[موزیکیقەرەجەکان-مایکڵ شاپیرۆ و گەشتێک بەناو میوزیکی ڕۆمادا]

دیمانەساز: rootsworls

لە ئینگلیزیيەوە: سیڤان ئەرسەلان

 

شەپۆلی گرنگیدان بە میوزیکی قەرەجەکان لە چەند ساڵی ڕابوردووه‌وه‌ بە هێواشی پەرەی سەندووە. میوزیکناسان هەميشه‌ بە میوزیکی ڕۆما سەرسام بوون، بەڵام خەڵکی تەنها بە هەندێکی ئاشنا بوون. ئه‌گەرچی ئێمە چەندان کەسی جێپه‌نجه‌-دیاری نه‌ناسراومان لەناو کولتوورەکەماندا هەبووە، لەوانە: (قەرەجانی دەستگێڕ، قەرەجانی مۆرانە، قەرەجانی ڕۆس لی لەگەڵ فێڵبازە جیهانیيەکان)ـدا. قەرەج وەک کەسێکی ڕاستەقینە و زیندوو تەنها لە ئێستادا دەر کەوتووە.

پادشای قەرەجەکان: بۆ ماوەی چەندان ساڵ لە پلەی یەکەمدا بوون، بەڵام بەو جۆرە نەبوون هەتا ئەو کاتەی تۆنی گاتلیف فیلمەکەی خۆيی بە ناوی (ڕێگه‌ی باشThe Good Road ) بڵاو  کردەوە. ئەم هەڵکشانە بێوێنەیەی بایەخدان بەم جۆرە میوزیکە بە تەواوی گەشەی سەند. گەشتی وێنەی بینراوی سەرنجڕاکێش لەگەڵ میوزیکی بێوێنەدا، شوێنکەوتنی ڕێبازێکی گرنگی بەرەو پێشەوە برد، سەلماندنی ئەوەی ویستێکی ڕاستەقینە بوونی هەیە، ئەوەی کە بلیتەکە بە خێرايی پێویستی بە پڕکردنەوەیە. لە ئێستادا زۆر زیاتر لە ڕابوردوو، بڕێکی زۆری سی-دی و ئەلبوومی سی-دی کە بە باشى گيراونه‌ته‌وه‌ بۆ خەڵکی بەردەستن. ناوەندە دەزگاییەکان دوو ئەلبوومیان بڵاو کردووەتەوە کە پێوانەیەکی باش بوون بۆ زانینی ئەوەی چی لە دەرەوەی ئێرەیە و کێ پێشکێشی دەکات. (ڕێگه‌ی قەرەجەکان) و (شاژنی قەرەجەکان) و ئەلبوومێکی دیکە لە ڕیکۆردی ئەلولادا هەیە. ڕیگه‌ی قەرەجەکان و تراکی دەنگی لاتچۆ درۆم، بە هەمان شێوە سی-دیيەکەی لە لایەن ڤیرجین فڕانسەوە بڵاو کردەوە. فرۆشتنی هەموو سی-دییەکان بە شێوەکی خێرا بوو. وەک پاڵپشتیيەک لە بیروڕای گشتی بۆ هاوکاریکردنی قەرەجەکان، سی-دییە تایبەتەکەی جازی جانگۆ ڕایندهارت دووبارە بڵاو کرایەوە.

کاروانی قەرەجەکان و گەشتی ساڵی ١٩٩١ پاڵپشتيكردنى لە لایەن دامەزراوەی جیهانيی میوزیکەوە بوو بۆ ئەو کۆمەڵانەی کە لە پێشەوەی ڕێکخستنی کۆنسێرتەکانی ئەورووپادا بوون.Mwsafir  بە قەرەجانی ڕاسته‌قینە دادەنرێن،  Taraf de Haidouksنەوەکانی ڕۆمانیا.  Kali Jag ڕێبەری شوناسی موزیکی ڕۆما لە هەنگاریا. Antonio el Pipa کۆمپانیای فلامینکۆ، The Kolpakov Trio ، ماستەر له‌ ژەنینی گیتاردا، Yuri Yunakov ئەندامی پێشووی Ivo Ppasov بە نەهێشتنی لێواری ئاهەنگی میوزیکی ئەلیکترۆنی نێوان بولگاریا و ڕۆما دادەنرێت.

