[چاوپێکەوتنی ئەمیر کۆستاریکا: بۆچی سلاڤۆی ژیژەک فێڵبازە!]

دیگبی وەیرد ئاڵدەم

لە ئینگلیزییەوە: لانە دیار

 

مانگی ڕابردوو بانگهێشت کرابووم بۆ گەشتێک لە سیربیا، زۆر باش دیار بوو، شوێنی مانەوە و هاتووچۆ و خواردنی خۆڕایی. بە دڵنیاییەوە ڕازی بووم. بەڵام شتێکی تیابوو، ئەوەش چاوپێکەوتنێک بوو لەگەڵ دەرهێنەر “ئەمیر کۆستاریکا.”

ئێستا یەکەم شت کە پێویستە لەبارەی ئەمیر کۆستاریکاوە بیزانیت، ئەوەیە کە پیاوێکی کەتە و چوارشانە و بەرزە. دەستەکانی لەوە دەچێت لە دەبابەیەک بەهێزتر بن، بە لایەنی کەمەوە هێندەی سەرێک بەرزترە لە من. ئەوە نەبێت هێندە مێشکم ساف بێت پێش ئەوەی چاوپێکەوتنەکە دەست پێ بکات. پێش ئەوەی دەست بە پرسیارەکانم بکەم، لە کەمێک زیاتر دەترسم، کە لە هەر ساتەوەختێکدا بێت سەرم بپەڕێنێت و دوو سەر لە من بەرزتر بێت.

چونکە دووەم شت کە پێویستە لە بارەیەوە بیزانیت ئەوەیە، کە کارەکتەرێکی زوو هەڵچوو و تووڕەیە. وە سێیەم شت کە زیاتر من نیگەران دەکات وەک لە تۆ، ئەوەیە کە بە شێوەیەکی تۆقێنەر مۆڕە لە من و دوو چاوپێکەوتنکەرەکەی تر دەکات.

ئەم چاوپێکەوتنەی ئەنجامدا، تا پاڵپشتی فێستیڤاڵی فیلمەکەی پێ بکات. ئەمە بۆنە مەستبوونێکی ساڵانەیە لەسەر سنوورە شاخاوییەکانی نێوان سیربیا و بۆسنیا. کە زۆر دوورە لە شێوازی بۆنەی سەر فەرشی سوور. نە بلیت بڕین، نە هیچ ئامانجێکی ڕوون بوونیان نییە، بۆ دەستکەوتنی هیچ قازانجێک. خاڵە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ئەو پێداگری لەوە دەکات کە سەرنج بخاتە سەر فیلمسازە گەنجەکان، کە وا نەبێت دەرفەتێکیان نابێت بۆ ئەوەی کارەکانیان بخەنەڕوو.

بەڵام جگە لەوانەی کە لە پێشبڕکێدان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان، پێم وانییە زۆرینەی خەڵکەکە لێرە بن بۆ تەماشاکردنی فیلمەکان. نەخێر، شوێنەکە جێێ سەرنجیانە، وە کۆستاریکا بە هەمان شێوە. لەبەر ئەوەی” کەستێندۆرف” کە گوندێکی بچکۆلانەی پڕ لە خانووی داری جوانە، بە تەواوەتی داهێنانی “کۆستاریکایە.”

کۆستاریکا، زیاتر ناسراوە بە دەرهێنەری داهێنەر “auteur”ی پشت فیلمە براوەکان، بە خەڵاتی “دارخورمای ئاڵتوونی when father was away on business 1985   و  underground1995.”

بەڵام  دوای ئەوەی “Underground”  بڵاوبووەوە، پێگەی ڕەخنەیی دامرکانێکی بە خۆیەوە بینی. ڕەخنەگرانی وەک “بێرنارد هێنری لێڤی و سلاڤۆژ ژیژەک،” بە توندی ڕەخنەیان لێ گرت. لەبەر ئەوەی لایەنگیری خۆی لەگەڵ نەژادپەرستە سیربییەکان دەربڕی، لە جەنگی ناوخۆی یوگسلاڤیا.

