نوسین و ئامادەکردن: شڤان کابان
لە مێژووی ﻣـﻮزﯾﮑﺪا ھەﻧـﺪێک ﮔـﺮوپ ﺟۆرە ﺳـﺎوﻧـﺪ و ﺳـﺘﺎﯾﻠێکی دانسقەﯾﺎن ھەیە، کە دەﯾﺎنخـﺎتە ﭼﯿﻨێکی بەرزەوە. ﮐﺎﺗێک ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ دێت واتە ﺳــﺎوﻧــﺪێکی ھــﺰر ووروژێنەر لە ﻗــﻮڵیی کەﺷێکی ھەمیشە ﮔۆڕاو، کە کەﻟێنی ﺑۆﺷــﺎﯾیە ﺟﯿﺎوازیەﮐﺎﻧﯽ ژینگەی ﻣــــﺮۆﭬﺎیەﺗﯽ دەوروژێنێت. ﺋــــﺎﯾﺪﯾﺎی ﮐﺎرەﮐﺎﻧﯽ ساڵانی 1970 ﻟێکدانەوەی ووردی ﺑــــﺎبەتە دﻧﯿﺎیەﮐﺎﻧﯽ وەﮐﻮ: لەﺧۆﺑــــﺎﯾﯽ ﺑــــﻮون (Ego)، ﺑﯿـﺮ (Mind)، ﯾـﺎدەوەری ,(Memory) دڵ (Heart)، بەرەو ڕەگەﮐـﺎﻧﯽ ﺷێـﺘـﺒـﻮون Touching) (upon madness ﺋــــﺎوارەﯾﯽ ﯾﺎن هەستیی ﺋــــﺎوارەﯾﯽ (Alienation)، ﺧۆوﯾﺴﺘﯽ (Narcissism) و ھەروەھــــﺎ ﮐۆمەڵگە (Society) ﺑـﻮو کە لە ڕێیەوە ﺑـﻮون بە ﺧـﺎوەﻧﯽ ئەو ﺳـﺎوﻧـﺪە بێ ﺳـﻨﻮورەی ﺗـﺎ ﺋێستاش سەردەﻣﯿیە و ﮐﺎریگەری لەسەر نەوەی ﻧﻮێ بەردەوامە.
دەیەی 1970 سەردەﻣﯽ ﺋـﺎڵتوﻧﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ ﺑـﻮو، کە بە سەرپەرﺷـﺘﯽ ژەﻧﯿﺎری بەﯾﺲ ﮔﯿﺘﺎر و سەرپەرﺷـﺘﯿﺎری ئەو ﮐﺎتەی ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ، ڕۆجەر واﺗێرز (Roger Waters) ﭼەﻧـــﺪﯾﻦ ﮐﺎری ﺷۆڕﺷﮕێڕانەﯾﺎن ﮐﺮد لەوانە (Wish You Were Here) و (The Wall) ھەروەھـﺎ ئەﻟـﺒﻮوﻣﯽ (The Dark Side of the Moon) کە لەﻻیەن ﮔـﻮێگران و ڕەﺧـنەﮔـﺮاﻧﯽ ﻣـﻮزﯾﮏ بە بەھێزﺗﺮﯾﻦ ئەﻟﺒﻮﻣﯿﺎن دادەﻧﺮێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ﺳﺎڵ لەدوای ﺳﺎڵ، ﮔﻮێگری ﻧﻮێ ﺋﺎﻟﻮدەی دەﺑێت.
ﺟێهێشتنی واتێرز لە ساڵەکانی 1980، نەﺑـﻮوە ﮐۆﺳـﺖ لە بەردەوام ﺑـﻮوﻧﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ و دەیڤد ﮔﯿﻠﻤۆر ﺑﻮوە جێگرەوەی لە ئەﻟﺒﻮمەﮐﺎﻧﯽ (A Momentary Lapse of Reason) و .(The Division Bell)
لە ساڵانی ﮐﺎر ﮐﺮدﻧﯿﺎﻧـﺪا، ھەردوو ئەﻧـﺪاﻣﯽ ﺑـﺎﻧـﺪەکە ﻧﯿﮏ مەیسنی ژەﻧﯿﺎری دراﻣـﺲ و ڕﯾﮏ ڕایتی ژەﻧﯿﺎری ﮐﯿﺒۆرد، ﺟێدەﺳــﺘﯿﺎن دﯾﺎر ﺑــﻮو لە دروﺳــﺖ ﮐﺮدﻧﯽ ئەو ﺳــﺎوﻧــﺪە ﻓــﺮاوانە ﺗــﺎﯾبەتەی کە لەگەڵ ﺑﯿﺴﺘﻨﯿﺪا دەﻧﺎﺳﺮایەوە ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪە.
ﺳـﺘﺎﯾﻠﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ ھەﻣـﻮو ئەو ﺳـﺎوﻧـﺪانەی ﺗﯿﺎﺑـﻮو کە لە ﺑـﺎﻧـﺪە ﺟۆراوﺟۆرەﮐﺎﻧـﺪا ھەیە. ھەر لە ﺑـﺎﻧـﺪە ﮔﯿﺘﺎر پەرﺳـتە ھێڤی ﻣێتاڵەﮐﺎن ﺑۆ ﺑــﺎﻧــﺪە سەرﺷێتی و ھﯿﭙﯽ و ئەﻟﮑﺘﺮۆﻧیەﮐﺎن. ﺟﯿﺎواز لە زۆربەی ھەرە زۆری ﺑــﺎﻧــﺪەﮐﺎﻧﯽ سەردەﻣﯽ ﺧۆﯾﺎن، ﻣــﻮزﯾﮑﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ ھەردوو ڕەوتە سەردەﻣیە ﺟﯿﺎوازەکەی تێدا ﺑــﻮو. ﻣــﻮزﯾﮑﯿﺎن ﺑــﻠﻮس (Blues music) ﺑــﻮو بەڵام لە دڵدا لە داھــﺎﺗــﻮودا ﺑﻮون. ئەم دوو ھەواﯾیە ﺑﻮو کە ﮐﺮدﻧﯽ بە گەوھەر و یەکێک لە سەرکەوﺗﻮﺗﺮﯾﻦ ﺑﺎﻧﺪە ﻣۆدێرنەﮐﺎﻧﯽ سەدەی بیست.
ﻧـﺎوی ﮔـﺮوپەکە (Pink Floyd) لە ﺧۆشەوﯾﺴﺘﯽ و سەرﺳـﺎﻣﯿﺎن ﺑـﻮو ﺑۆ دوو ﻣـﻮزﯾﺴﯿﺎﻧﯽ ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ﺑـﻠﻮﺳﯽ ئەﻣـﺮﯾﮑﯽ بە ﻧـﺎوی ﭘﯿﻨﮏ ئەﻧـﺪرﺳـﻦ (Pink Anderson)، و ﻓﻠۆﯾﺪ ﮐﺎوﻧﺴڵ (Floyd Council) کە ﻧـﺎوی یەکەﻣﯽ ھەردوو ھـﻮنەردمەﻧـﺪەکەﯾﺎن ﻧـﺎ بەیەکەوە ﺑﻮوە بە ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ .(Pink Floyd)
ﺳﯿـﺪ ﺑــــﺎرێـﺖ (Syd Barrett) ﮔﯿـﺘـﺎر/ﭬۆﮐـﺎڵ، ڕۆجەر واتێرز ﮔﯿـﺘـﺎری بەﯾـﺲ، ڕﯾﮏ ڕاﯾـﺖ ﮐﯿـﺒۆرد، ﻧﯿﮏ مەﯾـﺴـﻦ درەﻣــــﺲ. ئەﻧـﺪامەﮐﺎﻧﯽ سەرەﺗـﺎی ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ ﺑـﻮون کە لە ساڵانی 1962 ﺑۆ 1965 ھەﻣـﻮوﯾﺎن ﺧـﻮێندﮐﺎری ئەﻧـﺪازﯾﺎری تەﻻرﺳـﺎزی ﺑـﻮون لە زاﻧﮑۆی ﭘۆﻟﯿـتەﮐـﻨﯿﮑﯽ لەﻧــــﺪەن (London Polytechnic) کە ﺋێـﺴـﺘـﺎ ﻧــــﺎوی زاﻧﮑۆکە ﮔۆڕاوە ﺑۆ وێـﺴـﺖ ﻣﯿـﻨـﺴـتەر (University of Westminster)، تەﻧﮭﺎ ﺑﺎرێت نەﺑێت کە ﺧﻮێندﮐﺎری ﺷێوەﮐﺎری و ھﺎوڕێی ﻣﻨﺎڵی واتێرز ﺑﻮو.