تیگانیس، زیگیونەرس، گیتانۆس. بۆهیمیيەکان، میسریيەکان، قەرەجەکان؛ ڕۆما: حەقیقەتی شوناسی هەڵە یان هەرچۆنێک بێت ئەوان کێن؟

لە پەخشێکی نیشتیمانیدا لە بەرنامەیەکی بەناوبانگى تەلەڤزیۆنيدا پاڵەوانێکی چاونەترس لەناو ئەو فڕۆكه‌يه‌دا كه‌ دزیویەتی، تەقەی لێ دەکرێت و ناچار دەکرێت لە ناوچەيه‌كى گوندنشينيى ڕووسیادا بنیشێتەوە. بەختی ده‌بيت کە دوو قەرەج به‌ لايدا تێده‌په‌ڕن. خوشکێک لەگەڵ براکەی بە ئەسپ و عەرەبانەیەکه‌وه‌. براکە سەرکێش، خوشکەکەش سەرنجڕاکێش، بە گوارەیەکی گەورە و بلووسێک کە کەمێک لە سینگ و شانەکانی داپۆشیبوو، دانیشتبوو و عەزیيەکەی لە ئەژنۆکانی گیر بووبوون، قاچەکانی زۆر فریودەرانە لە یەک دوور کەوتبوونەوە، بوونەوەرێکی کێوی و بەهەست. لەناو دراماکەدا هەستی خەیاڵبینيی هەبوو و دواتر سەلمێنرا کە ڕاستە لە خولی کۆتایيدا.

 

کاتێکی نایابی تەلەڤزیۆن بوو

جێگه‌ی سەرسڕمانە کە ڕۆما بنکەی تۆڕەکان یەک ناخات بە مەبەستی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی، بەڵام ئەمە هەرگیز شێوازی ئەوان نەبووە، بە درێژاييی مێژوو ڕۆما هەرگیز حەزی لە ڕوونکردنەوە لەبارەی خۆیەوە بۆ خەڵکانی گادژە (دەستەواژەیە بۆ ئەوانەی کە خەڵکی ڕۆما نین) نەبووە. پێیان باش بووە میکانیزمی مانەوەیان بە شاراوەیی بهێڵنەوە و کۆنتڕۆڵى ئەو نهێنیيه‌ى كه‌ ئەم ستراتیژیيەی درووست کردووە، بكه‌ن. لەو سەردەمەدا ئەمە سوودێکی زۆری بۆیان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا زیانێکی زۆر بۆ ئەوانەی دیکە. لە ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان بە پێشبینیکردنی داهاتوو بژێوييان دابین کردووە. بێوێنەیی و شاراوەیيی ئەم کارەیان بازرگانیيەکەی فراوانتر کردووە، بەڵام لە ئەنجامدا گادژەکان باوەڕیان وا بووە ڕۆما لەگەڵ شەیتاندا لە کۆمەڵەیەکدان و ڕێلێگرتنیان لە نیشتەجێبوون لە هەرجێیەکدا و هێشتاش درووستکردنی گۆشەنیگایەکی دیکە، ڕۆما وەک گەڕیدەیەکی دڵخۆش و ئازاد بە هیچ شتێکەوە نەوەستاوە و هیچ یاسایەکی ڕەوشتی نەبووە. ڕاستیيه‌كه‌ى بەو شێوەیەی کە دەستیان پێ کرد، وەک گەشتی بازرگانی گۆڕا بۆ جۆرێک لە ئەرکی زۆرەملێ.

