[گوزەرێک بەنێو بەرهەمەکانی یاسۆجیرۆ ئۆزو]

لە فارسییەوە: ئەیوب عوسمان

“ڤیم ڤێندەرس” لەبارەی “یاسوجیرۆ ئۆزو”وە دەڵێت:((ئەگەر لەم سەدەیەدا شتێکی موقەدەس هەبێت، شتێک وەک گەوهەرێکی سینەمایی، ئەو گەوهەر بۆ من بەرهەمەکانی یاسوجیرۆ ئۆزویە… بە بۆچوونی من لە زەمەنی پێش ئەو دوای ئەو، سینەما هەرگێز هێندە لە ناوەڕۆک و ئامانجەکانی خۆی نزیک نەبووەتە و ناشبێتەوە: نزیک بوونەوە لە چییەتی خۆی لەڕێگەی پێشاندانی وێنەی مرۆڤی مۆدێرن؛ وێنەیەکی بەکەڵک، بڕواپێکراو و حەقیقی، کە تیایدا مرۆڤ نەک تەنها خوودی ڕاستەقینە خۆی دەبینێت، بەڵکو باڵاتر لەوەش، دەگات بەخۆناسین)) هەرچەندە ئەوەی ویندێرس دەیڵێت بڕواپێنەکراوە دێتە پێشچاو، بەڵام ڕاستیە؛ بیر و بەرهەمی یاسوجیرۆ ئۆزو کاریگەریی لەسەر کار و دنیابینیی زۆرێک لە هونەرمەندان کردووە.

یەکەمین تایبەتمەندیی بەرهەمی یاسوجیرۆ ئۆزو “فۆرمی بینینی” تایبەت بە خۆیەتی؛ وا دیارە ئەم سینارست و دەرهێنەرە ژاپۆنییە، هەر لەسەرەتایی کارکردنییەوە “زمانی سینەمایی” تایبەت بەخۆی داهێنابێت، جۆرێک لە گوتار لە هەمانکاتدا کۆنەپارێز و ڕادیکاڵە.

دەکرێت زمانی سینەمایی ئۆزو کۆنەپارێز بێت، چونکە لە سیستەمەکەیدا، هەڵبژاردنەکان دیاریکراون، هەرچەند پابەندبوون بە ستانداردی مۆنتاژ دەستبەستەی دەکات. هەر دیمەنێک لە بەرهەمەکانی یاسوجیرۆ پەیڕەوی لە شێوازێکی دیاریکراو دەکات؛ناوەوە، دەرەوە. ئەگەر دووبارەبوونەوەش پێویست بێت، دیمەنەکە بە (گرتەی دوور long shot)تێک بە پێشاندەدانی ئەکتەرەکان دەستپێدەکات. دواتر بە “medium- close up”ێک بەردەوام دەبێت؛ ئەگەر دیمەنەکە درێژ تربێت، وێنەگرتنەکە بە گرتەی دووریی یەکەم کۆتایی دێت و بە “close up”کانی سەرەتاوە دەستپێدەکەنەوە، هەر دیمەنێکیش بە گرتەیەک لە دوورەوە کۆتایی دێت.

ئۆزو هەمووە بنەماکانی سینەمای ژاپۆنی تێکشکاند؛ ئەو بەردوام کامێراکەی لە بەرزییەکی کەم دادەنا، تەکنیکی ( هاوئاهەنگی گۆشەی بینین)(Eye-line match) تایبەتمەندییەکی تەکنیکی مۆنتاژە، کار لەسەر پیشاندانی گرتەکان دەکات لە ئاستی بینینی بینەرەوە، شارەزایان پێیان وایە ئەم تەکنیکە وەکو خۆی لە فیلمەکانی ئۆزودا جێبەجێ نەکراوەو بنەماکانی تێکشکاندووە.

