لە ئینگلیزییەوە: هەنار کەمال
- ناوى پینک فلۆید (پينك+فلۆيد) لە ناوەکانی پینک ئەندرسنی گۆرانیبێژی جێنەری بلوز و فلۆید کەنسڵی گیتارژەنی جینەری بلوزەوە هاتوون کە دوو هونەرمەندی دڵخوازی سید باریت بوون، پێکەوە بوون بە پینک فلۆید؛
- خەڵکی پێیان وابوو ناوی پینک فلۆید ناوی ئەندامێکی گرووپەکەیە، بە تایبەتی ئەوانەی لە پیشەسازيی موزیکدا کاریان دەکرد. گرووپەکەش کردی بە گاڵتە کاتێک ناوی باندەکەیان کرد بە (کامیان پینکە؟) بۆ هەردوو گۆرانيی (خۆزگە لێرە دەبوویت،) لەگەڵ (جگەرەیەکە بکێشە) لە ساڵی١٩٧٥دا؛
- ئارنۆڵد لەین، یەکەمين گۆرانيی سەربەخۆیان بوو. لەو کاتەدا دەنگدانەوەیەکی کەمی هەبوو (لەدوایيدا ئاستێکی کلاسیکيی بە دەست هێنا.) ڕۆجەر واتێرس ئیلهامی لە ژیانی کەسێکەوە وەرگرتبوو کە دەیزانی جلوبەرگی ژێرەوهی ئافرەتان بە تەنافهکانەوە دەدزێت؛
- گۆرانیی لاوەکی (تراکی بێناو) شیرینی و کێکی مێوژی گۆرانيی سەرەکيی (ئارنۆڵد لەین) لە جێنەری سایکادێلیک لە لایەن گرووپى (Mars volta)دا وترايهوه و لهگهڵ ئهلبوومى (The Bedlam in Goliath)يشدا بڵاو کرایەوە؛
- لە نیوەی دووەمی ساڵانى شەستدا پینک فلۆید (کە دواتر بە ناوبانگ بوون،) ئامادەییان لە ڕاوندهاوس لە کامدن و یانەی ئەدەبيی ئەفسانەی (UFO)دا هەبوو؛
- ناوی پینک فلۆید بە خێرايی بڵاو بووەوە. لە کۆتایيی ساڵانى شەستدا، دیارنەمانەکەیان لەدوای بهجێهێشتنی گرووپەکە بوو لە لایەن (سید بارێت)ـەوە بە هۆی تووشبونی بە شیزۆفرینیا. گرووپەکە هیچ بژێرهیەکی نەبوو، نەیاندەتوانی لەگەڵیدا بەردەوام بن، بۆیە کۆمپانیاکە لەنێو نمایشەکەیاندا لە ساڵى ١٩٦٨دا جیا بووهوە؛
- کاتێک ڕۆجەر واتێرس لە ستۆدیۆى (Abbey Road) خەریکی تۆمارکردنى گۆرانيیShine on your crazy Diamond بوو بۆ سید بارێت، سید بارێت هاته نێو ستودیۆکەوه. زۆر قەڵەو بووبوو، قژ و برۆی پێوه نهمابوو. شێوەی زۆر خەمبارکەر بوو. گوايه واتێرس و گێلمۆريش بەو هۆیەوە گریاون؛
- گرووپی پینک فلۆید سەرەتای دەرکهوتنیان بە ناوى (The Tea set)ـهوه بوو. ئهم ناسناوە لەناو کۆمەڵێ ناوی ترى وهكوو:Sigma 6, Meggadeaths, the Abdabs and the Scréaming Adabads, Leonard’s Lodgers, and the Spectrum Five. ههڵبژێررا؛
