تەماشاکردنی فیلمەکانی تێرنس مالیک لە ڕێگەی بەکارهێنانەکانی ئەوهوه لە موزیکدا
(ئاوازدانەرەکانی ئەوەی دەیزانن دەیڵێن.)
تیم گریڤینگ
لە ئینگلیزییەوە: شادیار شۆڕش
فیلمەکانی تێرنس مالیک ڕێک وەک پارچەیەک لە سەما وان. هەرگیز کارەکتەرەکانی ناوەستن تا ئەو کاتەی تێر سەما دەکەن و ڕادەکەن و دەجووڵێن؛ بە هەمان شێوە کامێراکانیشی هەرگیز پشوو نادەن و چەقی کارەکانی مالیک تەنها چیرۆکێک یان دیالۆگێک، کارەکتەرێک نییە، بەڵکوو تێمایەکی ڕۆحيی هەیە، پرسیارێک کە بە ڕێڕەوی موزیک و وێنەی جووڵاودا ڕۆیشتووە و تاقی کراوەتەوە.
دوايين فیلمی ئەو (A Hidden Life) لەبارهى چیرۆکی ڕاستەقینەی جووتیارێکەوهيه که پێشاندانى هاوسۆزی بۆ هیتلەر ڕهت دهكاتهوه. دەرهێنەرى ئەم فیلمە بە هەمان ئەو شێوە ئێڵێپتیکەڵ[1] و شاعیرانەیە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٩٧٨ و لە فیلمی (Days of Heaven) بەکاری هێناوە.
جەیمس نیوتۆن هۆوارد غەمگینانە کاری وێنەگرتنی (A Hidden Life)ی کردووە و جەیمس ئینهێنیش ئاوازی فیلمەکە بە سۆڵۆيهک لە کەمانچەکەیەوە دەردههێنێت و جادووگهراسا ناوەرۆکی فیلمەکە لهبارهى لەدەستدانێکی دڵتەزێنهوه جوانيی بەهەشت دەگێڕێتەوە، بەڵام هەروەک فیلمەکانی تری شاکارێکی کلاسیکيی خولقاندووە.
ئالێکس ڕۆس ڕەخنەگری نیویۆرکی دەڵێت: (گۆرانیی فیلمەکانی مالیک جۆرێکن لەو کارە موزیکیيانەی کە بەبێ ئەوەی هیچ پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوانیاندا هەبێت، لە یەک دەچن و گرێدراوی یەکدین.)[2] ڕۆس درێژەی پێ دەدات و دەڵێت: (ئەم جۆرە لە چۆنيێتى quality موزیکی کالێیدۆسکۆی ئێستا و ڕابوردوو و چەندین شێواز (style)ی جیاواز لە یەک، کارێکی بنچینەییە یان تەنها بەیەکگەیاندنێكى زۆر باشی لایەنە گشتییە جوانیناسییە بینراوەکەی هەموو فیلمەکانە.)
تێکەڵکردنی موزیکی ڕەسەن و ئاوازە دێرینەکان لەگەڵ حەزی جۆرە موزیکییەکانی ئەکادیمیادا بەباشی یەک ناگرنهوە، لەبەر ئەم هۆکاره تایبەتە هۆواردی هەشت جار پاڵيوراو بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار و ئاوازدانەری هەریەک لە فیلمەکانی (هەڵهاتوو) و (لادێيهکە) هێندە جێی گرنگیی نییە بۆ تێڕامانهکانی ئۆسکار. هەر بەسادەیی ئەمە ئەو بەهای کارکردنەیە کە بە دەستی دەهێنێت لەو کاتەوهی لەگەڵ دەرهێنەرێکی داهێنەری وەک مالیکدا کار دەکەیت.