ئەﻟﺒﻮومە فەرﻣیەﮐﺎﻧﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ:
.1 The Piper at the Gates of Dawn (4 Aug 1967) (UK)
.2 A Saucerful of Secrets (28 June 1968) (UK)
.3 More (13 Jun 1969) (UK)
.4 Ummagumma (7 Nov 1969) (UK)
.5 Atom Heart Mother (2 Oct 1970) (UK)
.6 Meddle (5 Nov 1971) (UK)
.7 Obscured by Clouds (2 Jun 1972) (UK)
.8 The Dark Side of the Moon (13 Mar 1973) (UK)
.9 Wish You Were Here (12 Sep 1975) (UK)
.10 Animals (21 Jan 1977) (UK)
.11 The Wall (30 Nov 1979) (UK)
.12 The Final Cut (21 Mar 1983) (UK)
.13 A Momentary Lapse of Reason (7 Sep 1987) (UK)
.14 The Division Bell (28 Mar 1994) (UK)
.15 The Endless River (10 Nov 2014) (UK)
ﺷﯿﮑﺎرییەکی هونەری بۆ بەناوبانگترین ﮐﺎرەﮐﺎﻧﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ دەکەﯾﻦ:
Shine On You Crazy Diamond ‘’ parts I – V ‘’ ( Pink Floyd )
Wish You Were Here ( 15 / sep / 1975 )
Elec.guitar with band (Hammond organ, Bass guitar, Drums, Tenor Sax, Baritone Sax & Female backing Vocalists)
ئەم ﮐﺎرەی ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ دەکەوێتە بەرﮔﯽ یەکەﻣﯽ ئەﻟــﺒﻮﻣﯽ (Wish You Were Here) کە ﮐﺎرەکە لە 9 بەش پێکھــﺎﺗــﻮوە لەبەر زۆری ﮐﺎتەکەی دەﭼێتە ﻗـﺎڵبی ﮐﺎری (LP) واتە .(Long Play) ھەر ﺑۆیە بە ﺑﯿﺮۆکەی واتێرز ئەﻟـﺒﻮومەکەﯾﺎن ﮐﺮد بە دوو بەرگ.
بەرﮔﯽ یەکەﻣﯽ ﭘێک ھﺎﺗﻮوە لە :
بەرگی دووەم پێکهاتووە لە:
لە ھﯿﭻ ﮐﺎم لە ﺑڵاوﮐﺮاوە فەرﻣیەﮐﺎﻧﯽ ﺧۆﯾﺎن، بەشەﮐﺎﻧﯽ ئەم ﮐﺎرە بە تەواوەﺗﯽ ﺟﯿﺎ نەﮐﺮاوەتەوە و ﺑـــﺎس لەوە نەﮐﺮاوە لە ﮐﻮێوە بەﺷﯽ I دەﺳـﺖ ﭘێدەﮐﺎت و ﮐۆﺗـﺎی دێت. ﺑۆیە لە ﮐﺎﺗﯽ ﮔـﻮێ ﮔـﺮﺗـﻦ بە ﺋـﺎﺳـﺎﻧﯽ دەﮐﺮێ بەﺷﯽ I ﯾﺎن II ﺗێکەڵ ﺑﮑرێت. بەڵام ﺑۆ ﺷﯿﮑﺎری وورد و بەدەﺳــﺖ ھێنانی ئەﻧــﺠﺎمێکی زاﻧﺴــﺘﯽ، لەسەر ﺑــنەﻣــﺎی ﮔۆڕاﻧﮑﺎری ڕﯾﺘﻤﯽ، ﻣﯿﻠۆدی و ﭬۆﮐﺎڵی، ﮐﺎرەکە بکەﯾﻦ بە 5 بەشەوە:
بەشی : I هامۆند ئۆرگن، گیتاری ئیلیکتریک، بەیس گیتار
سەرەﺗــﺎی ﮐﺎرەکە بە ﮐۆردێکی ﭘڕی G minor (ﺳۆڵی ﺑــﭽﻮک) دەﺳــﺖ ﭘێدەﮐﺎت کە لەﻻیەن ڕاﯾﺖ بە ﺋــﺎﻣێری ﺳﯿﻨﺜﺴﺎﯾﺰەر بە بەﮐﺎر ھێنانی ﭼەﻧﺪ ﺟۆرێک ﭘﺎدی ﺟﯿﺎواز وەﮐﻮ (ARP Solina) دەژەﻧدرێت و بە بەردەواﻣﯽ دەﻣێنێتەوە ﺗﺎ ﮐۆﺗﺎﯾﯽ ﺑﺎڕی .3
لە ﮐۆﺗـﺎی ﺑـﺎڕی 3 بە بەردەواﻣﯽ ﮐۆردی G minor، ڕاﯾﺖ بە ﺋـﺎﻣێری ﮐﯿﺒۆرد بە دەﻧﮕﯽ ﺋـﺎﻣێری ﺗـﺮۆﻣﺒۆن، ﺳۆڵۆی سەرەﺗـﺎی ﮐﺎرەکە دەژەﻧرێت و کەشێکی ﮔﻮﻣﺎﻧﺎوی دروﺳﺖ دەﮐﺎت.