گۆشەنیگای نه‌پارێزراوی جنسی و دزیکردن و قەرەجی ئازاد کۆتايیيان هات. ڕەنگە وەک ئەوەی کە جۆرج لویس بۆرگ دەڵێت وەک ئەسپی شاخدار پێویستمان پێیەتی، هێشتا پێویستە ئەو خەڵکە و ژیانیان بهێنینە پێش چاومان کە وەک ژیانی خۆمان دڵنیا و سنووردار نیيە. ڕۆمانییەکان مرۆڤن، نە زیاد نە کەم، با ڕێز لە دەستکەوتەکانیان بگرین و ئەو ئازارچەشتنانەیان بەرز بنرخێنین، بەڵام با بە واقيعی بیهێڵینەوە.

ئێمە لە خوێندنی زمانەوانیيەوە بۆمان دەر دەکەوێت کە وا بنەڕەتی ڕۆمانیيەکان دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندی باکووری هیندستان. کۆچکردنیان نزیکەی ٣٠٠ ساڵ پێش مەسیح دەستی پێ کردووە، کاتێک کۆچیان بۆ باکووری ڕۆژئاوای هیندستان کرد و پاشان لەوێوە بۆ ئێران کاتێک گەیشتن بە نزیکەی ١٠٠ ساڵی مەسیح و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا، ناسناوی (قەرەج) لە ساڵی ١٤٠٠دا دەر کەوتووە، کاتێک بێگانە ڕەشتپێستەکان وا دادەنران لە میسرەوە هاتبن.

هۆکارەکان بۆ بنەڕەتی کۆچکردن نەسەلمێنراون، چەوساندنەوەیان، لە لایەکی دیکەشه‌وه‌، کێشەی تۆمارەکان، بۆ ماوەی پێنجهەزار ساڵ لە واڵاچیا و مۆڵداڤیا (کە ئێستا بەشێکن لە ڕۆمانیا) کۆیلە بوون، بەم دواییانەی ساڵی ١٨٥٦دا ئازاد بوون، هەرچەندە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپادا زۆر خراپ بوو. هەر لە هەمان کاتدا لە ڕۆژئاوای ئەورووپا ئەشکەنجەدان و لەکەدارکردن و لە هەندێک باردا لەسێدارەدانی ڕۆما پاڵپشتييان لێ دەکرا. بە قەد ئەو ملیۆنان کەسەی لە کارەساتی هۆڵۆکۆستدا مردن، لەمڕۆدا بە گێرەشێوێنکردن و پەراوێزخستن لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەورووپادا ده‌ژين.

ماوەی هەزاران ساڵ ڕۆما بە دابونەریتێک ژیاون کە لە گادژەکان جیای کردوونەتەوە. به‌ ڕێوڕەسمه‌كانه‌وه‌ پابه‌ند و گوێڕایەڵ بوون بۆ ئەو یاسایەی پاکەکانی دەهێشتەوە و پیسەکانى ده‌خسته‌ دەرەوە. ئەم نەتەوەیە کەسە پاک و پیسەکانی خۆی جودا دەکاتەوە. لە ڕێوڕەسمێکی تەواو ئەستەمدا بۆ پاکبوونەوە و ماڵخاوێنکردنەوە لەگەڵ خۆشوشتندا و پێچەوانەی ئەو ئەفسانەیەی کە دەڵێت ئافرەتانی قەرەج لاوازن، زۆر یاسای سەخت بوونیان هەبووە، بێ گوێدانە توانا و بێتوانایان. ئەمڕۆ، ڕۆمای کۆن دادگای تایبەت بە خۆی هەیە، تێیدا گفتوگۆی هەموو بوارەکان یەکلايی دەکرێتەوه‌ و دوايین بڕیاری سزادان لەناو ئەم دادگایەدا ئەوەیە تاوانبار بە ترسنۆک و ناپاک دەناسرێن و لە کۆمەڵگه‌ دەر دەکرێن.