- نمایشەکەی ساڵی ١٩٦٧ لە کۆشکی ئەلێکساندەر، بەشی ئەفسانە به ڕێوه چوو. کۆنسێرتی (چواردە سهعات لە خەونی ڕەنگاوڕەنگ) هێشتا بە دی-ڤی-دی دەست دەکەوێ. یۆکۆ هونۆی هونەرمەندیشی لێ بوو بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکانی و جۆن لینینى هونەرمەندیش یەکێک بوو لە ئامادەبووەکان، بەڵام لەو کاتەدا ئەو دوانە چاویان بە یەک نەکەوتبوو؛
- ساڵی ١٩٧٠ بۆ ناوی ئەلبوومی (Atom Heart mother) ئيلهامیان لە ناونیشانی ڕۆژنامەیەکەوە وەرگرتبوو کە باسی ئافرەتێکی دەکرد، یەکەمین ئامێری ڕێکخەری لێدانی دڵیان بە سەرکەوتوويی بۆ دانابوو؛
- وێنەی مانگاکەی سەر ئەلبوومى (Atom Heart Mother) بوو به ناوی لولوباڵی سێیەم. بە داخەوە چیتر لەگەڵمان نییە؛
- گرووپی Hipgnosis دیزاینەری زۆربەی بەرگی ئەلبوومەکانی پینک فلۆید بوون. بۆ ئەلبوومی Atom Heart Mother مەلەوانێکیان بە پێچەوانەوە پێشکەش کرا، بەڵام ڕەتیان کردەوە، کە دواتر بوو بە بەرگی ئەلبوومی وێنەی High&Dryـى گرووپى Def Leppard. لەجیاتی ئەوە گرووپی پینک فلۆید وێنەی مانگایەکی بۆ بەرگی ئەلبوومەکە هەڵبژارد؛
- ئەلبوومی (لایە تاریکەکەی مانگ) بۆ ماوەیەک پڕفرۆشترین ئەلبووم بوو لە جیهاندا (هێشتا لە پلەی سێیەمدایە) فرۆشێکی ئێجگار زۆری هەبوو، بە جۆرێک لە هەردوانزە کەسێک یەکێک ئەلبوومەکەی کڕیبوو؛
- پێکەنینی ناو گۆرانیيەکانی (قسەم لەگەڵ بکە) لەگەڵ (تێکچوونی مێشک)ـدا لە ئەلبوومی لایە تاریکەکەی مانگدا پێکەنینی پیتەر واتزی بەڕێوەبەری گەشتکردنیان بوو لەو کاتەدا. کە ساڵی ١٩٧٦ بە هۆی زیادبەکارهێنانی هیرۆيينەوە کۆچی دواييی کرد؛
- ئەلبوومی (لایە تاریکەکەی مانگ) و فیلمی (جادووگەرەکەی ئۆز) زۆر هاوشێوەی یەکن کە ئەمەش بیردۆزی پیلانگێڕيی خستە باسەکەوە کە گرووپەکە بەم مەبەستە ئەلبوومەکەی نووسیوە. نیک مەیسن بۆ دامرکاندنەوەی دەنگۆکان، وتی بە نیاز بوون بیکەن بە ساونتراکی فیلمی (دەنگی میوزیک)؛
- بەرگی ئەلبوومی دەیەمی پینک فلۆید بە ناوی (ئاژەڵان)ـهوه یەکێکە لە بەرگە دیارەکان. پێك هاتووه لە وێنەی کارگەی وزەی بارتسی لەگەڵ بەرازێکی فڕیودا. باڵۆنی بەرازەکە و ناوی ئەلبووم و زۆربەی گۆرانیيەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆمانی مەزرای ئاژەڵانی جۆرج ئۆروێڵ؛
- بە دڵنیایيەوە یارمەتیيەکانی بەڕێوبەری هونەری ستۆرم ثۆرگرثۆن بۆ گرووپەکە لەبیرنەکراون وەک بەڕێوبەر و هاوکاریش و پێشنیارەکەشی بۆ بەرگی ئەلبوومی (لایە تاریکەکەی مانگ)؛
