ڕۆمانی (حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم)
نوسینی. شێرزاد حه‌سه‌ن
ئه‌م ڕۆمانه سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی نوسینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1988 و ا ساڵانی 1996ی خایاندووه و له‌و ساڵه‌دا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌نێو ته‌واوی وێژه‌ی كوردیدا جێگه‌ی خۆی گرتووه‌ته‌وه، یه‌كێكه له كتواری ترین به‌رهه‌می وێژه‌ی كوردی، ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه باس له كێشه‌ی پیاو (باوك) سالاری ده‌كات له كۆمه‌ڵگەی كوردیدا، ڕۆمانێكه زیاتر باری ده‌روونی كومهڵگەی كوردی ده‌رده‌خات. ده‌كرێت ئه‌م ڕۆمانه له‌به‌رمبه‌ر، یاخود به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رهه‌می جیهانیدا، له‌وانه (نانی ڕووت)ی محمد شوكری و (تاوان و سزا)ی دۆستۆیفسكی، ئه‌م جۆره له ڕۆمان و سه‌لیقه‌ی نوسینه زیاتر شێوازی ڕۆژئاوای پێوه‌دیاره، به‌ڵام به ناوهڕۆك و تایبه‌تمه‌ندی كوردیانه نوسه‌ر بنیاتی ڕوداوه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه‌ی ناوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕۆمانه وا له خوێنه‌رانی ده‌كات نه‌ك ته‌نها جارێك، به‌ڵكو چه‌ندینجار بیخوێننه‌وه، من به‌شبه‌حالی خۆم چه‌ندینجار خوێندومه‌ته‌وه و هه‌رجاره‌ی له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه ئاسۆی بیری گۆڕیوم و ڕایكێشاوم بۆ ناو كون و كه‌له‌به‌ری كلتوری كۆمه‌ڵگای كوردهواری.
له‌به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕۆمانه، هه‌وڵماندا خوێنه‌رانی وێژه‌ی كوردی( كرمانجی سه‌روو) بێبه‌ش نه‌كه‌ین، له وه‌ها به‌رهه‌مێكی گرنگ و پڕ بایه‌خ. هیوامان وایه توانیبێتمان، سودێك به خوێنه‌رانی باكور و ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی گه‌یاندبێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌رگێڕ:
(مه‌مێ ماڵا هنه و عیماد شكور محمود)ه‌وه خراوه‌ته سه‌ر شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو.
پێداچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنین. له‌لایه‌ن هاوڕێی به‌ڕێز، نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و چیرۆك نوس و شانۆ نوس كاك (چهتۆیێ زێدۆ)وه ئه‌نجام دراوه
به‌رگ و دیزاینی به‌رگ. له‌لایه‌ن به‌ڕێز (باسم الرسام)ه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له‌كۆتایدا له‌سه‌ر ڕوخسه‌تی مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (وه‌شانخانه‌ی دارا) له ئیسته‌مبۆل. بڕیاره سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا بخه‌ینه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.