ئۆزو تەکنیکی مۆنتاژ باو  تێکناشکینێت، بەڵکو لەناویشی دەبات؛ هەر کەتێک “هێڵی بینین دەبڕێت”، تەکنیکی مۆنتاژی بەردەوام داهێنرا بۆ ئەوەی (cutکەت)کردن لەهەر دێمەنێکدا بشارێتەوە، یان دیاری کردنی کاتی بڕینەکان زۆر دژواربکات بۆ ئەوەی زنجیرە وێنەیەکی پێکپەیوەست بۆ بینەر دروستبکات، ئۆز(cutبڕین)ەکان تا  ئەوپەڕی پیشاندەدات و چیەتیی ئەم تەکنیکە دەگۆڕێت.

وێڕای ئەمانە لە بەرهەمەکانی ئۆزودا بینەری چەند دیمەنێکی بەتاڵ دەبین، وێنەی سروشتیی بێگیان، دیمەنی بەتاڵ لە کاراکتەر، دیمەنی دەرەوەی باڵەخانەکان. ئەمانە مۆرکی سینەمای ئۆزون. یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی سیستەمی فیلم سازیی ئۆزو کە ئەوروپی و ئاسیاییەکان سودیان لێ وەرگرتووە، هەڵبەت ئەم دیمەنانە کاری شیکردنەوە بۆ شرۆڤەکارانی ژاپۆنی تایبەت بە فیلمی ئۆزو دژوارکردووە، بۆ، چونکە دیاریکردنی هۆکار و سود وەرگرتن لەو تەکنیکە و تێگەیشتنی دژوارە.

“دەیڤد بوردۆل” مێژوونوس و تیۆرسینی بواری فیلم لە کتێبەکەیدا کە دێتە سەر باسی ئۆزو، بۆ ئەم فەزا بەتاڵانەی فیلمەکانی ئۆزو سود لە چەمکی (هێڵی ناوەند) وەردگرێت؛ چونکە زۆرجار لەنێوان دیمەنەکاندا بەکاردەهێنرێت، هەڵبەت مەبەستی دەرهێنەر لە پێشاندانی ئەم فەزایە، دروستکردنی جۆرێک لە نمایش نییە، هەرچەند هەندێک جار ئەم هەستە درووستدەکات، بەڵام جۆرێک لە سەربەخۆییان هەیە، هەر ئەمەشە وا لە نوئێڵ برچ دەکات بە (ڕوویەکی تری واقیع) ناوی ببات؛ ئەگەر چی هەموان دەشزانین ئەم فەزا بەتاڵانە، لەهەمان پێگەی کاراکتەرەکاندان. ڕەنگە ئەمە بەسبێت بۆ ئەوەی (فەزای بەتاڵ) لە کارەکانی ئۆزو بە ئامرازێک بۆ خۆلقاندنی جۆرێک لە گێڕانەوەی “بەتاڵ لە کاراکتەر” بزانین

ژیل دوڵۆز لە کتیبی “لە بارەی سینەما”وە دەڵێت، ئەم دەستکەوتانە تەنها بەشێک لە زەمەن چەسپاو دەکەن: (چەسپاندنی وێنەی شتێک کە بەردەوام لەگۆڕاندایە). تیۆرسینەکان پێیان وایە لە سینەمای ئوزۆ جۆرێک لە “dure´e” هەستی پێ دەکرێت(dure´e وشەیەکی فەڕەنسییەو بەواتای جیابوونەوەی زەمەن لە زانست و  ماتماتیکدێت.)،(زەمەنی تیادا ژیاو)، ئەندرێ باتۆن چەمکی ( زەمەنی مادی)،و ژان پۆڵ سارتەر ( زەمەنی دیالێکتیک)ی بۆ بەکاردێنن.

ڕەنگە ئەم بابەتە، لە سەرەتاوە پێکدژ بێتە بەرچاو: لە دوای “بازن”ەوە هەمووان لەو باوەڕەدابوون مۆنتاژکردن دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەستی “dur´ee”؛ بۆچی، چونکە “بازان” لەو باوەڕەدا بوو مۆنتاژ دونیا دابەشی پارچەی بچووکی لێکدابڕاو دەکات.

بەڵام خاڵێکی گرنگ بوونی هەیە؛ بازن هەرگیز فیلمەکانی ئوزۆی نەبینی بوو، لە کاتی پیشاندانی هەردیمەنێک، ئەگەر چەند چرکەیەکیش بێت، ئوزۆ توانای جۆراوجۆر پێشاندەدات، یان ئەکرێت بڵێین لە بەرهەمەکانی ئۆزودا “سینەما” لە دۆخی سروشتیی خۆیدایە، ئەم دۆخەش کاتێک ڕوودەدات کە (تێوەردان)ی دەرەکی بوونی نەبێت.