بە درێژاييی سەدەکان ڕۆما بە زیرەکی و کارامەیی توانیویەتی ڕزگاری ببێت. بازرگانيی ئەسپ، کاری کانزايی، پێشبینیکردنی دهاتوو، سواڵکردن و بێ گومان میوزیک دابونەریتی بژێويی چەندان کۆمەڵە بووە. ئەوان بەهرەکانی خۆیانيان بە پێی زەمەن پەرە پێ داوە و ئەوانەی لەو کاتەدا بازرگانی ئەسپ بوون، بێ گومان ئێستا بازرگانی بە سەیارەوه‌ دەکەن.

لەمڕۆدا ڕۆمانیيەکان زۆر بە کەمی کۆچەرن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هێڵی کارامە لە ناوچەکاندا هه‌يه‌. بەشێکی باشی چینی ناوەندی ڕۆما، بارودۆخەکە لە ئەورووپا هەرچۆنێک بێت، بە سەختی ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە ڕۆمانیيەکان لەژێر هێڵی هەژارييه‌وه‌. لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات ئابووريی خراپ شوێنی حەسانەوەیە بۆ لایەنگرە کۆنەکان، لە مەکدۆنیا، کە  بووەته‌ جێگەی کۆمەڵگه‌یەکی کۆکی ڕۆما لە سکۆپجی (پایتەختی مەکدۆنیا) لێشاوی کۆچبەری لە تەقینەوەکەی ناتۆ لە ساڵی ١٩٩٩دا بیڕوباوەڕی دژ بە قەرەجەکانی زیندوو کردەوە.

بێ گومان ئەمە ژیرانە نیيە بۆ هەوڵدان بۆ پەردەپۆشکردنی لێدوانەکان لەبارەی ئەو خەڵکانەوه‌ى كه‌ جوولەکەن و زۆر بڵاون و لادان لە یاساکان هەموو کاتێک بوونی هەیە. ئێمە لەبارەی مرۆڤەکانەوە قسە دەکەین نەک یەکەیەک، هەندێک لە قەرەجه‌کان تەنانەت وەڵامی ناوی ڕۆما نادەنەوە، بۆ نموونە لە ئیسپانیا پێیان دەڵێن (چەلۆ،) لە ئەڵمانیا و فەڕەنسادا (سینتۆ) و لە ئیسرائیل و میسردا (ناوار.) لەمڕۆدا جیهانیبوون کاریگەريی لەسەر ڕۆمای جیهان هەبووە، یان دەبێتە زیادبوونی شانازيی نەتەوەیی لەگەڵ چالاکيی ئابووری و یاخود تێکەڵاویيەکی زیاتر دەبێت بۆ دانیشتوانی گادژە.

 

کە وایە میوزیکی قەرەج چیيە؟

میوزیکی قەرەجانی هەنگاریا، میوزیکی قەرەجانی تورکیا، فلامینگۆ، جازی قەرەجەکان… بە هۆی ئەوەی ڕۆما لە خاکێکی هەمەجۆردا ژیاوه‌ و میوزیکى ژەندووە، دەتوانرێت کۆمەڵەیەکی زۆری میوزیکی بێوێنە بە کاتیگۆری میوزیکی قەرەجەکانەوە گرێ بدرێت بۆ گوێگرە نوێیەکان، کەمێک لە ڕوونکردنەوە و پڕۆسەی گەڕان و کڕینەکە ڕوونتر دەکاتەوە.

