بەشی کۆتایی
پێشنیاری کتێب و فیلم
لە ئینگلیزییەوە: شادیار شۆڕش
لە بەشی سێيهمی بیرەوەرییەکانیدا دەرهێنەرە ئیسپانییەکە هەموو ئەو شتانەی لەو ڕۆژانەی کە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بە هۆی دوورەپەرێزيی خودییەوە تووشی بووبوون، خوێندوونیەتهوە و تەماشای کردوون، دەگێڕێتەوە.
لەم ڕۆژانەی دواییدا بە بێهێزیی لە خەو ڕادەبم. ئەمەش وا دەر دەکەوێت کە بەندکردن و مانەوە لە ماڵەوە بۆ چەند هەفتەیەکی دیكهش بەردەوام دەبێت. لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی ڕۆمانێک دەچێت، ڕۆژانێک کە مرۆڤ ئەزموونی هەستگەلێکی نوێ دەکات. پێم وایە ئەمە یەکێکە لە شتە هەرەمەترسیدارەکان، کاتێک هەموو ڕۆژێک یەک لەدوای یەک دووبارەن و لە یەک دەچن و پڕن لە ڕۆتینات. بەبێ بوونی هیچ بڕوا و ئاڕاستەیەک، بە کەمێک هیواوە کە پێم وا بوو ئەم ڕاهێنانە یارمەتیم دەدات و لە ماخۆلیا و خەفەتەکانم ڕزگارم دەکات، یان هەر هیچ نەبێت لەو خەفەتەی کە دەتخاتە ئارامترین سووچی قەنەفەکەتهوە، دەستم بە نووسینی ئەم بیرەوەرییانە کرد. لەمڕۆدا هەست دەکەم ئەم ماڵە هێز و توانم هەڵدەمژێت، وەک خوێنمژێک هەر بە وشکی خوێنم دەمژێت و ماندوو و بێتوان بە جێم دەهێڵێت تا ڕووبەڕووی ڕۆژ و شەوەکان ببمەوە. هەمیشە دی-ڤی-دییەکان دەخوێنمەوە. لە ئێستادا لە نووسینیش وەستاوم، لێیان دەگەڕێم کەمێک پشوو بدەن. کارە ئەدەبییەکانیش پێویستیان بەوەیە پشوو وەربگرن. ئەمەش شێوازێکی سروشتییە بۆ ئەوەی لێیان بگەڕێم لە شوێنی خۆیاندا بوهستن، تا بتوانن پێبگەن و ببنە کارێکی ئەدەبی.
شاژنه جوانهكان
دوێنێ ڕۆژەکەم لەگەڵ کۆکراوەی چیرۆکەکانی (شاژنە جوانەکان)ـى Iván Monalisa Ojedaدا بەسەر برد. ئەم کتێبە وا دەر دەکەوێت سەبارەت بەو کەسانە بێت کە ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە، هەر بە تەواوەتيیش وایە، بەڵام ئەمەش هەموو شتێک نییە. نووسەری ئەم چیرۆکانە خەڵکی چیلییە و لەم کارەیدا چیرۆکی کۆمەڵهکەسانێک دەگێڕێتەوە کە ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە. نووسەر ژیانی گرووپێک کەسانی لاتینی-ئەمهریکايی دەگێڕێتەوە، بە تەواوی وردەکارییەکانی ژیانیانەوە، ژیانی کەسانێکی سۆزانی کە لە باڕ و ناوچەکانی شاری نیویۆرکدا دهيگوزهرێنن. نووسەر توانايه بەوەی کارەکتەرەکانی چالاک و بەهێز پێشان بدات. بەبێ ئەوەی وەکوو قوربانييان بخولقێنێت، بێبەختیيەکانیان بۆ ئێمە باس دەکات. چیرۆکی کارەکتەرەکانی، چیرۆکگەلێکن سەبارەت بە ڕزگاربوون لە سیاسەتەکانی کۆچکردنی ترهمپ، مرۆڤگەلێکن کە ترسناکییەکانی شار هەڵدەگرن و دەیکەنە بابەتێک بۆ پێکەنین و هاوسۆزی لە نێوان خۆياندا. ئەم کارەکتهرانە دهراوسێیەکی دایکمیان بە یاد هێنامهوه کە دەیوست لە دوايين ساڵهكانى تەمەنیدا بڕوات لە شوێنی لەدایکبوونی کاتەکانی بە سەر ببات. هاوسۆزيی کارەکتهرەکان بۆ یەکدی، خۆشەویستيی دهراوسێکانی شەقامی ماڵەکەی دایکمیان هێنایەوە بيرم.
