[سەرکەوت جەبار و دەریا]

سەرکەوت جەبار

یەکەمجارم بوو لە ژیانمدا دەریا ببینم. هەستێکی سەیر وە ترسێکیش لەبەردەم ئەو دەریا گەورەیەدا کە هەرگیز شەپۆلەکانی نایانەوێت بێدەنگ بن. خۆشبەختانە کامێرام پێبوو. بۆ ئەوەی ئەو چەند خولەکەی لەوێ بووم بۆ خۆم دیکۆمێنتی بکەم. پێشتر کاتێک سوزان سۆنتاک دەیگوت: چوونە گەشت بێکامێرا گێلێتییە. من هەرگیز لەو قسەیەی تێنەگەیشتم، تاوەکو دیسانەوە بە ڕێکەوت لە فۆڵدەرێکدا فۆتۆکانم بینییەوە، پێموایە ئیدی پێویستم بە بینینی دەریا نەبێت، لەبەرئەوەی وا هەست دەکەم بە گرتنی ئەو فۆتۆیانە دەریاشم لەگەڵ خۆم هێنابێت و لەناو فۆڵدەرێک هەڵمگرتبێت، بەڵام بەبێ هاژەی شەپۆلەکان.

Leave a comment