[کامێراکەی حەسەن شیروانی و خەونی منداڵەکان]

فۆتۆگرافەر حەسەن شیروانی داوای لە منداڵانی چەند ناوچەیەکی هەژارنشینی ئێران کردووە تا لەڕێگای جوڵەی جەستەیانەوە ئەوە پیشان بدەن کە ئاواتی بۆ دەخوازن.

لە ئینگلیزییەوە: زانا عوسمان

یەڵدا ئاواتەخوازە هێدفۆنێکی هەبوایە تا بیتوانیایە گوێ لە گۆرانییە دڵخوازەکانی بگرێت.
سەتار دەیەوێت فێری ژەنینی ئامێری ڤیۆلین ببێت، بەڵام نزیکترین فێرگەی مۆسیقا ٤٥٠کم لە گوندەکەیانەوە دوورە.
شەهاب دەیەوێت ببێتە یاریزانێکی تۆپی پێ و گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی گەورەدا ئیمزا بکات تا بتوانێت ماڵێک بۆ دایکی بکڕێت.
مەعسوومە ئاواتی ئەوە دەخوازێت کامێرایەکی هەبووایە تا بیتوانیایە ژیان لە گوندەکەیدا تۆمار بکات و منداڵانی دیکەش فێری هەمان شت بکات.
محەمەد دەیەوێت تەماشای پێشبڕکێیەکی ماتۆڕسواری بکات و خۆشی ڕۆژێک لە ڕۆژان بەشداری پێشبڕکێیەک بکات.
نەزیر دەیەوێت فێری ژەنینی گیتار ببێت.
ڕامین دەیەوێت ببێتە ئەکتەر و ڕۆڵی پۆلیسێک لە فیلمێکی ئەکشندا بگێڕێت.
ئەمیر خەونی ئەوەیە ببێتە گۆرانیبێژێکی ناودار.
مەسعوود دەیەوێت یاری باسکە بکات.
عەلی ئەکبەر دەخوازێت بیتوانیایە ڕاهێنانی وەرزشی کاراتی بکات و بگاتە ئۆڵۆمپیاد و بەوەش ماتۆڕێک بۆ باوکی بکڕێت.
نەڤید ئاواتەخوازە بیتوانیایە ئامێری سێتار بژەنێت
دانیاڵ نەخۆشە و بەدەست ئازاری پێستەوە دەناڵێنێت. ئاواتییەتی بیتوانیایە بە فڕۆکەیەک گەشت بکات تا پزیشک بیبینێت، بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی.

Leave a comment