پێدرۆ ئەلۆمۆدۆڤار سەبارەت بە فیلمی Pain and Glory لەگەڵ ژوولیتا سەررانۆ و ئۆنتۆنیۆ باندێراسدا
ئەوان لێک ناچن، وێنەیەکی تەواو جیاوازی مرۆڤبوون پێشان دەدەن، بەڵام Las beauty ئەو چیرۆکانەی خۆمم به یاد دێنێتهوه کە بۆ پاتتی دیفوسام نووسیون، ئەوانەی من چیرۆکی چێژبەخشن، لێ چیرۆکەکانی Las beauty لە هەموو ڕستەیەکیدا تیشک دەخاتە سەر ڕیالیزم. هەردووکیان پێشنیار دەکەم؛ ئەگەر شتێکی باشترتان نییە بیکەن، بەڵێن دەدەم بە ڕاستی کاتێکی چێژبەخش و خۆشتان دەبێت.
سەبارەت بە ڕۆمانی (Lost Children Archive)[1]
سەبارەت بە ئەدەبی ئەمهریکی-لاتینی و قوربانییەکانی دەستی سیاسەتی کۆچبەریی ترهمپ، دەبێت پێشنیاری ئەم ڕۆمانە ناوازە و هەستبزوێنەی ڤالێریا لویسێڵی بکەم. ئەم ڕۆمانە خۆش و بەچێژ نییە، وەلێ زۆر سەرسام بووم بە ڕەسەنيێتی و جوانيی دەقەکەی. ئەگەر شتێکی زیاتر بڵێم، لەوەی کە نووسراوە، ئەم کتێبە لە شەقامێکی نێو فیلمێک دەچێت کە دوو هاوسەر بە مەبەستی گەڕان بە دنیادا پێیدا گوزەر دەکەن و فیلمی دوکيۆمێنتاری تۆمار دەکەن و لە نیویۆرکەوە بۆ ئاریزۆنا بە هاوبەشيی لەگەڵ منداڵەکەیاندا گەشتێک دهكهن. نامەوێت لەوە زیاتر باسی دەقەکە بکەم. ئەم دوو هاوسەرە چیرۆکەکانی سەر سنووری ئەمهریکا و مەکسیک تۆمار دەکەن و دواتر بۆ منداڵەکەیانى دەگێڕنەوە. ئەم کتێبە لە باشترین ٢٠ کتێبی ساڵی ٢٠١٩ی نیویۆرک-تایمز بوو.