ڕەنگە ڕۆما زیاتر بە هاوبەشیپێکردنی میوزیکەکەی ناسرابێت، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەی مێژوويی لەبارەی میوزیسیانانی ڕۆمه‌وه‌ هەن كه‌ شکۆداريی خۆیانيان لە کۆیلایەتیدا دەر بڕیوە لەگەڵ پێشکەشکردنێکی خاوێنی میوزیکی میللیدا، هەروەها لە زۆربەی خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپادا قەرەجەکان ژەنیاری زۆربەی بۆنە کۆنەکان بوون، کاتێک کۆمەڵەی موزیسیانە هەنگاریيەکان بۆ خوێندن لە بنچینەی میوزیکی هەنگاری لە ڕابوردوودا لە ساڵی ١٩٦٠دا چوونەتە ترانسلڤانیا، ئەو کاتەی کە ڕۆما هێشتا بەو شێوەیە ئامێریان دەژەند بەو شێوەیەی کە باترۆک گوێبیستی بوو لە گەشتە بەناوبانگەی لە کۆتاییەکانی سەدەدا، دواتر کاتێک لێکۆڵینەوەیان لە موزیکی جوولەکەکان کرد لە سی-دیيە دیارەکەیاندا بە ناوی (میوزیکی ونبووی جوولەکەکان لە ترانسلڤانیا،) ڕۆما بۆ یارمەتیدان لە کۆکردنەوەی پارچەی ئەو دابونەریتەی کە خەریک بوو لە ناو دەچوو، لەم نموونانەدا ڕۆما وەک پارێزەری ئەو موزیکانەی ترسی نەمانیان لەسەر بووە، ڕەفتاری کردووە، بەڵام ئایا میوزیکی قەرەج بە تەنها بۆ قەرەجەکان ئاسانە تا بیژەنن، تا داوای جیاکردنەوەی بکەن.

هەندێک لە شارەزایان وای دادەنێن کە ڕۆميی ڕاستەقینە دەبێت ئەوە بێت کە بۆ خۆی میوزیک دەژەنێت و گۆرانیگوتن بە ڕۆمانی (زمانی ڕۆمانی،) بەڵام ئەوانەش هەن کە دەڵێن شتێک نیيە بە ناوی میوزیکی ڕەهای ڕۆمه‌وه‌، چونکە بە جۆرێک هەموویان جۆرێک بوون لە گونجاندنی کولتووری ئەو خەڵکانەی بۆ سەردان هاتبوونە ئەوێ و هێشتا هەندێک لە شارەزایانی دیکە بە پێچەوانەوە دەڵێن ستایلێکی دیاری دیکەی میوزیک هەیە کە دەتوانرێت هەموو کاتێ لەگەڵ میوزیکی ڕۆمادا پێکەوە ببەسترێنه‌وه‌. با تەماشایەکی ئەم سێ پۆستە مشتومڕ-لەسەرە بکەین، هەریەکێکیان یاسای تایبەتی خۆیانيان هەیە، بەڵام هەریەکه‌ ئاستی دیاریکراوی خۆيی لە هەوڵدان بۆ درووستکردنی پێناسەیەکی سوودبەخش هەیە.

  1. میوزیکی ڕاستەقینەی ڕۆم، تەنها ئەو میوزیکەیە کە ڕۆما بۆ خۆيی دەژەنێت. وا دەر دەکەوێت کە ئەمە ئەرکێکی ئاسان بێت. هەرچۆنێک بێت، زۆربەی ئەو میوزیکانەی به‌ر ئەم ناونیشانه‌ ده‌كه‌ون، دەکرێت بە تەواوی لێکدی جیاواز بن، ڕیکۆردی ڕۆمانیيەکان بە ناویUrsari of clejani کە لە دومبالا دومبادا دەر کەوت، بە تەواوی لەگەڵ پێناسەی میوزیکدا دەگونجێت (لە لایەن ڕۆما، بۆ ڕۆما و لەناو ڕۆمادا درووست کراوە.) بە تەواوی کێشدار، قسە-لەسەرکردنێک لەبارەی موزیکه‌وه‌ بێ ئامێرە مۆسیقیيەکان لەگەڵ دەستدان لە لەش، بەڵام بەراوردکردنی ئەم تراکە کۆرسی گۆرانيی جوولەکەکانی ڕۆما، یاخود کاسێتی میوزیکی پۆپ کە لە فێستیڤاڵی ڕیکۆرددا فرۆشرا، بلیتێک کە خزمەتکردنێکی دیمۆگرافیای ڕۆما بوو و هیچ لێکچوونێکی دیاریکراوى نييه‌. لە کاتێکدا تراکی ئوساری میوزیکی خاوی هەیە، میوزیکی پۆپ، میوزیکی پۆپە، بەڵام ئه‌گەر چووە خانەی ئەو پێناسانەی سەرەوەوه‌، ئەوا بە تەواوی دەبێتە میوزیکی بنچینەييی ڕۆما، دەکەوێتەوە سەر گوێگران کە بڕیار بدەن ئایا بە تەواوی چێژی تایبەتیان پێ دەدات.