ﺳۆڵۆی ﮐﯿﺒۆرد بەردەوام دەبێت ﺗـﺎ ﺑـﺎڕی 27، لە سەرەﺗـﺎی ﺑـﺎڕی 28 ﺳۆڵۆی درێژﺧـﺎیەﻧﯽ ﺋﯿﻠﯿﮑﺘﺮﯾﮏ ﮔﯿﺘﺎری ﮔﯿﻠﻤۆر لەسەر ﺳـــﺘﺎﯾﻠﯽ ﺑـــﻠﻮس بە بەﮐﺎرھێنانی ﺗۆﻧﯽ پەﺳـــﺘﺮاو (Compressed Tone) و ڕیڤێربێکی زۆر (Reverb) دەﺳـــﺖپێدەکات و بەردەوام دەبێت ﺗﺎ ﺑﺎڕی .57
بە درێژایی ﺳۆڵۆی ﮔﯿﺘﺎرەکە، ﺋـــﺎمێری ھـــﺎﻣۆﻧـــﺪ بەردەوامە لەسەر ژەﻧـــﺪﻧﯽ ئەو کەشەی لە سەرەﺗـــﺎوە دروﺳـــﺘﯽ ﮐﺮدووە بە ﮐۆردی G minor ھەروەھــﺎ لە ﺑــﺎڕەﮐﺎﻧﯽ 33 و 36 ﮐۆردەﮐﺎن دەﮔۆڕڕێن ﺑۆ D minor و C minor دواﺗــﺮ لە ﺑــﺎڕی 40 دەگەڕێتەوە ﺑۆ ﮐۆردی .G minor ئەم ﺟﻮڵەیە لە ﮐۆرد ﮔۆڕﯾﻨﺪا ﺟﺎرێکی دﯾکە لە ﺑﺎڕەﮐﺎﻧﯽ 47 و 51 دووﺑﺎرە دەﺑنەوە.
لە ﺑـﺎڕی 57 و لە ﭘـﺎش ﮐۆﺗـﺎی ھـﺎﺗﻨﯽ ﺳۆڵۆکە ﮔﯿﺘﺎرەکە، دەﻧﮕﯽ بەردەواﻣﯽ ﮐۆردی G minor بەرەو ھێمنییەکی تەواو دەڕوات ﺗﺎ دەبێت بە (pp) کە ئەﺷێت وەک ﻧﯿﺸﺎنەیەک تەﻣﺎﺷﺎ ﺑﮑﺮێت ﺑۆ ﮐۆﺗﺎﯾﯽ ھﺎﺗﻨﯽ بەﺷﯽ یەکەم.
بەشی : II هامۆند ئۆرگن، گیتاری ئیلیکتریک، بەیس گیتار، درەمس
سەرەﺗـﺎی ئەم بەشە ﺑـﺎڕی 64 ە کە بە ﺗێمایەﮐﯽ 4 دەﻧﮕﯽ ﮔﯿﺘﺎری ﺋﯿﻠﯿﮑﺘﺮﯾﮏ دەﺳـﺖ ﭘێدەﮐﺎت و بە ( تێماکەی ﺳﯿﺪ) ﻧـﺎﺳـﺮاوە و لە زۆربەی ﮐﺎتەﮐﺎﻧﯽ ئەم بەشەدا دووﺑﺎرە دەﺑێتەوە.
