[بەکارهێنانی سێ ڕەهەندی (٣-دی) بۆ یەکەمین جار لای ڕافایل]

کۆرتنی سێکستن

لە ئینگلیزییەوە: ڕۆزا کەمال

 

دوای تێپەڕبوونى پێنجسەد ساڵ بەسەر مردنەکەی ڕافێڵدا، هونەرمەندە ئیتاڵیاييەکە بەردەوامە لە درووستکردنی مانشێت. لە ماوەی ڕابردوودا، توێژەران پێشبڕکێیان لەسەر ئەو تیۆریيە کرد کە (سیفیلس) ئەو وێنەکێشە تەمەن ٣٧ ساڵەی کوشت. مشتومڕ لەسەر ئەوەی لە ڕاستیدا خوێنبەربوون و سییەکانی بوونە هۆکاری ئەو مردنە ناواده‌يه‌. ئێستا دووبارە بنیاتنانه‌وەی ٣-دی یەکی نوێ ڕەگەزنامەکەی ڕافێڵی ئاشکرا کردووه‌ و دڵنیای کردووه‌تەوە کە ئاواتی مردنەکەی ئەوە بووه‌ لە پانتیۆن لە ڕۆما بنێژرێ و ئه‌وه‌ى بۆ جیبەجێ کراوە. لە ساڵی ١٨٣٣دا کرێکارەکان چەندان کۆمەڵە ئێسکیان لە کڵێسایەک لە پەرستگه‌يه‌كى کۆندا دەر هێناوه‌‌ كه‌ ده‌شێت ڕافێل لەنێو ئەوانەدا بێت و پێش ئەوەی پاشماوەکان تێکەڵ بە یەک بکرێنەوە، هەروەک لە ڕاپۆرتی ئەنگێلا گیوفریدا بۆ گاردیان دەڵێت، توێژەرانی زانکۆی تۆر ڤێرگاتای ڕۆما گەچیان بە کار هێناوە بۆ درووستکردنەوەی ٣-دی بۆ دەموچاوی خاوەنەکەی. دواتر مۆدێلەکەی لەگەڵ خودی وێنەکانی هونەرمەندەکەدا بەراورد دەکرد، هەروەها وەک هەمان ئەو نەخشانەی کە لە لایەن هاوتەمەنەکانييه‌وه‌ کێشرابوون و هاوتایەکی ڕوونیان دەر کرد. کاتێ کە تەواو بووین، بە خۆمم گوت: (پێشتر ئەم دەموچاوەم بینیوە.) ماتیا فالکۆنی (بایۆلۆجیزانی گەردیلە) بە ڕۆیتەرز (فیلیپ پێلولا)ى گوت: (لە ماوەی ئاوەدانکردنەوەکەدا تەنها لە سەدا هه‌شتای دەموچاوە ڕەسەنەکە دیاری دەکات.) فالکۆنی بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی ئێلا ئایدی دەڵێت: (هیچ گومانێک لە ئەنجامەکەدا نیيە. هیچ لەو قوتابیيانەی ئێمە نەدەچوو کە لەوێ نێژرابوون و زۆر ڕێکكەوت دەبێت بۆ کەسێکی نامۆ کە ئەوەندە لەو دەچێت، بەڵام یەک تایبەتمەندی کە توێژەرەکان هیشتا کاريان لەسەر ده‌كرد، لووتی ڕافێل بوو کە لە پۆرترێتی بەناوبانگی گەلەری ئۆفیزدا درێژه‌، كه‌چى لە ئاوەدانکردنەوەکەدا زۆر دیاره‌. بە وته‌یەکی تر ڕۆیتەرز تێبینيی ئەوە دەکات ڕەنگە ڕافێل لووتی بە دڵ نەبووبێ و بە وەشانێکی نموونەیی لە جێی دانابێت. لە میانەی قسەکردن لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێسدا فالکۆنی وتی: چاو و دەمی مۆدێلە ٣دیيەکە لەگەڵ خودی پۆترێتەکەی ڕافێلدا ڕیز دەکات، بەڵام ئەو لەبارەی لووتیيەوە لەگەڵ خۆیدا میهرەبان بووە. پڕۆفیسۆرە بایۆلۆجیستەکە ئەمە بۆ قسەکانی زیاد دەکات، جیاوازی لە دەرکەوتنی هونەرمەندا بە سادەیی دەکرێت دەرئەنجامی سەرکەوتنی تەمەنی بێت، ڕافائێل لە ساڵی ١٥٠٧دا وێنەی ئوفیزی کێشا که‌ ئەو کاتە تەمەنی ٢٣ ساڵ بوو، بەڵام لە بنیادنانەوەکەدا بە بەکارهێنانی ڕێگه‌ی پزیشکی دادوەری درووست کرا کە لە لایەن ليکۆڵەرانی تاوانەوە دامەزرابوو. ئەوە دەر دەخات کە ئەو کاتە لە ١٥٢٠دا لە مردنی نزیکتر بووە بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس پەتای کۆڤید-١٩ هەموو ئەو پلانە داڕێژراوانە و پاشماوەی هونەرمەندەکە لە شوێنی خۆی دانراوە و وەستاوە. ئەگەر پڕۆژەکە بەرەو پێش بڕوات، ڕەنگە زاناکان توانی ئەوەیان هەبێت شیکردنەوەی زیاتر بکەن بۆ مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی قژ و ڕەنگی چاوی ڕافائێل لەنێو هەموو تایبەتمەندیيەکانی تردا. ئەم توێژینەوەیە بۆ یەکەمين جار بەڵگەی بەرجەستەی ئەوە دەدات کە ئەو ئێسکەی لە پانتیۆن دەر هاتووە لە ساڵی ١٨٣٣دا هی ڕافائێل بووە. ئۆلگا ڕیکاردس کە مرۆڤناسی گەردیلەییە لە زانکۆی تۆر ڤێرگاتا بۆ گاردیان دەڵێت: (ڕێگه‌کان بەرەو خوێندنه‌وەی گەردیلەیی دەکاتەوە کە مەبەست لێی ڕاستکردنەوەی ئەم ناسنامەیە بێت.)

لە ڕۆژنامەی (per French Le Figaro) وا هاتووه‌ کە بەدەستهێنان و دۆزینەوەی توێژەران لە گۆڤاری (nature)دا بڵاو بکرێتەوه‌.

Leave a comment