هۆوارد دەڵێت: (من زۆر بەپهرۆشم و ئەمە سەرکەوتنێکی لەڕادەبەدەر مەزنە. هۆوارد تازە گفتوگۆى نێوان خۆى و هانس زیمەرى هاوڕێيى به بير دێتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٨دا وێنەگری فیلمی The Thin Red Lineـی مالیک بووە و دەڵێت تۆ فیلمی تێريت دروست کردووە. من تێریم خۆش دەوێت، تۆش دەزانیت کە تێریت خۆش دەوێت، هۆواردیش هاوڕابوو. گرنگ نییە تهواوکردنی ئەرکەکەت چەنده قورس و دژوار بێت، چونکە بەڕاستی ئەرکەکانی لە خۆیاندا قورس و دژوارن.) (مالیيک ڕەتیکردەوە بەشداريی لەم چیرۆکەدا بکات.)
یارییە موزیکییەکانی مالیک لە فیلمی (Badlands)وە دەستپێ دەکات. یەکەم و نەریتخوازانەترین فیلمی مالیک (The outlaws-on-the-run drama) بە نواندنی هەریەک لە (مارتین شین) و (سیسی سپاسیک) و موزیکی فیلمەکەش کە هاوشانی دایالۆگەکان بوو، جۆرج تیپتۆن داینابوو و چەند ئاوازێکیش لەلایەن جەیمس تایلەرهوه دانرابوون، بەڵام گرنگترین کارێک دووبارە بەکارهێنانەوەی پارچە منداڵانەکەی زایلۆفۆنەکەی کارڵ ئۆرف بوو.
بیڵی وێبێر، شارەزای سینەما هاوکاری تەواوەتی مالیک بووە لە فیلمی (Badlands) تا فیلمی (The Tree of Life) دەڵێت: (ئهگەر بتوانێت، ئەوا بێگومان زۆر ئارامترە لە بەکارهێنانی پارچە کلاسیکیيە هەبووەکان. ئەمە ئەو شتەیە کە ئەو لە ژیانی خۆیدا دەیویست. ئەو کیبۆردیستێکی جوان بوو و دەیتوانی پیانۆ بژەنێت و خاوەن مەعریفەیەکی بەرفراوان بوو لە موزیکی کلاسیکدا.)
کانڤاسێک وەک پارچەیەکی موزیکی
لە فیلمی (Days of Heaven)دا مالیک دەست بە گێڕانەوە و گۆڕانکارییە[3] ئیمپرێشیۆنیستەکانی خۆی بەسەر دیمەنی دایالۆگە نەریتی و کۆنەکاندا دەکات. شێوەیەک لە فیلم-دروستکردن لێرەوە لە دایک دەبێت، شێوازێک کە کانڤاسێکی موزیکيی ناوازە دەبەخشێت. مالیک داوا لە ئاوازدانەر ئینیۆ مۆریکۆن دەکات تا لە دانانی ئاوازی تایبەت بە فیلمی (Days of heaven)دا هاوکاريی بکات كه دواتر ناوێکی تایبەتی وەردەگرێت.[4]
تەنها بە پشتبەستن بەو گفتوگۆیانەی کە بە پێوەنديى تەلەفۆنی دەیانکرد، نۆریکۆن ١٨ تێزی بۆ مالیک نووسی، تا ئەویش بتوانێت دانەیەکیان هەڵبژێرێت. یەکێک لەوانە ئاوەژووکردنەوەیەکی ڕیتمە موزیکییەکان بوو کە بووە یەکێک لە تێزە سەنتڕاڵەکانی فیلمەکە. مۆریکۆن ڕێگەی بە مالیک دا هەرکاتێک ویستی، دەتوانێت پارچە جیاوازەکان میکس بکات و مالیکیش ئەوەی کرد. تەنها یەک پارچە نەبێت، ئەو پارچەیەی کە مۆریکۆن بۆ wheat field fireی نووسیبوو. ئاوازەکانی ئەو فیلمە ئەوەی بە مۆریکۆن بەخشی کە ببێتە کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار. لەم بابەتەدا ئهکادیمیا پێیان وابوو ئاوازە ڕەسەنەکەی فیلمەکە زۆر باش بووە و زۆر باش و بەرفراوان بووە بۆ گرتنەخۆی گرنگترین بابەت و پەیامەکانی فیلمەکە.
