[پینک فلۆید چی کرد؟]

لە ئینگلیزییەوە: شەن نیزام

 

پرسياره‌كان:

  • ‏بۆچی لە ساڵانى حەفتادا؟
  • ‏چونکە کاتێکی باش بوو بۆ گۆڕانکاری.- گۆڕانکارییە تەکنۆلۆژییەکان، پێشکەوتنی مەدەنی، ئازادبوونی هەڵسوکەوتی گەنج (تازەپێگەشتووەکان،) ناکۆکيی نێوان حوکوومەت و هاووڵاتیان… ميوزیکی ڕۆک بۆ ئەو قۆناغه‌‌ تازەبوو.
  • بۆچی پینک فلۆید؟
  • ‏چونکە کاریگەرترین باندی ئەو کاتە بوو. ميوزیکی ڕۆکیان زیاتر بەرەو تێگەيشتن و کاریگەرتر لەسەر بيركردنه‌وه‌ برد. کاریگەریيان به‌سەر گوێگرەکانیانەوە هەبوو.

 

‏ دەق:

‏شۆڕشە کۆمەڵایەتیيەکان و درامای سیاسی لە ساڵانى شەسته‌وه‌ بەردەوام بوو هەتا ساڵانى حەفتا. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم ناکۆکیيانە بەشێک بوون لە بزاڤى سیاسی و کۆمەڵایەتی. به‌ربڵاوترین بزاڤه‌کانیش لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە بوون.

ساڵانى حەفتا کاتی یاخیبوون بوو. لە زۆربەی ڕێگه‌کانه‌وه‌ سەدەکە درێژه‌ى ساڵانی شەست بوو. ئافرەتان، ئەمه‌ریکاییە بە ڕەچەڵەک ئەفریقاییەکان، ئەمه‌ریکاییە کۆنەکان، هاوڕەگەزخوازەکان و زۆرینەی تر لەپێناو یەکسانیدا دەجەنگان و زۆربەی ئەمه‌ریکاییەکان بەشدارییان لە ناکۆکييه‌كانى له‌مه‌ڕ شەڕی بەردەوامی ڤێتنام کرد. لە هەمان کاتدا سەدەکەی ڕازینەبوون و ڕەتکردنەوەی ساڵانی شەست بوو. هاوپەیمانی (مافی نوێ) بۆ پارێزگاریکردن لە سیاسەت و ڕۆڵی خێزانە نه‌ريتييه‌کان و هەڵسوکەوتی سەرۆک (ڕیچارد نیکسۆن،) لە کۆتایيی دەیەکەدا ئەم جیابوونەوانە و ئەم بێهیواييانه‌ تۆنێکی ژیانی گشتیيان پێک هێنا. زۆربەيان هەتا ئێستاش لە ناومانا ماونه‌تەوە.

 

کاریگەريی گرووپەکە لەسەر کۆمەڵگە

‏لەکاتی دەرچوونیەوە کە ساڵی ١٩٧٩یە، ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە گەنجان و تازەپێگەيشتووان بۆ ڕووبەرووبوونەوە و دژی چەندان ساڵی ستەمی پەروەردەیی پاڵپشتییانبووە، لە کاتێکدا هەندێک دەستەواژەی تیژی نێو تێکستی گۆرانیيەکە بەسەریدا جێبەجێ دەبوو، هەندێکیان بە کاریان دەهێنا، وەک هاواری گەل لە دژی ئەو پەروردەیەی کە خراوەتە ژێر فەرمانی حوکوومەته‌وه‌. لە ئەنجامی ئەمەدا چه‌ند وڵاتێك وەکوو باشووری ئەفریقا گۆرانیيەکەيان لە ڕادیۆوه ‌قەدەغە کرد. لە هەندێک شوێنی تر ده‌ستيان به‌ قەدەغەکردنی نەتەوەیيی هەردوو ئەلبوومەکە و پینک فلۆید كرد .لەگەڵ ئەمەشدا و لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیدە توندڕۆييه‌ی کە هەبوو، گۆرانیيەکە بووه‌ دژی بەشێک -یاخۆ جۆرێک- لە پەروەردە، هەر ئەوەش بوو کە لە منداڵیدا بەرگەی گرتووە.

Leave a comment