ئەو لە فیلم دروستکردن خاو بووەوە، تا “گەشتی میوزیکی” لەگەڵ باندەکەی نووسین و نواندن بکات. وە ئێستا دەستی بە کاری نەخشەکێشانی شارۆچکە دروستکردن کردووە. لە کاتی گەڕانی بە دوای شوێنی وێنەگرتن بۆ فیلمی life is a miracle 2004، گوندێکی سیربی نموونەیی بێخەوشی دەویست. بەڵام هیچ شارۆچکەیەکی لەو شێوەیە لە ڕاستیدا بوونی نەبوو، لەبەر ئەوە خۆی دروستی کردەوە. لەدوای تەواو بوونی وێنەگرتنیش، هەر بەردەوام بوو لە دروستکردن، هەتا بوو بە شارۆچکەیەکی تەواوەتی، کە چێشتخانە و بار و سینەمای تێدابوو. ناوی نا “کوستێندۆرف،” کە بە تەواوەتی سەیر و سەمەرە بوو. بیر لە ستایڵی بالکان،Poundbury” ” بکەرەوە.

بەڵام لەوێدا نەوەستا. ساڵی ڕابردوو پرۆژە تازەتر و گەورەترەکەی ئاشکراکرد “Andricgrad” لە سەر سنووری بۆسنیا، کە تەنانەت سەیرتریش بوو.

کۆستاریکا نەخشە گەورەکەیمان بۆ ڕووندەکاتەوە، لە کاتێکدا بەناو شارۆچکەکەدا دەگەڕێین. لەوێ کافێتیریا، چێشتخانە، سینەمایەک و کتێبخانەیەکی لێیە. بەڵام هەموو ئەمە تەنها بەشی یەکەمە. لە دواییدا لە ئەمساڵدا لە پلانیدایە لقی سیربی the Goethe Institute” ” بکاتەوە. زانکۆیەکە تەرخانکراوە بۆ کایەی فیلمسازی، وەک ئاماژەی پێ دەدات گۆشەنیگایەکی ترە بۆ سەر مێژووی بالکان.

گێڕانەوەی مێژوویی کۆستاریکا بە تەواوەتی جیاوازە لە هی ئێمە. دڵنیام کە ئەو (بە هەڵە) باوەڕی بەوە هەبوو کە ڕۆژئاوای “ریڤیژنیست” لۆمەی سیربیا دەکەن بۆ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەم. ئەو مشتومڕی ئەوە دەکات کە “Kosovo” بە تەواوەتی دابڕا لە سیربیا لە لایەن “NATO” وە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سیربییەکان تەنها نەتەوە نەبوون کە دڕندەیی بنوێنن لە کاتی شەڕی ناوخۆدا.

لە خێزانێکی (بە ناو موسوڵمان)، لە سارایێڤۆ لە دایک بووە. بەوە تۆمەتبار کراوە کە بنەچە بۆسنیاييەکەی وەلاناوە. لەبەر ئەوە ناوی ئەو بە هەموو شێوەیەک پیس بووە لە شاری نەتەوەکەیدا، وە شوێنی Andricgrad”” ئاڵای سوورە بۆ ئەو کەسانەی وەک نەتەوەپەرستێکی سیربی دەیبینن، کە بەشێکی گەورە لە ڤیسگراد داگیر دەکات، ئەو شارۆچکەیەی کە هێزە سەربازییەکانی “ڕاتکۆ ملادیچ،” زیاتر لە ٣٠٠٠ موسوڵمانیان کۆمەڵکوژ کرد.

بەڵام بۆ هەموو ئەو ڕەفتارە ناهەموارانەی، پێم وانییە بێ هۆکار بێت. لەوە دەچێت بەهانەکەی قایلکەر بێت. ئەوەی کە گرێیەکی هەیە، پێی وایە سیربیا مۆتەکەی ئەوروپایە، وە شینی نەبوونی PAN NATIONALISM””  فرەکلتووری و مێشک فراوانی دەکات لە یوگۆسلاڤیا. بە کورتی باوەڕی وایە کە لێک جودابوونەوەی دەوڵەتە کۆمۆنیستەکە، یەکێک بوو لە گەورەترین تراژیدیاکانی سەدەی بیستەم.