ماساهیرۆ شینودا کە لە پەنجاکاندا یاریدەدەری ئۆزو بووە، لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە کارە پیشەییەکانی ئۆزو، ئاماژە بە تواناکانی ئەو دەکات:( ئۆزو کامێراکەی لە ئاستێک دادەنا، بۆ ئەوەی نزیک بێت گۆشەی بینینی مرۆڤ.) شینودا ڕێکو ڕاست پێکاویەتی، ئەگەر سینەما، بەوشێوەی ئێمە دەیناسین، بەدوای پێناسەی چیرۆک لە گۆشەنیگایەکی بەرزەوەبێت و ئەگەر دونیایەکی نزیک لە ئاگایی بخوڵقێنێت، بەواتایەکی تر ئەگەر دروستکردنی دونیایەکی دەروونی بێت، ئۆزو ئەم جۆرە سینەمایەی ڕەتدەکاتەوە.

هەر لەم تێڕوانیەنەوە، ئۆزۆ ناچار بوو جۆرێک لە دراماتۆلۆژی بۆ درێژەدان بەسیستەمی بینینی کارەکانی  دروستبکات بۆ ئەوەی بتوانێت گۆشەی بینینی مرۆڤ پێشانبدات. هەرچەند ڕەخنەگران نەپەژراونەتە سەر ئەم خاڵە. سیستەمی دراماتۆلۆژیی ئۆزو کاریگەر و سەرنجڕاکێشە؛ وەک شانۆنامە حەماسییەکانی برێشت، بەڵام وردتر و ڕادیکاڵتر.

ئۆزو هەرگیز ئەکتەرێکی نەدەکردە سەنتەر و ئەوانی تر پەراوێزبخات، سودی لە فلاش باگ و تێبینیدەر وەرنەدەگرت؛ ئەمە بەو مانایە، سودی لەو توانایەی سینەما وەرنەدەگرت کە دەیخستە خزمەت بینەرەوە بۆ گەشتن بە دەرونی کاراکتەر. لە بەرهەمەکانی ئۆزودا هیچ وێنەیەکی زەینی بۆ هیچ ئەکتەرێک بەدی ناکرێت: هیچ وێنەیەک بوونی نییە کە لەڕێگەیەوە بتوانرێت بۆچونەکانی ئەکتەر، خەونەکانی، یادەوەریانەی پێشانبدات. لە سەرەتای کارەکانیدا ئەم جۆرە لەوێنەدروستکردن بۆ ئەکتەر بەدی دەکرا، بەڵام هەرزوو دەستبەرداری بوو.

ئۆزودا لە بەرهەمەکانیدا پەیڕەوی لە ئەکتەری سەرەکیی و ئەکتەری لاوەناکات، جۆرێک لە هاوسەنگی لەپێشاندانی ئەکتەرەکان دەکات؛ بەو واتایەی گرنگیی ئەکتەری لاوەکی ناوکەوێتە ژێر سێبەری ئەکتەری سەرەکییەوە، لە فیلمی (A Story of Floating Weeds‎ )دا ئامادەگیی ئەکتەرەلاوەکییەکان لە نیوەی یەکەمی فیلمەکەدا زەقتر و زۆرترە؛ یەکەمین دەرکەوتنی دوو ئەکتەر لە چوار ئەکتەرە سەرەکییەکەی ئەم فیلمە، لە شەشەمین دیمەندا دەبێت. گرنگە بزانین لە هیچ بەرهەمێکی ئوزۆدا ئەکتەری لاوەکی لە تێڕوانینی ئەکتەری سەرەکییەکەوە پێشان نادرێت.