4 ﺟـﺎر ئەم تێمایە لەﻻیەن ﮔﯿﺘﺎرەوە دەژەﻧـدرێت وەک ﺋـﺎﻣـﺎدەﮐﺎریەک ﺑۆ دەﺳـﺖ پێکردنی ڕﯾﺘﻤﯽ دراﻣـﺲ کە لە ﺑـﺎڕی 73 و لەﻻیەن مەﯾﺴﻦ دەﺳــﺖ بە ژەﻧــﺪن دەﮐﺎت. سەرەﺗــﺎی ﮐﺎرەکە ڕیتمێکی سەربەﺧۆی ھەﺑــﻮو، بەڵام لێرە بە دواوە ڕﯾﺘﻤﯽ ﮐﺎرەکە دەﺑﯿﺖ بە . 6/4 لە ﺑـﺎڕی 88 سۆڵۆی دووەﻣﯽ ﮔﯿﻠﻤۆر دەﺳـﺖ پێدەﮐﺎت کە بە ﺋﯿﻠﮑﺘﺮﯾﮏ ﮔﯿﺘﺎر لەسەر پەﯾﮋەی پێنتاﺗۆﻧﯿﮑﯽ ﺑـﻠﻮس دەﯾﮋەندرێ و بەردەوام دەبێت ﺗﺎﮐﻮ ﺑﺎڕی .117
بەشی : III هامۆند ئۆرگن، گیتاری ئیلیکتریک، بەیس گیتار، درامس
لە ﺑــﺎڕی 118 ﺗــﺎﮐﻮ ﻧﯿﻮەی ﮐۆﺗــﺎی ﺑــﺎڕی 141 ڕاﯾﺖ بە ﺋــﺎمێری ﮐﯿﺒۆرد بە دەﻧﮕﯽ ﺗــﺮۆﻣﺒۆن و بە ھەﻣــﺎن شێوەی سەرەﺗــﺎی ﮐﺎرەکە، ﺳۆڵۆ دەژەندرێت و کەشەکە کەمێک هێمن دەﮐﺎتەوە. لە ﺑــﺎڕی 142 سۆڵۆی ﺳێیەﻣﯽ ﮔﯿﺘﺎری ﺋﯿﻠﯿﮑﺘﺮﯾﮏ لەﻻیەن ﮔﯿﻠﻤۆر بە تۆنێکی ﺗﯿﮋی دەﻧــﮓ ھەڵگری ﭘــﺮد (Bridge Pickup) لە پەﯾﮋەی ﺳۆڵی ﺑــﭽﻮک G minor دەﺳــﺖ پێدەکات و بەردەوام دەﺑێـﺖ ﺗــــﺎ ﺑــــﺎڕی 166 دواﺗــــﺮ ھێـﻤـﻦ دەﺑێـتەوەو بەرەو ﺑێـﺪەﻧـﮕﯽ و ﭘﯿـﺎﻧۆ (pp) دەروات ﺑۆ دەستپێکی بەﺷﯽ .IV لە ﮐۆنسێرتەکانیاندا و لە ﮐﺎﺗﯽ ژەﻧﺪﻧﯽ ئەم ﮐﺎرەدا، ھەﻧﺪێک ﺟﺎر سۆڵۆی ﺳێیەم ﻻدەبەن و ڕاﺳتەوﺧۆ دەﭼنە بەﺷﯽ .IV
بەشی : IV هامۆند ئۆرگن، ئیلیکتریک گیتار، بەیس گیتار، درامس، ڤۆکاڵ، ڤۆکاڵی دوواوە
لە ﺑـﺎڕی 167 بەﺷﯽ ﮔۆراﻧﯽ دەﺳـﺖ پێدەکات کە لە ﻻیەن واتێرزەوە دەوﺗـﺮێت بە ھـﺎوﺷـﺎﻧﯽ ھـﺎرﻣۆﻧﯽ ﭬۆﮐﺎڵی لەﻻیەن ﺧـﺎﻧـﻤﺎن ﮐﺎرﻟﯿﻨﺎ وﯾﻠﯿﺎﻣــﺲ و ﭬﺎنێتا ﻓﯿﻠﺪس .(Carlena Wiliiams, Vanetta Fields) تێکستەکەی لەﻻیەن واتێرز ﺧۆیەوە ﻧــﻮﺳــﺮاوە ﺑۆ ھـــﺎوڕێیان ﺳﯿﺪ ﺑـــﺎرێت کە بەھۆی نەﺧۆﺷﯽ و ناجێگیری دەرووﻧﯽ 7 ﺳـــﺎڵ پێش ﺗۆﻣـــﺎر ﮐﺮدﻧﯽ ئەم ﮐﺎرە ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪی جێهێشت. ﮔۆراﻧﯽ بەردەوام دەﺑﯿﺖ ﺗﺎ ﺑﺎڕی .190
Remember when you were young, you shone like the sun
Shine on you crazy diamond
Now there’s a look in your eyes , like black holes in the sky
Shine on you crazy diamond
You were caught on the crossfire of childhood and stardom,
Blown on the steel breeze
Come on you target for faraway laughter,
Come on you stranger, you legend, you martyr, and shine!
