[گرنگیی میوزیکی کلاسیک لە جیهانی مۆدێرندا]

ئامادەکردنی: نەیثن

لە ئینگلیزییەوە: هەنار کەمال

 

لە کۆمەڵگه‌یەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکاندا سەرنجەکان لەسەر تازەترین داهێنانی تەکنەلۆژیا، سەمای شێتانە و بابەتە باوەکانن، تێگەیشتن لەوە ئاسانە بۆچی زۆرینە پێیان وایە هونەری میوزیکی کلاسیک لە چەند ڕوویەکەوە بەم سەردەمەوە پێوەست نییە.

هەرچەندە لەم سەردەمەدا تا میوزیک زیاتر لە جاران بەرهەم بهێنرێت، هونەرمەندی زیاتریش ئیلهام لە بەرهەمە کلاسیکەکان وەردەگرن. ئەم شێوازی هونەری کلاسیکە لەمێژە کۆتاييی پێ هاتووە. لە ماوەی چەند سەدەیەکدا، میوزیکی کلاسیک گۆڕاوە و خۆی کردووە بە بناغە و داڕێژەری بیرۆکەی هونەرمەندان لە هەموو شێوازێک و لەم سەردەمەدا. چەند توێژینەوەک ئەوەیان دەر خستووە کە میوزیک بە تایبەتی فێربوون و گوێگرتن لە هونەری کلاسیک سوودی زۆرە.

ئەگەر ئارەزووت لە ڕۆک، پۆپ یان ڕاپ هەیە، کاریگەريی میوزیکی ئاوازدانەرە کلاسیکیيەکان گەرچی هەندێک جار شاراوەشە، دەکرێت ڕوونتر دیار بێت ئەگەر شارەزایيی زیاتر لە مێژووی میوزیکدا پەیدا بکەیت، هەروەها ئاوازدانەرە کلاسیکییەکانی وەک باخ، شوبرت، مۆزارت، سەرەڕای ئەوەی میوزیکەکانیان سەردەمانێک پێش ئێستا بەرهەم هاتوون، بەڵام به‌ پێوەستى دەمێنێتەوە، بە هۆی ئەو ڕۆڵەیانه‌وه‌ وەک هۆکاری سەرەکی لە پەرەسەندنی میوزیک و جۆرەکانیدا. نموونەیەک لە پەرەسەندنی میوزیک بە هۆی یەکێک لەم ئاوازدانەرانەوە بوو کە باخ پارچە میوزیکی Prelude and Fugueـى نووسی، ئاوازێک کە کۆکراوەی شێوازی کلاسیکيی باخ و شێوازی مۆدێرن بوو و دواتر بە یەکەمين گۆرانيی جاز دانرا. هەروەها لە پێکهاتەی زۆربەی گۆرانییە بەناوبانگەکانی ئەم سەردەمەدا دەتوانیت شوێنەواری داهێنانەکەی شوبرت بدۆزیتەوە، فۆرمی کۆپلە، كۆرسی سێخولەکی بۆ گۆرانی.

هەرچەندە شوبرت ئاوازدانەری کلاسیکی بوو، بەڵام دەيویست ئاوازی کورت بۆ گۆرانی درووست بکات تا هەموان چێژی لێ ببین، ئەمەش وای لێ کرد سەدان میلۆديی کورت درووست بکات کە شێوازی میوزیکیان کامڵ کرد و لەمڕۆدا پێیان ئاشناین. مۆزارتیش بە هەمان شێوەی شوبرت لەگەڵ پێکهاتەی میوزیکی خۆیدا هاتە پێش کە زۆربەی پارچەکانی بە بەراورد لەگەڵ کاری سەرەتای باخدا سادە بوون. مۆزارت ئەو ئاوازی ژێی چوارەی داهێنا کە هاوشێوەی میوزیکی پۆپ و ڕۆکی هاوچەرخە، دەکرێت شتی سادە جوان بێت. ئەم شێوازە وای لێ کرد ببێتە یەکێک لە بەناوبانگترین ئاوازدانەری هەموو سەردەمەکان.