لە ٢٠١٩دا مۆریکۆن لە یادداشتەکانیدا دەڵێت: (فیلمەکانی ئەو وێنای جیهانێک دەکەن لە دەرەوەی کات. شوێنێکی جادوویی، شوێنێک کە شیعر و واقیع بتوانن پێکەوە هەڵبکەن، دوای تێپەڕبوونی ڕۆژانێکی زۆریش لە نمایشکردنی، وهلێ هێشتا ئەم فیلمە یەکێکە لەو فیلمگەلەی کە زۆر لە ڕۆحمەوە نزيكه.)
بۆ ماوەی بیست ساڵ مالیک لە بەرهەمهێنانی فیلم دەوەستێت و کاتێك دەگەڕێتەوە، بە هەمان ئەو بەرەوپێشچوونى جوانیناسیيانهى پێشووترییەوە فیلمی The Thin Red Lineی بەرهەم هێنا.
زیمەر بیرەوەریی ئێوارەخوانێکی هونەری دەگێڕێتەوە کە شێوەکاران، شاعیران و نووسەران تێيدا بهشداربوون و مالیک و دەرهێنەر وێرنەر هەرزۆگیش هاتوون، دەڵێت: (لەپڕێکدا هەموو ئامادهبووان بێدەنگبوون و تاکە دەنگێک کە دەیبسترا، دەنگی تێری و وێرنێر بوو کە گفتوگۆی ئەوەیان دەکرد چ شێوازێکی دەستپێکردنیان بە لاوە باشترینە بۆ The Lion King!) زیمەر کە تۆماری موزیکیی فیلمەکەی کردووە بەردەوام دەبێت و دەڵێت: (هەستم بە شەرمەزاری دەکرد.)
مالیک و زیمەر یەک ساڵیان بە پیاسەکردن لە دەرەوەی تۆمارگەکە بەسەربرد، تەنها بە باسکردنی ئەوەی دەبێت ئەم فیلمە چ جۆرە فیلمێک بێت! زیمەر لهبارهى ئهمهوه دەڵێت: (تەنها یەک جار لهبارهى دەقەکەوه قسەمان کرد، دواتر لەبارهى وێنەکێشان، کەنیسە گومەزییەکانی باڤاریا[5] و فەلسەفە و ڕەنگهوه، زۆربەی کات ڕەنگەکان زۆرترین قسەوباسيان لەبارهوه دهكرا.)
زیمەر بەپێکەنینەوە وتی: (گفتوگۆیەکی خراپ و لێکتوڕەبوونێک لە نێوانماندا ڕووی دا، هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە دەقەکە پڕبوو لە وشە و بەرپرسیارێتيی هەموو ئەوانەی خستبووە سەر شانی من. ماوەیەکم پێویست بوو بۆ ئەوەی بۆم ئاشکرا بێت ئێمە دیالۆگەکانمان لە بیر کردووە و لەبری ئەوە سەرقاڵی وێنە و موزیکی فیلمەکەین.)
دوای بیست ساڵ دابڕان، مالیک بە بەرهەمهێنانی فیلمی The Thin Red Line دەگەڕێتەوە، کۆمەڵەیەکی زۆر لە ئەستێرەکان بەشداری دەکەن، يهك لهوانە (سین پین)ـه کە حەوت جار بۆ ئۆسکار و جارێکیان بۆ باشترین فیلم پاڵێورابوو.
تا ڕادەیەک ئەم فیلمە پێچەوانەی نەریتی باو بوو و فیلمەکە وای لە زیمەر کرد کە یەکێک لە هەرەکارامەترین و مینیماڵیستترین ئاوازی خۆی بۆ فیلم بنووسێت. ئاوازێک، ناوەرۆکی فیلمەکەی پڕ لە گریان و شینوزاری دەکرد. ئەم شێوازە هاندەرێک بوو بۆ زیمەر کە بە هەمان شێوە لە فیلمی (Inception)ی کریستۆفەر نۆلاندا کار بکات. زیمەر دەڵێت: (پارچەیەک موزیکی فیلمەکە سەربەخۆیانە دێتە بوون و دواتر بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەم دوانە یەک دەگرن و هەموو ئاوازەکە پێک دێنن.)