لە پرۆژە دواینییەکانی ئۆزو کە بەهاوکاری “کوکۆ نودا” نوسراوە، سود لە شێوازی پێشاندانی دووبارەبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکان وەرگیراوە، کە زۆرتر لە فیلمی (چیرۆکی تۆکیۆ) بەدی دەکرێت؛ لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا، ئۆزو سود لە ئەگەری چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەک وەردەگرێت، لە بەشی دووەمدا توشی چەند گۆڕان کارییەکیان دەکات تا لەکۆتاییدا، واتای نەخۆشیی و مردنی تۆمی پێشانبدن.

“ڤیم ڤێندەرس” پێی وایە بوونیادی بەرهەمەکانی یاسوجیرۆ ئۆزو ” وێنەی گۆڕانکارییەکانی گۆمەڵگەی ژاپۆنی دەکێشێت” دەکرێت بڵێین فیلمەکانی ئەو فراوانخوازیی کاپیتاڵیزم لە سەدەی بیستەمدا پێشاندەدات،  یان بەواتایەکی تر لەناوچوونی وردە بورژوایی و پرۆلیتاریایبوون پێشاندەدات، یان ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێن “جیهانیی” بوون.

ئەم ناوەڕۆکە لەزۆربەی بەرهەمەکانی ئۆزو لە دەیەی ساڵانی ۱۹۳۰دا بەدی دەکرێت، یەکەمین کارەکانی ئەو پێشاندانی گرفتی دەرچوانی زانکۆ و کێشەی دەستنەکەوتنی کار بوو، لەو کاتەدا دوو لەسەر سێی دەرچوانی زانکۆ بێکاربوون و ئەوانەشی کاریاندەکرد دەبوو لە نێوان سوکایەتیی و دەرکردندا یەکێکیان هەڵبژێرن، بۆ نموونە لە (tokyo chorus)ی بەرهەمی ساڵی ۱۹۳۱، شینجی لەکارەکەی دەردەکرێت چونکە ناڕەزایەتی بۆ دەرکردنی هاوکارێکی دەردەبڕێت، کاری دواتری ئەو، بەخشینی کارتی ڕیکلامە بۆ چیشتخانەیەکی بچکۆلانەی مامۆستاکەی پێشوتری، لە بەرهەمە یەکەمینەکانی ئۆزو ژن ڕەوشێکی دژوارتری هەیە، ئەوان بەفەرمی خەریکی لەشفرۆشین و ئەم سۆبێکتە لە کرداری جیاوازدا خۆی دەنوێنێت.فیلمەکانی؛ (walk cheerfully)،(a mother shuld be loved)،(woman of tokyo)

“ریوزوکە” لە فیلمی (the only son) کەبەرهەمی ساڵی ۱۹۳٦ە، یەکەمین پاڵەوانی ئۆزویە کە وابەستەی هەردوو شێوازەکەیە: دەرچویەکی زانکۆی سەر بەچینی کرێکار. ریوزکە وەکو ئەکتەری فیلمەکانی (passingfancy) و (an inn in tokyo)، لە ناوچە کەنارییەکانی تۆکیۆ دەژێت، جێگایەک کە نزیکی شوێنی خاشاک سوتاندنی شاری تۆکیۆیە. ریوزکە ژیانی بە خویندن لە خویندنگەیەکی شەوانە بەسەردەبات، هەژاری و شوێنی ژیان، تاکە شتێک نین نەهامەتییەکانی ژیانی چەندان بکەن؛ دایکی ریوزکە، بۆ دابینکردنی پیداویستییەکانی خوێندنی، هەموو شتێک بەخت دەکات: خانو، زەوی، دەستبەرداری کاتی خانەنیشن بوونی ساڵانێک کاری قورسی کارگەی چنین دەبێ.

دایکێک بۆبینینی کوڕەکەی دێت بۆ تۆکیۆ و لەو کاتەدا هەردووکیان ناچاری ڕووبەڕووبوونەوەی واقیعە تاڵەکەی ژیانی کوڕەکە دەبنەوە؛ بەڵام ئایا ئۆزو دەرئەنجامێک یان ڕێگا چارە پێشاندەدات؟ دوای ڕۆیشتنی دایکی، کوڕەکە سوێند دەخوات بۆ باشکردنی ژیانیان کۆششی زیاتر بکات و دایکیشی دەڕوات تاوەکو لەکارگەکە کاری تاقەت پڕوکێن کار بکات.