هەڵەیەکی دیکەی ئەم پێناسەیە ئه‌وه‌يه‌ ڕۆما و ئیسپانیا و بەشێک لە فەڕەنسا بە خۆیان دەڵێن چەلۆ كه‌ ڕاستييه‌كه‌ى بەو شێوەیە نیيە. بە ڕۆمانی قسە دەکەن و کارێکی هونەريی زۆری میوزیکی هونەرمەندان هەیە کە ڕۆم میوزیک بۆ خۆی دەژەنێت، ئایا ئێمە لەبەر خاتری ئەم پێناسەیە دەست لەم هەموو میوزیکە هه‌ڵده‌گرين؟

  1. شتێک نیيە بە ناوی موزیکی ڕەهای ڕۆمه‌وه‌، هەمووی گونجاندنێکی میوزیکی سەردانکەرانى ڕۆما بوون. ئەم گۆشەنیگایەى ڕۆما وەک هەنگی میوزیک دەبینێت، ئاوێتەبوونی فۆرمی هەمەجۆره‌ بە درێژاييی سنوورەکان، وەک ڕۆما لە هەرێمێکەوە چووبێت بۆ هەرێمێکی دیکە، شارەزای میوزیکی خەڵکانی چواردەوریان بوون، تا بتوانن بژین، بەم جۆرە ئەو میوزیکەی لە ولاتێکدا ڕێکیان خستبوو، لەگەڵ میوزیکی وڵاتی دواتردا کە داگیریان دەکرد، تێکەڵ دەبوو، هەستێکی بێوێنە و نوێی پێ دەبەخشين، هیچ هۆکارێک بۆ باوەڕنەكردن بەم شتە نیيە. ئەوە ڕاستیيە کە میوزیک توانی بە هەرجۆرێک بێت بە سنوورەکاندا تێپەڕێت بێ گوێدانە ئامێری گواستنەوە و دووبارە زۆرلێکردنى ئەم بیرۆکەیە. (تەنانەت هەندێک بەڵگە هەن کە دەڵێت ڕۆما کاتێک لە پورتوگالەوە گەڕێنرایەوە بۆ بەڕازیل، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشچوونی سامبادا گێڕا!) لەم دواییانەدا ئەم بەستنەوەی میوزیکە زۆر دیارە لە میوزیکی ئاهەنگی بولگاریيەکاندا، میوزیکی Ivo Ppasov، Yuri yunakov و لە مەکدۆنیا Ferus Mustafov، تێکەڵاویێکی کەم لەگەڵ تورک، ڕۆم، ڕۆک، جاز و بابەتە لۆکاڵیيەکاندا زۆر لەسەر گیتار، ئاستێکی زۆر بەرز، Taraf de Haidouk تێکەڵکردنی بەشەکانی هەمان سەرچاوە لەگەڵ فۆرمە کۆنەکانی ڕۆمانیا و لە سیبریا Boban Markovic باندی مس ساکسفۆنیان لە پڕۆگرامەکەی داهێنانی ڕۆمادا هەیە.

