[گرنگی ئەدەب لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا]

گرنگی ئەدەب لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا

لە ئینگلیزیەوە: سیڤان ئەرسەلان

لەگەڵ ئەوەی ئەدەب بەشێکی گرنگی پەروەردەی ئێمەیە، بەڵام “سۆفیا ئۆستن” دەیەوێت ئەوە بزانێت، کە چۆن لە ژیانی ڕۆژانەماندا جێی خۆی کردوەتەوە.

هەر لە تەمەنی منداڵیمەوە، ئەدەب بەشێک بووە لە ژیانم، خوێندنەوەی چیرۆکەکانی “پیتەر ڕابیت” بە ناوی “کرمە زۆر برسییەکە،” لە پێش چوونە ناو پێخەفەکەم ببووە ڕەفتارێکی سروشتيیم و تیایدا دەمتوانی هەڵبێم بۆ جیهانێکی دیکە. باشتر بڵێم، شتێکی وەها نەگۆڕاوە، لەزۆربەی شەوەکاندا حەزم بە خوێندنەوە دەکرد، بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆهەڵهاتن لە ڕاستیيەکان.

بەڵام ئەدەب زۆر لەوە زیاترە. ئەو کات تێ دەپەڕێنێت، بەڵام هێشتا لەگەڵماندایە، پێکهێنانی بەشێکی ڕەخنەگرییە لەم بارودۆخەی ئێستا، کەواتە ئەدەب چ گرنگییەکی هەیە لە کۆمەڵگای مۆدێرندا؟

ئەدەب لە پەروەردەدا

لە تەواوی جیهاندا بۆ زۆرێک لە خەڵکی، ئەزمونی سەرەتای جددی لەگەڵ ئەدەبدا، لە قوتابخانەکانەوە دەستی پێکردووە. نوسین و خوێندنەوە، هەر لە کۆنەوە لە ناخماندا کون کراوە. ئەمە وەک پێشکەوتنێک و سەرەتایەکی لە تاقیکردنەوە دانراوە.

دەرفەتی ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ گروپێک لە کەسایەتی، کە لە پەڕەکەدا نووسراوە بەبێ هیچ مەرجێک، وە لە ڕێگەی بیروبۆچوونی خوێندکارانەوە کە پسپۆڕی زۆر باشیان هەیە، هەروەها بە ئاگابوون لە بابەتەکان لەگەڵ نامە ئاڵوگۆڕکردندا، ڕێگایەکی دیکەی بیرکردنەوەی بە ڕوماندا کردوەتەوە. ئەدەب بوو بە کەشتییەک، “١٣٠ ملیۆن” کتێب لە تەواوی جیهاندا بڵاوکراونەتەوە و بوونەتە ڕێبەرێک بۆ خوێنەر و دروستکردنی پردێک بۆیان، تاوەکو شتی نوێ فێرببن.

ئەدەب بە درێژایی مێژوو

مێژوو تەنها ڕێگایەک نیە بۆ ڕابردوو، بە هەمان شێوە ڕێگایەکیشە بۆ دەرخستنی ئێستا و داهاتوو، لەگەڵ هەر کاتێکدا زەمەن مرۆڤی جیاواز دەهێنێت و لەگەڵیاندا لە ناو ئێمەدا قۆناغی جیاواز بە بەردەوامی گەشەی سەندووە. لە ڕابردوودا هەر تاکێک بەرهەمی ئەو سەردەمەی خۆی بووە، وەک بونەوەرێک ئێمە ڕۆژانە بەرەو پێشەوە چووین، وە بەبێ ئەو کاتەی کە ئەدەب بە ئێمەی بەخشیووە، ئەوا نەمان دەتوانی هیچ لە بارەی ڕابردووەوە بزانیین.

ئەدەب ڕێگە بە مرۆڤ دەدات هەنگاو بۆ ڕابردوو بنێت و لەو کەسەی لە پێش خۆیدا هەنگاوی ناوە، ژیانی سەر زەوی فێر ببێت. دەتوانین تێگەیشتنێکی باشتر لە کلتوور و پیاهەڵدانێکی باشتر بە دەست بهێنین، لە ڕێگەی شێوەی دەستنووسەکان، یاخود لە ڕێگەی وتەکان خۆیانەوە.

لە سەردەمی میسری کۆندا، ئێمە لە ڕێگەی نووسین و وێنەکێشانەکانیانەوە دەتوانین مێژووی میسرییەکان کۆبکەینەوە، ئەو هێمایانەی لە پاش خۆیان بەجێیان هێشتووە، هەمان ئەو شتانەن کە ئێمە بۆ تێگەیشتن لە کلتوورەکەیان بەکاری دەهێنین، جیاواز لە کلتووری ڕۆم و گرییک؛ بە هۆی ئەو ویستە خۆڕسکەیان کە لە وردبینی نووسینەکانیاندا هەبوو، تواندرا بە ئاسانی بدۆزرێتەوە.

ئەمە ئەو هێزەیە کە وشەکان هەیانە، توانایان هەیە مانا بهاوێژن، چاکسازی لە نەتەوەیەکدا بکەن و چالاکیی دروست بکەن، لە کاتێکدا بە تەواوی نەمر و تەواون؛ ئەوان قسەکەرەکەیان زیاتر دەژیێنن.

کاریگەری ئەدەب

کاریگەری ئەدەب لە کۆمەڵگای مۆدێرندا نکۆڵی لێ ناکرێت، ئەدەب وەک شێوازی دەربڕینی تاکی نووسەر بووە، هەندێک کتێب وەک ئاوێنەی کۆمەڵگایە، ڕێگەمان پێ دەدات باشتر بزانین لەسەر ئەو جیهانەی کە تیایدا دەژین.

نوسەری وەک “فرانسیس سکۆت فیتزجیراڵد” نمونەیەکی بێوێنەی لە ڕۆمانەکەی، بە ناوی “The Great Gatsby” ڕەنگدانەوەی ئەزموون و بۆچوونی نووسەرە لە ماوەی ساڵانی١٩٢٠، لە ئەمریکا دا.

ئێمە بە ئاسانی  دەبەسترێین بە هەستی نووسەر؛ لە ڕێگەی چیرۆکەکانیەوە. هەرچۆنێک بێت، ئەدەب بە هەمان شێوە ئەو پێویستيیە چەند بارە دەکاتەوە، بۆ تێگەیشتن لە کێشەی ناکۆکی مرۆڤەکان لە ڕۆژانی مۆدێرنەدا.

وتارێک باس لەوە دەکات، ” لە ناو میدیای مۆدێرندا، وەک تەلەفزیۆن و فیلمەکان، خەڵکی بەو بیرکردنەوانە فریودراون، کە هەر پرسیارێک، یاخود کێشەیەک، چارەسەرێک، چاککردنەوەیەکی خێرای هەیە. هەرچۆنێک بێت، ئەدەب بە تەواوی ئاستەنگی نەهامەتیەکانی مرۆڤ دەردەخات.”

ئەدەب ڕەنگدانەوەی مرۆڤایەتیيە، ڕێگایەکە بۆ ئێمە تاوەکو لە یەکدی تێ بگەین، لە ڕیگەی گوێڕاگرتن بۆ دەنگی یەکدی، دەتوانین لەوە تێبگەین تاکەکان چۆن بیردەکەنەوە. باوەڕم وایە ئەدەب گرنگی خۆی هەیە لەبەر هۆکارەکانی، وە لە ناو کۆمەڵگایەکدا کە کەمبونەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان زیادی کردووە، ڕۆمان گفتوگۆ دروست دەکات.

Leave a comment