مالیک لەگەڵ چەند ئاوازدانەرێکی تریشدا کاری کردووە، لەوانە (گابرێل فۆغ، چارلس ئیڤ و ئارڤۆ پارت.) دایکی مالیک دایکی ئارڤۆ پارتی ناسیوە و ئەمەش وا دەردەکەوێت بەدەستهێنانی مافی ئەم کارانە ئاسان بێت بۆ مالیک، تەنانەت هەندێک لە کارە گرنگەکانی زیمەریش کە چەندین جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوه. یەکێک لەوانە American folk hymn بووە کە مالیک لە ڕادیۆی گشتیی نیشتیمانييهوه[6] گوێی لێ بووە.
کاتێک یاساکانی مالیک باڵادەست دەبن
زیمەر باس لەوە دەکات کە مالیک تۆمارکردنە تایبەتییهکەی (Das Rheingold)ی ڤاگنەری خۆش ویستووە و ویستوویەتی سەرەڕای بەرهەڵستیی ئاوازدانەران، ئەو ئاوازە بەکاربهێنێت. دوای چەندین گفتوگۆ زیمەر مالیکی ڕازی کردووە کە ئەوە بە کار نەهێنێت. دوای چەند ساڵێک کاتێک زیمەر ئامادەی ئاهەنگی ناساندنی نوێترین فیلمی مالیک لەو کاتەدا (The New World) دەبێت. ئەو کاتەی کە ئاوازی فیلمەکە نیشان دەدرێت، زیمەر دەست بە پێکەنین دەکات، چونکە مالیک ڕێک ئاوازەکەی ڤاگنەری دانابووەوە، بهڵام جەيمس هۆرنەری ئاوازدانەری فیلمەکە كه دژوارترین کاتەکانی خۆيی لەژێر سایەی یاساکانی مالیکدا بە ڕێ دەکرد، بەم دیمەنە هیچ پێنەکەنی.
من تێری لە فۆتۆگرافەرێکی بە توانادا کورت دەکەمەوە و ئەمەش ڕێک ئەو شوێنە بوو کە تێيدا وەستا. ئاوازدانەرێکی کۆچکردوو لە ساڵی ٢٠٠٦دا ئەمەی بە Film Music Radio وت. لە ڕەخنە بەرفراوانەکانیدا بیتەر هۆرنێر باسی ئەوە دەکات کە چەنده لە پڕۆسێسی ئیدیتکردن، شێوازى ناڕێکی گێڕانەوەکانی مالیک و پشتبەستنە لەپڕەکانی بە ئەرکی هونەرمەندەکان سهرى سووڕماوه.
هۆرنەر دەڵێت: (لە ڕووکەشدا تێری وەک بەرد وایە، نازانێت چیرۆکێکی خۆشەویستی بۆ پاراستنی ژیانی خۆی بگێڕێتەوە. کاتێک فیلمەکەمان تۆمار دەکرد، ئەو هەموو شتەکانی هەڵوەشاندەوە، ئیتر تۆمارکردنەکە هیچ مانەیەکی نەدەگەیاند و دەستی بەوە کرد کە بەتەواوەتی بە ڤاگنەرەوە بلکێت. لە هەموو دیمەنەکاندا و پیانۆکەی مۆزارتیش بەسەر هێرشی ئاوازی هیندیدا کە بەڕاستی زۆر گەمژانە بوو. هەموان وا بیریان کردەوە کە ئەو مرۆڤە بێجگە لە شێتێک هیچی تر نییە.)
ڕۆز دەڵێت: (بەڵام شێوازی بەکارهێنانی مالیک بۆ پێشەکيی ئۆپێرای Das Rheingold لەو فیلمەدا یەکێکە لە هەرەنایابترین و زیرەکانەترین شێواز لە بەکارهێنانی موزیکی کلاسیکدا. ئۆپێراکەی ڤاگنەر لەگەڵ سەرەتای جیهاندا دەستپێ دەکات. ئۆپێرايهکى هەژار و دەستلێنەدراو لەلایەن هێز و ناکۆکییەکانی مرۆڤەوە.)