ﺗێکستی ﮔۆراﻧﯽ لە ﺑﺎڕی 167 – 190
لە ﺑــﺎڕی 191 ﺗــﺎ ﺑــﺎڕی 198 سۆڵۆیەﮐﯽ ﮐﻮرﺗﯽ ﮔﯿﺘﺎر ھەیە کە وەرﮔێڕاﻧﯽ ﮔۆڕﯾﻨﯽ ﮐۆردەﮐﺎنە دواﺗــﺮ لە ﺑــﺎڕی 199 ﮔۆراﻧﯽ دەﺳﺖ پێدەکاتەوە ﺗﺎ ﺑﺎڕی 223 کە ﮐۆﺗﺎی ﮔۆراﻧﯽ و بەﺷﯽ IV ە.
You reached for the secret too soon, you cried for the moon.
Shine on you crazy diamond.
Threatened by shadows at night, and exposed in the light.
Shine on you crazy diamond.
Well you wore out your welcome with random precision,
Rode on the steel breeze.
Come on you raver, you seer of visions,
Come on you painter, you piper, you prisoner, and shine!
تێکستی ﮔۆراﻧﯽ لە ﺑﺎڕی 199 – 223
بەشی : V هامۆند ئۆرگن، گیتاری ئیلیکتریک، بەیس گیتار، درامس، ساکسفۆنی باریتۆنن، ساکسفۆنی تینۆر
لەگەڵ تەواو ﺑــﻮوﻧﯽ ﮔۆراﻧﯽ لە ﺑــﺎڕی 223، لە ھەﻣــﺎن ﺑــﺎڕ سۆڵۆی سەکسیفۆنی ﺑــﺎرﯾﺘۆن دەﺳــﺖ پێدەکات کە لەﻻیەن ژەﻧﯿﺎر دﯾﮏ ﭘـﺎری (Dick Parry) بە ھـﺎوﺷـﺎﻧﯽ ﺋـﺎرپێجیۆی ﮔﯿﺘﺎر و ﮐۆردی بەردەواﻣﯽ ﮐﯿﺒۆرد و بەردەوام دەبێت ﺗـﺎ ﺑـﺎڕی 243 کە لێرەدا ڕﯾﺘﻤﯽ ﮐﺎرەکە دەﮔۆڕێت ﺑۆ 12/8 لەگەڵیدا دﯾﮏ ﺟۆری ﺳـەکسیفۆنەکە دەﮔۆڕێت ﺑۆ ﺳـەکسیفۆنی ﺗﯿﻨۆر. سۆڵۆی سەکسیفۆن بە ڕﯾﺘﻤﯽ 12/8 بەردەوام دەبێت ﺗــﺎ ﺑــﺎڕی 258 کە ﮐۆﺗــﺎی ﮐﺎرەکەیە. ھەﭼﯽ لە ﺑــﺎڕی 259 ڕﯾﺘﻢ دەوەستێت و سەکسیفۆن بە سەربەﺳﺘﯽ دەژەنێت و ﮐﺎرەکە بەرەو بێدەنگی تەواو ﺗﺎوەﮐﻮ نەﻣﺎن دەڕوات.