لە هەرشوێنێکدا ڕۆما میوزیکی ژەندبێت ئەوا کۆکراوەى هونەريی ئەو شوێنەی لە خۆ گرتووە، بۆیە ئه‌گەر ئێمە گوێ لە میوزیکی قەرەجەکانی هەنگاریا بگرین و بەراوردی بە میوزیکی قەرەجانی ئیسپانیا بکەین، ئەوا ڕه‌نگه‌ یەکێکیان زۆر لە میوزیکی هەنگاری بچێت، لە کاتێکدا ئەوەی دیکە لە ئیسپانی دەچێت، بەڵام ئایا زۆر لە هەنگاری یاخود لە ئیسپانی دەچێت ئەگەر کەسێک کە خەڵکی ڕۆما نیيە بیژەنێت، ئەم پرسیارە دەمانبات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌:

٣- ستایلێکی دیاری میوزیک هەیە کە دەتوانرێت هەموو کات بە میوزیکژەنانی ڕۆماوە ببەسترێتەوە. وتەیەکی بێزارکەر هەیە کە داوامان لێ دەکات گوێ لە پانتایيی میوزیکی ڕۆما بگرین و هەوڵ بدەین هەمان ستایلی هاوبەش بدۆزینەوە. بۆ نموونە ڕۆما باوەڕیان بە هێنانی کلارنێت بۆ ناو میوزیکی گریک هەبووە و چەندان میوزیکژەنی باش هەن لە قەرەج و ئەوانەی کە قەرەج نین، مەحاڵە، بەڵام بە هەرجۆرێک بێت، بۆ ئەوەی باسی دوو بەشەکە بکەین، (یەکەمیان،) دەبێت گوێ ڕابگرین بۆ رێبازی نەرم و دەربڕینی ڕەوانی میوزیکژەنانی سۆلۆی ڕۆم، کاریگەريی مایکرۆتۆن لەگەڵ تاڵی زۆر ناسکدا و دەربڕینەکانیش بە ئاشکرايی ئازادن، هەمان ڕێبازی ڕەنگین لە میوزیکی ڕۆمای ڕۆمدا بوونی هەیە. یەکبڕگەیی و شێوازی ئازاد دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ بنەڕەتی میوزیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخۆ هیندستان، لەگەڵ مایکرۆتۆن لەگەڵ درێژيی میوزیکژەنی ڕاستەوخۆدا (میوزیکژەنی ڕاستەوخۆ ڕۆڵێکی گرنگی لە میوزیکی قەرەجەکاندا هەبووە،) بەڵام هیچ ڕێگه‌یەک بۆ سەلماندنی نیيە. شێوە دیارەکانی دیکەی میوزیکی ڕۆم پێویستە لەگەڵ دەربڕین و جۆری دەنگدا بێت، ڕۆما هەوڵی دەدا لە پاشدا میوزیک بژەنێت، درووستکردنی هەستێکی مۆدێرن و بۆ بەکارهێنانی دەنگی سەر سینگ وەک لە تۆنی ناو مێشکدا ئەم جۆرە لە هەموو کولتوورێکی دیکەدا بوونی هەیە، بۆیە دووبارە ڕێگه‌یەک نیيە تا بە دڵنیایی بە تایبەتمەنديی قەرەجەکانەوە بیبەستینەوە. یەکێکیان دەکرێت بە ئاسانی پێناسەی ئەم دوو جۆرە بێت وەک (blusey) و بە دڵنیاییەوە ئێمە پێویستە باسی ئەو تایبەتمەندیيە هاندەرەی میوزیکی قەرەجەکان بکەین. هەموو کەس وەڵامدانەوەی بۆ میوزیکی بەرجەستە نیيە، ڕەنگە بە خراپ دایبنێن، ڕۆما هەموو کات ژمارەیەکی زۆر دراما و فلاشی هەبووە، ئەمە ژیانە لە کۆتایيدا.

پاش ئەوەی ئەم سێ ڕێگه‌یەمان خوێندەوە، یەکێکیان ڕەنگە بمانگەیەنێت بەوەی هیچ ئەنجامێک بوونی نیيە، ڕەنگە نەبووبێت، هەموو کات ڕوونکردنەوە و پۆلێنکردنی هونەر کارێکی ترسناکە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە زۆرێک لە بۆچوونەکان داوامان لێ دەکەن لە بیرکردنەوە بۆ چێژوەرگرتن خزمەت بکەین تا ئەزموونی گوێگرتنمان دەوڵەمەند بکەین.

 

 

 

Leave a comment