سەبارەت بە ڕۆمانی (Frankenstein’s Mother)
بەبێ ئەوە خوێندنەوەی کتێبەکان لە خۆم تێکەڵ بکەم، توانیم دوايين ڕۆمانی نووسەر Almudena Grandes’s بخوێنمەوە. گراندێس، نووسەرێکە کە ڕێی هەموان ڕۆشن دەکاتەوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە له مێژووی ئێستامان باشتر تێبگەن، یان لەوه تێبگەن کە ئێمە لە کوێوە هاتووین. ئەم جارە نووسەر گەشتێک بۆ ساڵانی پەنجای سەدەی ڕابوردوو دەکات. نووسەر دەستێکی باڵای هەیە لە درووستکردنی ئەو کارەکتەرانهى کە لە نووسینەکەیدا سەرەکی نین و گرنگیییەکی تایبەتییان پێ دەبەخشێت. باسی چارەسەری دەروونی دەکات لەو سەردەمەی ئیسپانیادا، باسی واقیعێک دەکات کە تەواو جیاواز بووە. لەم ڕۆمانەدا نووسەر كار لەگەڵ کەیسێکی ڕاستەقینەدا دەکات کە لە ١٩٣٣دا لە مەدرید ڕووی داوە. کارەکتەری دۆنا ئۆرۆرا چوار فیشەک بە سەری کچە هەژدەساڵانەکەی خۆی، هێدڵگرادهوه دەنێت و دەيکوژێت. هەتا ئەو چرکەساتە ئەم کچە جێی شانازیی ئهو دایکە بوو، لێ لەگەڵ گەورەبوونیدا، هێدڵگراد بیرۆکەی ئەوەی هەبوو کە خۆی بڕیار لە ژیانی خۆى بدات، دایکەش ئەمەی پێ قبووڵ نەدەکرا، بە پێی ددانپێدانەکەی ئەمە هۆکار بوو بۆ کوشتنی کچەکەی. لە دادگه لە دایکە دەپرسن بۆچی کچەکەی خۆيی کوشتووه؟ بە پێی دایەلۆگەکانی ڕۆمانەکە دایکەكه دەڵێت: (کوشتم، بۆ ئەوەی بیپارێزم.) ڕۆمانەکە بە دەورى چەند چەمکێکدا دەسووڕێتەوە: دەروونپزيشك، خێزان، دایک، کچ و چەندان كهس و شتی تر.
یانزدە پێشنیاری ئەلۆمۆدۆڤار لە بواری سینەمادا، کە کەم تا زۆر ئەویان لە خەم و تهنگهتاويى ڕۆژگاری کەرەنتینە ڕزگار کردووە.
Monkey Business (Howard Hawks)
The Philadelphia Story (George Cukor)
Midnight (Mitchell Leisen)
Guillermo Cabrera Infante – cinephile and critic, as well as an exquisite writer – told me that this is his favourite comedy ever.
To Be or Not To Be (Lubitsch)
The Front Page (Billy Wilder)
There’s also an earlier version, His Girl Friday with Rosalind Russell, equally hilarious.
Some Like It Hot (Wilder)
Some Like It Hot (1959)
Some Like It Hot (1959)
Rich and Famous (Cukor)
I Was a Male War Bride (Hawks)
A Star Is Born (Cukor’s version with Judy Garland)
It’s a drama, but so monumental that I would recommend it under any circumstances)
Design for Living (Ernst Lubitsch, based on the delightful play by Noël Coward with a script by Ben Hecht)
هەروەها فیلمی Casa Flora؛ ئەلۆمۆدۆڤار دەڵێت نازانم ئەمە فیلمێکی خراپ بێت یان نا، بەڵام ئەگەر وێنای بکەم دەڵێم باوکی کۆمێدیایە، هەروەها هەمیشە جۆرێکە لە دڵخۆشی کە لۆلا فلۆرێس دەبینی بەو شێوازەی حەفتاکان دەر دەکەوێت.
لەم ڕۆژگارەدا هەموو ئەوەی پێویستە بیکەن ئەوەیە لە ماڵەوە بمێننەوە و تەماشای فیلم بکەن و لەگەڵ هاوڕێکانتان، ئەندامانی خێزانەکانتان و ئازیزانتاندا بە مۆبایل یان سکایپ قسه بکەن و چێژ لە ڕۆژەکانتان ببینن.
[1] ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە لایەن نووسەر ڤالێریا لویسێڵیوە نووسراوە و چەندان خەڵاتی بردووهتەوە. تێمای سەرەکيی ئەم ڕۆمانە بریتییە لە باسکردنی سیاسەتی کۆچبەری لە لایەن ترهمپەوە کە منداڵی لە دایکی خۆی لە سنووری نێوان مەکسیک و ئەمهریکادا لێک جیا دەکردەوە و یەکەم ڕۆمانی نووسەرە بە زمانی ئینگلیزی.