ﺑۆﭼﯽ ﻣﻮزﯾﮑﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ و بەﺗﺎﺑیەت Shine On You Crazy Diamond؟
ﺑۆ زۆرێک لە گوێگران، ﭘﯿـﻨﮏ ﻓـﻠۆﯾـﺪ ﯾـﺎن ﻣــــﻮزﯾﮑﯽ ڕۆک ﯾـﺎﻧﯽ .(Shine On You Crazy Diamond) ﺋـﻨـﺴــــﺘـﺮوﻣێـﻨـتەﯾـﺸـﻨﯽ ﻓـﻠۆﯾـﺪ و تێکستەکانی واتێرز لەم ﮐﺎرەدا یەﮐێکە لە ﺟـــﻮاﻧـــﺘﺮﯾﻦ داﻧـــﺮاوە ﻣـــﻮزﯾﮑیەﮐﺎن نەک ھەر ﺑۆ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ بەڵکو لە ﺳـــﻨﻮری ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ﺑـﺎﻧـﺪدا. سۆڵۆﮐﺎﻧﯽ ﮔﯿﻠﻤۆر لەم ﮐﺎرەدا لە ﺋـﺎستێکی ﻧـﺎﯾﺎﺑـﺪان چ لە ڕووی ﺗۆنەوە بە ھەﻣـﺎن شێوە ﺟێبەﺟێﮑﺮدن. لێرەدا ﮔـﺮﻧﮕﯽ ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ دەردەکەوێت کە دەﺗـﻮاﻧـﻦ بە ﺑـﺎڕێکی ﻣـﻮزﯾﮏ ﭼﯿﺒکەن. لە سەردەﻣﯽ ﻧـﻮێی ﻣـﻮزﯾﮑﺪا بەﺗـﺎﯾبەت ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ڕۆک، گەﻟێک تەﮐﻨﯿﮑﯽ ﻧـﻮێی ژەﻧـﺪن بەﮐﺎر دێت. ﺗێڕواﻧﯿﻨﯽ زۆرێک لە ﻣـﻮزﯾﺴﯿﺎنە ڕۆک و بەﺗـﺎﯾبەت ھێڤی میتاڵەکانی سەدەی 21 ﮔۆڕاوە بەرەو :
- تەﮐﻨﯿﮑﯽ بەرز
- ڕﯾﺘﻤﯽ ﺋﺎڵۆز
- ﭼﯿﻨﯽ یەﮐﺠﺎر بەرز و ﻧﺎ ﺳﺮووﺷﺘﯽ (Growling)
- لە ﮐﺎﺗﯽ سۆڵۆدا، ژەﻧﺪﻧﯽ زۆرﺗﺮﯾﻦ ﺗۆن لە ﺗﺮپەیەﮐﺪا
- ھەڵبژاردﻧﯽ دەﻧﮕﯽ بەرز و ﺷێواو ﺑۆ ژەﻧﺪﻧﯽ ﺋﯿﻠﯿﮑﺘﺮﯾﮏ ﮔﯿﺘﺎر
بەڵام ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ سەرﺑــﺎری ئەوەی کە دەﮐﺮێ بڵێین، ﻓــﺮﯾﺎدڕەﺳــﻦ لە بەﮐﺎرهێنانی تەﮐﻨﯿﮑﯽ ﻧــﻮێ چ لە ژەﻧدن ﯾﺎن داﻧــﺎن ﯾﺎن ﺳﺘﻮدﯾۆ، ھەﻣﯿشە، ھەﺳﺖ، ڕۆحێکی زﯾﻨﺪوو، ﭘﺎڵنەرێکی ﮐﺎریگەر دەبینرێت لە ﮐﺎرەﮐﺎﻧﯿﺪا.