هەرچەندە ڕەگەکانی میوزیک گرنگن، میوزیکی کلاسیک فراوانتر دەبێت وەک لەوەی هەر هەنگاوێک بێت لە پەرەسەندنی میوزیکدا. ڕاستييه‌كه‌ى زۆربەی هونەرمەندە بەناوبانگەکانی پیشەسازيی میوزیکيی ئەم سەردەمە پێوەنديیەکی نزیکیان بە میوزیکی کلاسیکەوە هەیە. بەشێکی زۆری ژەنیارەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ ژەنینی هەندێک لە ئامێرە کلاسیکیيەکاندا گەورە بوون، وەک پیانۆ و کەمانچە، لەبەر ئەوەی خوێندنی میوزیک کارامەیيەکی گوازراوەیە لە پیشەسازيی میوزیکدا. پێوەنديی میوزیکی کلاسیک و هاوچەرخ بە تایبەتی لە کاری ئەم هونەرمەندانەدا دەر دەکەوێت وەک: گرووپەکانی Onerepublic, Coldplay, U2 و گۆرانیبێژان: جەستن بیبەر، جۆن بێلیەن، چایاڵدش گامبینۆ، ئەدێڵ و ئاڤیچی و زۆری تر یان میوزیکی کلاسیکیان بە کار هێناوە یان لەگەڵ کارەکانیاندا گونجاندوویانە. پێشنیاری گوێگرتن لە کۆپیيە خاوەکانی گۆرانیيەکانی جۆن بێلیەن دەکەم لە جۆری پۆپ، هەروەها گوێ بگرن و بزانن چۆن چایاڵدش گامبینۆ لەگەڵ لێدوگ گۆڕنسندا کاری لە گۆرانیدا کردووە. Redbone دوای تەماشاکردنی ئەم ڤیدیۆیانە بە ڕوونی دەبینیت ژەنیارەکان چۆن شارەزاييی خۆیان لەسەر ژێی گەورە و بچووک یان سیانەکان بۆ داڕشتی گۆرانی بە کار دەهێنن.

ئه‌گەر هێشتا باوەڕت وایە میوزیکی کلاسیک پێوەنديی بەمانەوە نییە، بڕۆ سەیری چەناڵی یووتيوبی گرووپەکانیThe Piano Guys ، 2Cellos بکە، بزانە چۆن چەندان ئاوازی دیاریان بە ئامێرە کلاسیکیيەکان ژه‌ندووه‌‌!

ژەندن یان گوێگرتن لە میوزیکی کلاسیک سوودی زۆری هەیە. هەردوو ژەندن و گوێگرتن لە میوزیک دەکرێت زۆر ئارامکەرەوە بێت. سەلمێنراوە کە ژەندنى جۆرە میوزیکێک دەتوانێت زیرەکيی کەسەکە زیاد بکات، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە میوزیک دەتوانێت پێوەنديی بە زۆر بابەتی ئەکادیميی ترەوە هەبێت. شێوازی نووسینی نۆتەکان لە بەشە جیاوازەکاندا یارمەتیدەرن بۆ پەیداکردنی شارەزایيی سەرەتايی لە بیرکاریدا، چونکە نموونەی ڕاستەقینەن کە چۆن ژمارەکان دابەش دەبن و هەروەها لە بەشی کێشدا فێرى لێکدانی ژمارەکان ده‌بين.

هەروەها کاتێک دوای ماوەیەک توانیيت پارچەیەک بژەنیت یان گۆرانی بڵێیت، میوزیک هەستی سەرکەوتنت پێ دەبەخشێت و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی باوەڕبەخۆبوونت، هەروەها ژەندنى میوزیک بە تایبەتی بە بەرزی دەتوانێت داهێنانی کەسەکە زیاد بکات. لەو کاتەوەی پەروەردەی میوزیک توانه‌ سۆزداری و مەعریفییەکانی تۆ دەورووژێنێت، دەتوانێت ڕێگە بە مێشکمان بدات بە ڕێگه‌ی نوێ و جیاواز بیر بکاتەوە.

لە کۆتاییدا ئەگەر تۆ چەندان ئامێری جیاواز فێر بیت، یاخۆ گوێ لە میوزیک بگریت، کاریگەريی میوزیکی کلاسیک حاشاهەڵنەگرە. هەرچەندە زۆرینە باوەڕیان بەوەیە کە فۆرمی میوزیکی کلاسیک مردووە، ئەوە  تەمەنەکەیەتی ڕێگە دەدات بە کۆمەڵگه‌ی ئەمڕۆ و ئەوانەی داهاتووشه‌وه‌ پێوەست بێت.

Leave a comment