ڕۆس دەڵێت: (ئەمە سەر بۆ دیمەنی سێ Rhinemaidens دەکێشێت کاتێک لە ئاوی دەریاچەی ڕایندا یاری دەکەن. شوێنێک کە ئاڵتوونە ساختەکان دەنێژرێن و لە فیلمەکەدا سێ خانمی ڕەسەنی ئەمهریکايی دەبینیت کە لە ئاودا مەلە دەکەن. شاردنەوە لەو جۆرە سەرچاوە موزیکییەدا، نووسینێکی تەواوەتییە لەبارهى ئەوەوه کە چۆن چیرۆکی کۆڵۆنیالیزمی سپیپێستەکانی باکووری ئەمهریکا هێز و زۆردارییەکانی خۆیان دەسەپێنن.) ڕۆس بەردەوام دەبێت و دەڵێت: (بۆ من ئەمە یەکێکە لە هەرەباشترین بەکارهێنانی کارەکانی ڤاگنەر لە فیلمدا.)
ئەلێکساندەر دیسپلات کە ئاوازی موزیکی فیلمی (The Tree of Life)ی نووسیوە، لە کارکردن لەگەڵ مالیکدا زياتر ئاسووده بووە. ئەو دەرزەنێک ئاوازی بە پشتبەستن بە سیناریۆی فیلمەکە نووسیوە، هەندێکيان لە فیلەمەکەدا کاريان پێکراوە، بەڵام لە کۆتاییدا مالیک جۆرە موزیکێکی کۆنکرێتی The Moldau کە لەلایەن Smetanaوه نووسراوە و دواتریش بۆ زنجیرەیەک لە ئاوازی ماتەمینی چەندین ئاوازدانەری جیاوازی وەکوو: Berlioz، Górecki، Zbigniew Preisner
وێبەر دەڵێت: (ئەوەی کە لە فیلمی The Tree of Lifeدا دەیبینیت، ژیانی تێری خۆیەتی. ئەمە یەکەم جار بوو کە مالیک لە فیلمێکدا ڕێگە بە شتێک بدات کە لە فیلمەکانی پێشووتریدا نەیکردبوو. لە چەندین شوێنی فیلمەکەدا لینکێکی لەنێو خۆی و دیمەنەکاندا دروستکردووە. ئەم فیلمە ماناگەلێکی زۆری بۆ ئەو هەیە، هەر بەڕاستی زۆر فیلمێکی کەسییە بۆ ئەو.)
جێسیکا چاستەین و تای شێریدان لە فیلمی The Tree of Lifeدا ئەزموونێکی دراميی مالیکه کە توانی خەڵاتی Palme D’Or لە فێستیڤاڵی کاندا لە ساڵی ٢٠١١ بباتەوە. ئەم فیلمە درێژەپێدەری هەمان هێڵی کارکردنی مالیک بوو لە هەریەک لە فیلمەکانی To the Wonder وKnight of Cups کە هەموویان کۆمەڵێک هەڵبژاردەی نایابن لە موزیکی کلاسیکی و ئەم فیلمە ئاوازدانەرێکی گەنجی نیوزلاند بە ناوی هانان تۆونشیپهوه دایناوە، کە لە ئۆستن-تێکساس دەژیا.
هۆوارد دەیزانی بۆ چ شتێك ڕەزامەنديی کارکردن دەدات، ئەو کاتەی کە ڕازی بوو بۆ کارکردن لە فیلمی A Hidden Lifeدا. هۆوارد دەڵێت: (هەروەک زۆربەی خەڵکی سەرسامبوون و ڕێزم بۆ فیلمەکانی سەرەتا هەبوو. بەتەواوەتی فیلمی The New Worldم زۆر خۆش ویستووە. بۆ جەیمس بێتاقەت بووم، لەبەر ئەوەی دەمزانی بارودۆخی باش بەڕێوە ناچێت. پێم وایە کاتێک ئەزموونی ئەوانی دی لەگەڵ دەرهێنەرانی تردا دەبینیت، زیاتر فێر دەبیت و شارەزاتر دەبیت. پێویستە چاوەکانت بەباشی بکەیتەوە، هەروەک چۆن من وام کرد و هەرگیز تووشی کێشەیەک نەهاتم.)