- هەروەها نووسینی گۆرانيی (ئایا ئەوان دەزانن سەری ساڵە) و کۆکردنەوەی جیهان بۆ کۆنسێرتی Live Aid و پێشکەشکردنى گۆرانیيەک بە ناوی (حەز بە دووشەممان ناکەم) لهبارەی ڕووداوێکی تەقەکردن لە قوتابخانە لە لایەن گرووپی (Bommtown Rats) و بۆب گێڵدۆف ئەکتەری سەرەکیيە بۆ فیلمە تۆمارکراوەکەی پینک فلۆید بۆ ئەلبوومی دیوارەکە؛
- ئهلبوومى The Last Cast )کارێک کە تەنیا ڕۆجەرز بیری لێ کردبووەوە و بە بێ یارمەتيی ئەندامەکانی تر نووسیبووى،) دوايین ئەلبوومی پینک فلۆید و ڕۆجەر واتێرسە. (دهيڤد گێلمۆر گومانی خۆی لەبارەی تۆمارکردنی گۆرانیيەوە لە داهاتوودا ئاشکرا کرد؛)
- لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا واتێرس ئەندامانی گرووپەکەی ڕووبەڕووی دادگا کردهوە، تا نەتوانن ناوی گرووپەکە (پینک فلۆید) بە کار بێنن، بەڵام لەدوایيدا پەشیمانيی خۆی لەو کارە دەربڕی؛
- ناوی ئەلبوومی (زەنگەکەی دابەشکردن) دۆگلاس ئادەمی نووسەری ڕۆمانی (ڕێبەری گەشتکەر بۆ کاکێشان) هەڵیبژاد؛
- لە میانەی وەرزی دیوارەکەدا ڕیچارد ڕایت لە گروپەکە دەرکرا بە هۆی و دانەبەزاندنی کێشیەوە لە ساڵی ١٩٨٦دا گەڕایەوە بۆ گروپەکە بۆ ئەلبومی (A Momentary Lapse of Reason)، لە بەرهەمهێنانی گیڵمۆر بهڵام بە هۆی هۆکارێکی یاساییەوە بە تەواوی نەبوەوە بە ئەندام تاوەکو گەشتی هونەريی گرووپەکە بۆ ئەلبوومی The Division Bell ؛
- چارلی گێلمۆر، کوڕی سامسن و هێتکت ویلیامز و کوڕە هەڵگیراوەکەی دهيڤد گێلمۆر. لە ساڵی ٢٠١١دا زیندانی کرا بە تۆمەتی توندوتیژی لە خۆپێشاندانی قوتابیان دژی باج و بە هۆی شەکاندنەوەی ئاڵای بەریتانیا بە سەرخۆشی لەسەر پەیکەرێک (لەژێر کاریگەريی خواردنەوە و ماددەی هۆشبەردا)؛
- لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣دا ڕۆجەر واتێرس ئاژاوەیەکی جیهانيی نایەوە و تۆمەتبار کرا بە دژایەتیکردنی جوولەکە، کاتێک ستەمکاريیەکانی ئیسرائیلی دژ بە فەڵەستینیيەکان بە سەردەمی نازیيەکان بەراورد کرد. لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: (هاوشێوەی ئەو ستەمکارییانەیە کە له ساڵانی سيدا ڕوويان ئەدا. زۆر ڕوونە؛)
- لە ساڵی ٢٠٠٥دا واتێرس پێوەنديی بە مەیسن و گێلمۆر و ڕایتەوە کرد. بۆ یەكەمين و دوايين نمایش، ئەم چوارە پێکەوە بوون ،ساڵی ١٩٨١ بۆ نمایشە تایبەتەکەی کۆنسێرتی Live Aid بۆ فشارخستە سەر سەرکردەکانی جی هەشت و ڕێکخراوی Makee poverty History کە ڕێکخرابوو لە لایەن بۆب گیڵدۆفەوە.