[بەئاگاهاتنەوە دوای نەشتەرگەری ]

لەیلا چاتی شاعیرێکی تونسی ـ ئەمریکیە و نووسەری تۆفان ( دەزگای کۆپەر کانیۆن، ۲٠۲٠)، نامیلکە شیعری شەپۆل ( دەزگای ئەکاشیک، ۲٠۱۸) و تونس/ ئەمریکایە، هەڵبژاردەی ۲٠۱۷ی ئدیتەرەکانی دەزگای شاری بوڵ، خەڵات و ڕێزلێنانەکانی پێکدێن لە خەڵاتی پوشکارت، کە لە لایەن دەزگای یادەوەری باربارا دیمینگ و دامەزراوەی هێلینێ ورلیتزێرەوە دەبەخشرێت، هاوەڵێتی ناوەندی کاری هونەرە جوانەکانی پرۆڤینستاون، پەیمانگای ویسکۆنسین بۆ نووسینی داهێنەرانە و زانکۆی ویلایەتی کلیڤلاند، کە تیایدا ئەندامی ئەنسفیلد وۆلفە بۆ بڵاوکردنەوە و نووسین. لە ئێستادا مژۆڵی خوێندنی دکتۆرایە لە نووسینی داهێنەرانەدا لە زانکۆی سیسیناتی، کە تیایدا ئەندامی باڵایە. شیعرەکانی لە گۆڤاری نیۆرک تایمز، پلۆگشەیر، تین هاوس، ڕانانی شیعری ئەمریکی و شوێنەکانی تردا بڵاوبۆتەوە.

 

بەئاگاهاتنەوە دوای نەشتەرگەری

 

ڕێک بەو جۆرە، دووبارە تەواوکۆ بوومەوە،

تەقەڵ وەک نیگاری پێڵویەکی داخراو،

برینپێچ لەسەری وەک ڕینوە بەفرێکی بەهێوری باریوی شەو،

لە کاتێکدا من لە شوێنێکی ترم یان شتێکی ترم، بەتەواوەتی نەمردووم بەڵام نیوە گیانم، ئازادتر، خودم بۆ ساتێک ئازاد بوو وەک ئەوەی سەگێک بێت و زۆر بەسادەیی لە ملبەندەکەی ئازادی بکەم

یان میزەڵدانێک بێت و لە دەستم بترازێت.

لە ژوورێکی بنمیچ نزمدا، ژیانم دەپرینگێتەوە  لە سنووری دەستپێڕاگەیشتنمدا، ژیانم بەرەو لام ڕادەکات کاتێک بانگی دەکەم.

 

Leave a comment