مالیک و هۆوارد پێکەوە گفتوگۆی تێما سەرەکی و ڕۆحییەکانی فیلمەکانیان دەکرد: The New World، battle of light and darkness، a feeling of Shangri-La, a garden of Eden، the suffering inherent in love، هەروەک کارکردنی لەگەڵ ئاوازدانەرانی تر و زایەڵەی Das Rheingoldی ڤاگنەردا. مالیک بەتایبەتی دەیویست ڕووبارێك لەو ڕووبارەی کە بەنێو گوندی St. Radegundدا دەڕۆیشت، ببێتە تێمای سەرەکيی کارکردنی. وەڵامی هۆوارد بریتی بوو لە تێماکانی سیمفۆنیای بیتەرسویت بە کەمانچەکەی کە تۆنەکانی بەسەر دەنگە بەرزەکانی کۆردی پیانۆکەدا زاڵ دەبوو.
هۆوارد وتی: (لێرەدا خەمێک لهبارهى خۆشەویستی و ماخۆلیايهك لهبارهى جوانييهوه ههيه. ئەمە تەنها بەشێکە لە ئەزموونکردنی ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە.)
ئەم میلۆدییە ترس دەهێنێت و هێڵنج بە بیسەرانی دەدات و بەتینەوە دڕدۆنگیيەک دەخاتە دڵی هەموانەوە بۆ پاڵەوانی سەرەکيی چیرۆکەکە. فرانز (August Diehl) ئەم ئاوازە دەژەنێت. لە شوێنێکی تردا مالیک ئەو ئاوازەی کە هاندێڵ دەیژەنێت، دەکاتە یاوەری کەرتە فیلمێک لەبارهى هیتلەرهوه. بەشێکی دەگوازێتەوە بۆ تراژیدییە بێهیواییەکەی بارودۆخی فرانز وGórecki’s Kleines Requiem کە باجی لێدانی زەنگی مەرگ دەدات. هۆوارد دەڵێت: (هەموو هەڵبژاردە کلاسیکییەکانیم پێ قبووڵە. پێم وایە هەموو ئەو شتانەی ئەو دەیانخاتە نێو کارەکانییەوە بەڕاستی جوانن. هەرگیز لە تێکەڵکردنی شتە جیاوازەکان لەکاتی تۆمارکردندا دوودڵ نەبووم.)
مالیک بە دەگمەن بۆ دووەم جار لەگەڵ ئاوازدانەرێکدا کار دەکات. زیمەر باسى ئهمه دەکات:
(ئەو هەوڵ دەدات بزانێت دەبێت چ پرسیارێک بکات، دواتر هەوڵ دەدات بزانێت کە ئایا کەس دەتوانێت وەڵامی بداتەوە یان نا و باشترین شتێک بۆ گەیشتن بەم خاڵە ئەوەیە کە هەموو فیلمێک ئاوازدانەرەکەی بگۆڕێت و هەموو فیلمێک هەمان ئاوازدانەر نەبێت، ئەمەش لەبەرئەوەی لەم ڕێگهیەوە چەندین وەڵامی جیاواز بۆ هەمان پرسیار بەدەست دەهێنيت.)
پێم وایە دوايين پارچە موزیک بۆ تێری هەر دەبێت پرسیارە بێوەڵامەکان (Unanswered Question)ـى Charles Ives بێت، لەبهرئەوەی بە ڕای من ئەمە ژیانی تێری خۆيهتى. دەزانێت ئەمە دوايين ئەرکی ژیانی ئەوە (پرسیارە بێوەڵامەکان.)
سەرچاوەی ئەم وەرگێڕانە:
Elliptical[1] ئەم شێوازە لە درووستکردنی فیلمدا بەوە ناسراوە کە دەرهێنەر زۆر زیرەکانە تەنها گرنگترین بەشەکانی چیرۆکێک دەخاتە سەر شاشە و ئەوانەی تر کە پێویست نین بە کار ناهێنێت. هەندێک جار ئەم شێوازە بە شێوازی هێلکەییش دەناسرێت.
[3] Editing
[4] Camille Saint-Saëns- Aquarium
[5] baroque churches
[6] National Public Radio