گەشت بۆ تۆکیۆ، دەبێتە بنەڕەت بۆ فیلمێکی تری ئۆزو بەناوی “چیرۆکی تۆکیۆ”، کە دەکرێت وەک بێڕەحم ترین و لەهەمانکاتدا ستایشکراوترین فیلمی ئۆزو بناسێنین. مامۆستایەکی خانەنشین بەناوی “”شوکیچی هیرایاما” لەگەڵ ژنەکەی “تومی” بۆ بینینی منداڵەکنیان “شیگە” و “کویچی” و  بوکەکەیان”نوریکە” کە مێردەکەی له جەنگدا بێسەروشوێن بووە، گەشتی تۆکیۆ دەکەن.

ئەم دایک و باوکە لە کاتی گەشتەکەیاندا تێدەگەن بارودۆخی منداڵەکانیان باش نییە: “کویچی” دەرمانخانەیک بەڕێوەدەبات لە پەراوێزی ناوچەیەکی پیشەسازی. “شیگە” لە ناوچەیەکی هەژارنشیندا ساڵۆن جوانکاریی هەیە. هاتنی دایک و باوکیان بۆ تۆکیۆ، دوچاری کێشەیان دەکات؛ “کویچی” شەو و ڕۆژ لە حاڵەتی ئامادە باشیدایە تاوەکو لەکاتی تەلەفون لە کلینیکەکەوە، بڕوات بەدەم نەخۆشەکانەوە و “شیگە”ش ناتوانیێت ساڵۆنەکەی بۆ چەند ڕۆژێک دابخات. “نوریکە” لە نوسینگەیەک کاردەکات، تاکە کەسە کاتی گونجاوی هەبێت و خزمەتی خەسو و خەزوری بکات.

بەم شێوەیە زۆرێک لە بینەران “نوریکە” بە کەسایەتییەکی ئەرێنی دەزانن و خۆشیان دەوێت، “کویچی” و “شیگە”ش بە کەسایەتیی نەرێنی و نێو ئەم چیرۆکە دەزانن؛ بەڵام دەتوانین بڵێن ئەمە تەفسیرێکی تەواو هەڵەیە. بەرهەمەکانی یاسوجیرۆ ئۆزو، بیلایەنن و لایەنگیری دەروونییان تیادانییە، ئەوەی بۆ ئۆزو گرنگە پێگەی ئەکتەرەکان و ئەو ژینگەیە تیایدا دەژین. بۆیە، خراپیی دۆخی ئابووریی “کویچی” و “شیگە” وای کردووە بە شێوەیەکی شایستە میوانداریی دایک و باوکیان بکەن.

لە دیمەنێکدا “هیرایاما” بە هۆی زۆر خوادنەوەی مەیەوە، لە سەر کورسی ساڵۆنەکەی “شیگە” دەبورێتەوە. خاڵی سەرنج ڕاکیش لەم دیمەنەدا، هاودیمەنییە لەگەڵ فیلمێکی تری ئۆزو بەناوی “دوا نیوڕۆی پایزە”: هاروکی سوگیمورا کە لە فیلمی “چیرۆکی تۆکیۆ”دا ڕۆڵی “شیگە”دەبینێت، لە فیلمی (نیوەڕۆی پایزە)دا ڕۆڵی کچی  مامۆستایەکی خانەنشین دەبینێت؛ وەکو زۆرێک لە خانەنشینکراوەکانی فیلمەکانی ئۆزو، ئەم مامۆستایە بۆ بەڕێکردنی ژیانی ناچاری کارکردنە، خۆی و کچەکەی لە ناوچەیکی پەراویزی پیشەسازیی دوکانی پاستا فرۆشیی دادەنێن. چەند خوێندکارێکی پێشوتری مامۆستاکە، وەکو ڕێزێک بۆ مامۆستاکەیان میواندارییەک ڕێکدەخەن؛ لە کۆتایی میواندارییەکە، دووان لە خوێندکارەکان، مامۆستا پیرەکەیان کە بەهۆی زۆر خواردنەوەوە گێژ و حۆل بووە دەگەینە دوکانەکە، کچەکەی سەرەتا ئارام دەگرێت، بەڵام دواتر بەهۆی بیهۆش بوونی باوکییەوە بەکوڵ دەگریێت، ئەو چانسی  شوکردنی لەدەستداوە تا پارێزگاریی لە باوکێکی مەیخۆری نائومێدی شکستخواردو بکات. ڕەنگە ئۆزو ئەم چیرۆکەی نوسیبێت بۆ ئەوەی دیوێکی تری “چیرۆکی تۆکیۆ” پیشانبدات، ڕەنگە باوەڕی بە هاوپەیوەستی بەرهەمەکانی هەبێت: شیگە بۆ هەڵاتن لە دەرئەنجامێکی لەم شێوەیە ڕۆشتبووە تۆکیۆ و ژیانیشی بەو شێوەی کە دەیبینین دەگوزەرێنیت.