ڕۆژﻧـﺎمەﻧـﻮس ﺋـﺎﻻن دی پێرنا لە ﻧـﻮسینێکیدا لە ڕۆژﻧـﺎمەی (Guitar World) ﺑـﺎس لە ﮔـﺮﻧﮕﯽ ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ دەﮐﺎت و بەﺗـــﺎﯾبەت ئاماژە بە ﮔﯿﺘﺎری ﮔﯿﻠﻤۆر دەدات کە ﭘـــﺎیەیەﮐﯽ ﮔـــﺮﻧﮕﯽ ئەو دەنگە ﺗـــﺎﯾبەتەﯾﺎنە. دی پێرنا دەڵێت ‘دەیڤد ﮔﯿﻠﻤۆر ﮔـﺮﻧـﮕﺘﺮﯾﻦ ﮔﯿﺘﺎر ژەﻧﯽ ساڵانی 1970ﮐﺎنە و بە تەواوکەری ﺟﯿﻤﯽ هیندریکس (Jimi Hendrix) و ﺋﯿﺪی ﭬﺎن هێڵن Eddie) (Van Halen ﻧـــﺎوی دەﺑـــﺎت’. دەﯾﭫ مەﺳـــتەﯾﻦ و ﻣـــﺎیڵس دەﯾﭭﺲ (Dave Mustane, Miles Daves) ھەردوو ھـــﺎوڕان لەسەر ئەوەی کە ‘ئەوەی ﮔﯿﺘﺎر ژەنە ڕۆک و هێڤی مێتاڵەکانی ئەم سەردەمە بە 20 دەﻧـــﮓ لە ﺗـــﺮپەیەﮐﺪا دەیکەن، ﮔﯿﻠﻤۆر بە یەک دەﻧــﮓ دەﯾﮑﺎت. ڕۆژﻧــﺎمەی ڕۆﻟﯿﻦ ﺳــﺘۆﻧــﺲ (Rolling Stones) ﮔﯿﻠﻤۆری لە ڕﯾﺰبەﻧــﺪی 14یەم داﻧــﺎوە لە ﺑــﺎﺷــﺘﺮﯾﻦ ﮔﯿﺘﺎر ژەنەﮐﺎن کە ﺳﯿﻤﺒﻮﻟﯽ ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ڕۆﮐﻦ. ﻧـﻮسەری ڕۆژﻧـﺎمەی (Guitar Wold) ﺟﯿﻤﯽ ﺑـﺮاون (Jimmy Brown) ﺑـﺎس لە سۆڵۆی ﮔﯿﻠﻤۆر دەکات لە ﮔۆراﻧﯽ (Time) و دەڵێت “سۆڵۆکە ﺷـﺎﮐﺎرێکە لە ڕﺳـتەی ﻣـﻮزﯾﮑﯽ و گەشەی ﻣۆﺗﯿﭭﯽ”. ﺟﯿﻤﯽ لە بەردەواﻣﯽ ﻧـﻮﺳﯿنەﮐﺎﻧﯿﺪا ﺋـﺎﻣـﺎژە بە ھەﺳـﺘﯽ ﮔﯿﻠﻤۆر دەﮐﺎت لەﮐﺎﺗﯽ ژەﻧـﺪﻧﯽ ڕﺳـتە ﻣـﻮزﯾﮑیەﮐﺎن و بە ژﯾﺮانە ﻧـﺎوﯾﺎن دەﺑـﺎت و دەڵێت “ﮔﯿﻠﻤۆر ﺑـﺎﺷـﺘﺮﯾﻦ ﮔﯿﺘﺎر ژەﻧﯽ سۆڵیستە”. لە ساڵی 2004 کەﻧـاڵی ﺋـﺎﺳـﻤﺎﻧﯽ ئەﻣـﺮﯾﮑﯽ (MSNBC) ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪی لە ڕﯾﺰبەﻧـﺪی هەشتەم داﻧـﺎ لە ﺑـﺎﺷـﺘﺮﯾﻦ و سەرکەوﺗـﻮﺗـﺮﯾﻦ ڕۆک ﺑـﺎﻧـﺪ لە مێژوورد. لە 2/8/2012، ڕۆژﻧـﺎمەی Qی بەرﯾﺘﺎﻧﯽ ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪی ھەڵبژارد بە ﺑﺎﺷﺘﺮﯾﻦ ﺑﺎﻧﺪی ﻣﻮزﯾﮏ.
ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ ﭼەﻧـﺪﯾﻦ خەڵاتی ھـﻮنەری بەدەﺳـﺖ هێناوە لەوانە، ﺑـﺮدنەوەی خەڵاتی ﮔـﺮاﻣﯽ ﺳـﺎڵی 1980 ﺑۆ ﺑـﺎﺷـﺘﺮﯾﻦ ئەﻧـﺪازەی دەﻧـﮓ ﺑۆ ئەﻟـﺒﻮﻣﯽ.(The Wall) خەڵاتی ﮔـﺮاﻣﯽ ﺳـﺎڵی 1995 ﺑۆ ﺑـﺎﺷـﺘﺮﯾﻦ ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ئینستومێنتاڵی ڕۆک ﺑۆ ﮐﺎری (Marooned) لە ئەﻟـﺒﻮوﻣﯽ .(The Division Bell) لە ﺳـﺎڵﯽ 1996، ﭘﯿﻨﮏ ﻓﻠۆﯾﺪ ﺧـﺮانە ﻧـﺎو ھۆڵی ﻧـﺎوداراﻧﯽ ﻣـﻮزﯾﮑﯽ ڕۆک .(Rock n Roll Hall Of Fame)