[سید بارێتی ڕاستەقینە لە زاری هاوڕێکانييه‌وه‌]

لە ئینگلیزییەوە: شادیار شۆڕش

دوای درەوشانەوە و گەشەسەندێکی نایاب، پینک فڵۆید بوو بە یەکەمين باندی سایکەدێلی بەریتانيايی، کە ئەمەش بۆ (سید بارێتی ڕاستەقینە) دەگەڕێتەوە؛ سەرکردەی باندێک كه‌ دوای چەندان سەرکەوتن، لە ساڵى ١٩٦٨دا بانده‌كه‌ بە جێ دەهێڵێت.

سید بارێت لە ژینگە و کولتوورێكی مێژوویيی دوڵەمەنددا لە کامبریج لە دایک بووە. لە شوێنکدا بووە کە لە هەمان کاتدا پڕبووە لەو نووسەر و هونەرمەندانەی بیرکردنەوە و تێڕاماناکانیان لێک نزیک بوون، وەکوو: ستۆرم سۆرگێرسن، ڕۆجیر واتێرس و داڤید گلیمۆر. سید لە تەمەنی هەرزەکاریدا کەسێکی تووڕە و تۆسن بووه‌، لە هەمان کاتدا هەرزەکارێک بووە،‌ بە ئاوازی هەریەک لە شێوە میوزیکییەکانی جاز (ڕۆڵینگ ستۆن و چەندانی تر) سەرسام بووە. سید پێی وابووە کە شاعیری ڕۆمانتیکی، بایرۆن، ئەفسانەی شیعری کامبریج بووە. هەروەها دایڤد بۆوی لە ستایشی سید بارێددا دەڵێت: (شاعیرێک لە باندێکی ڕۆکدا.)

لە سەرەتای ساڵانى شەستدا دەرهێنەری بەناوبانگ (پیتەر وایتهید) سید دەبینێت. لە کاتێکدا بە دیداری سید بارێت دەگات، کە سید سەرقاڵی وێنەکێشان و پلاندانان دەبێت بۆ دامەزراندنی پینک فڵۆید. دواتر پیتەر وایتهید یەکەمین دوکيۆمێنتاری له‌باره‌ى پینک فڵۆیده‌وه‌ ئاماده‌ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی جێنی ساپیرس پێشنیاری ئەوە بۆ پیتەر دەکات کە هاوڕێیانی پینک فڵۆید باشترین کەسانێکن کە ئەم بتوانێت دوکيۆمێنتارییەکیان له‌باره‌وه‌ ئاماده‌ بکات.

هاوڕێکانی سید بارێت دەڵێن: (دوای ئەوەی سید باندەکەی بە جێ هێشت، پینک فڵۆید بوو بە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی جیهانی ڕۆک.) هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەلبوومی(wish you were here) تاکە ئەلبوومە کە سید بارێت ئیلهامبەخشێکی تەواوەتیی بەرهەمهێنانی بووه‌. نەخشسازی به‌رگى ئەلبوومەکە دەڵێت: (هەموو ئەم ئەلبوومە له‌باره‌ى نەبوونەوه‌يه‌، نەبوونی سید بارێت؛ هەر ئەمەش بوو ئەو ئەلبوومەی بەو شێوەیە بە هێز کرد.) کاتێک ڕۆجێر واترس بە تایبەتی ئەلبوومی (shine on you crazy diamond) بۆ سید دەنووسێت، لەکاتی تۆمارکردنەکەیدا سید بە شێوەیەک جەستە و شێوەی گۆڕابوو، کە هاوڕێکانی لە سەرەتادا نەیانناسیبووەوە.

هەموو ئەو کارە هونەرییانەی کە سید بارێت کردبوونى، خاوەنى تێڕوانينێكى هونەريی قووڵ بوون، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە سید بارێت خۆى لە باکگراوندێکی هونەرییەوە هاتبوو. هەر بوونی ئەم دیدگا هونەرییە قووڵە بوو کە وای لە سید بارێت کردبوو دژی ڕەهەندە بازرگانییەکەی هەندێک لە میوزیکی ئەو سەردەمە بێت.

سید بارێت سترانگەلێکی ناوازەی نووسی کە لە چەندان شێوەی جیاوازدا کاریگەرييان لەسەر چەندان کەسی جیاواز هەبوو. هەر نمایش و بیرکردنەوە و توانه‌ هونەرییەکانی ئەو بوو کە وای کرد پینک فڵۆید لە پلەی یەکەم و باشترین باندی ڕۆکدا بێت. ئه‌گەر لە سه‌ره‌تاى کارەکانی پینک فڵۆیددا کەسێک بە ناوی (سید بارێت)‌ نەبوایە، ئەوا بە دڵنیایيەوە خەڵکی هەر تەماشای پینک فڵۆیدیشيان نەدەکرد.

Leave a comment