لە پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا، بینەری دەرکەوتنی ( چینێکی ناوەند)ین لە بەرهەمەکانی ئوزۆ؛ کۆمەڵێک لە مووچەخۆر کە لە کۆمپانیاکاندا کار دەکەن و بەراورد بە باوانیان لە فیلمی ساڵانی”سییەکان “ی ئوزۆ ئازدترن، بەڵام هێشتا بەگوێرەی پێویست پارەیان نییە. فیلمی “هاتمە دونیاوە بەڵام…” کە بەرهەمی ساڵی ۱۹۳۲ە، دوو کوڕ بە توڕەییەوە چێشت لێدەنێن وەک پێشاندانی ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر کلکە سوتێیی باوکیان بۆ بەرپرسەکەیان. بەڵام لە فیلمی ” بەیانی باش” کە بەرهەمی ۱۹٥۲ە، ئەکتەرەکان بۆ بەدەستهێنانی تەلەفزیۆنێک دەست بە توندوتیژی دەکەن. لە فیلمی ” دوا نیوەڕۆی پایزە” کە بەرهەمی ۱۹٦۲ە، ئەکتەرەکان خەمباری نەبوونی پارەن بۆ کڕینی بەفرگر و سێتی گۆڵف.

ڕەخنەی ئوزۆ لە کاپیتاڵیزم وای کرد هەندێک لە بینەران و ڕەخنەگران لەو باوەڕەدابن کە ئەو پاڵپشتی لە بەها فیوداڵییەکان دەکات؛ لە ڕاستیدا، تێگەشتنیان لە بەرهەمەکانی ئوزۆ لەگەڵ کورۆساوا یان کوپەر تێکەڵ دەکەن، کوپەر و کورۆساوا پێیان وایە ڕابەریی فیوداڵێکی بەتوانا دەتوانێت جڵەوی لە دەستچووی سەرمایەداریی کۆنتڕۆل بکات، ئوزۆ تەنیا وێنە گۆڕانکارییەکان دەگرێت بەبێ ئەوەی هەوڵی پێشاندانی  ڕێگا چارەبدات؛ دوریی ئەو لە فیوداڵێزم، هێندەی دورییەتی لە کۆمۆنیزم.

پیدرۆ کۆستا لە گفتوگۆیەکدا لە خوێندنگەی فیلم سازیی تۆکیۆ دەڵێت:(بەرهەمەکانی یاسوجیرۆ ئۆزو پێشاندەری ژیانی ژاپۆنییەکانه، ئۆزو پێمان دەڵێت شتێک ناڕێکە). کۆستا دەڵێت:(سینەما دەتوانێت و دەبێت ڕێپێشاندەر و فێرکار بێت) کاتێک کە “گوتەیەکی باو”پێشاندەدات، دەبێت بەلامانەوە”نوێ” و “سەیر”بێت.

لە ڕاستیدا بەشە سودمەندەکەی پیشاندەدات، فێرکاریی لە ڕێگەی “پیاچوونەوەی تێگەشتن”.

ئەمە ئەو مانایە کە وا دەکات بەرهەمەکانی یاسوجیرۆ نەک تەنها “واقیعی” و ” باوەڕپێکراو” ، بەڵکو بە “کەڵک” و “سود”مەندیش بێت

Leave a comment