ئەو بە تەنها نییە. لە فڕۆکەخانەی “بێلگرەید” لە لایەن شۆفێرێکەوە هەڵگیرام، کە گفتووگۆی چەند ڕۆژێکی دامەزراند: “ئێرە زۆر جوان نییە، وڵاتێکی زۆر بێچارەیە و خەڵکەکەی زۆر داماون. شتەکان لە سەردەمی سۆسیالیستی باشتر بوون.” هەموو تاکێکی سیربی کە خوێندەوار بێت و بتوانێت بە ئینگلیزی قسە بکات، بە زۆری باسی مێژوو و سیاسەت دەکات. وە بە گشتی ئەمە بریتییە لە هەستێکی نیشتیمانپەروەری بەهێز بۆ یوگۆسلاڤیا. خەڵک باسی سەردەمی سۆسیالیستی دەکەن وەک بەهەشتی سەر زەوی.

لە کاتێکدا لەگەڵ کچێکی خوێندکاری یاسادا قسەمکرد، پێی گوتم شتەکان لە سەردەمی کۆمۆنیزمدا زۆر باش بوون. دەتتوانی هەموو شتێکت هەبێت؛ تەنها دەبوو هزرت بفرۆشیت.

لێم پرسی کە ئایا ئامادەیە ئەوە بکاتەوە، لە وەڵامدا وتی بە دڵنیاییەوە دەیکاتەوە. ئەو بێزار بوو لە بیرکردنەوە.

گومان دەکەم کە کۆستاریکا شتێکی هاوشێوەی ئەوە بکات. ئەو بێزارە لە بینینی دژایەتیکردنی سیربیا، وا دەڵێت. هاونیشتیمانیان ڕازی نابن بێنە ناو پرۆژەکەیەوە((Andricgrad  ،بەڵکو دوای وتەیەکی سەردەمی عوسمانی کەوتوون کە دەڵێت “باشترە کە دابنیشیت، وەک لەوەی بە بێ بەرامبەر کار بکەیت.” لە پێش جەنگ زۆرینەی خەڵکەکە موسوڵمان بوون، ئێستا وانییە. ئێستا ئێمە “Andricgrad” بنیاد دەنێین و دەسەڵاتدارەکان شتێکی بێمانای وەک: ئەمە “لوتکەی جینۆساید”ە دەڵێن.

ئاگادارمان دەکاتەوە، کە ئەم ڕاستییە یاساییە شارستانییەتی ئەوروپی دەڕوخێنێت. وە بەشێکی ئەمە دەداتە پاڵ EU، کە ئەم هیچ هەواداریان نییە. ئەمە نەبوونی بوونێکە وا دەڵێت، “پێم وایە ئەمە تەنها ئەوەیە کە ئەڵمانیا دەیەوێت هەموو ئەوروپا کۆنترۆڵ بکات.”

دەمەوێت لێی بپرسم کە ئایا هەست بەوە دەکات کە ئەو مشتومڕانەی لە دەوری فیلمی “Underground”دا بوو پیشەکەی لێ شێواند. پێش ئەوەی پرسیارەکە تەواو بکەم، ئەو دەستی دەکاتە کۆڵەمستێک و دەلەرزێت. من چاوم دادەخەم و چاوەڕێی لێدانەکەم.

ئۆۆۆف ژیژەک! دەنەڕێنێت. “ژیژەک لە سلۆڤینیا”وە هاتووە، وڵاتێکە نەریتی فەلسەفەیی تێیدا بوونی نییە. ئەمە بەڵگەیە، کە لە چاوەکانیدا ڕاستیی سیاسی شێت بووە. ژیژەک لە وڵاتەکەی خۆیدا تەنها بە شیڕە شیڕی سەر یوتیوب ناسراوە.

ئەمە ئەوەیە کە لە ڕۆژئاوا دەتەوێت، هەمیشە کەسێکی مۆدێرن…، بەڵام لە ژێرەوەیدا پووچی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە بەو شێوەیە سەیر بێت. کۆستاریکا جەخت دەکاتەوە، ئەو دەڵێت: “فیلمەکەی من خراپترین فیلمە لەسەر گۆی زەوی دروست کرابێت!” چۆن دەکرێت فیلمەکەی من خراپترین بێت، لە کاتێکدا “Bernard-Henri levy” فیلمی هەبێت، کە بە دڵنیاییەوە خراپترینە. من لە هاوڕاییدا پێدەکەنم، ئەمیر کوسروریساش پێدەکەنێت، وە سەرم لە لەشم ناکاتەوە.

 

 

 

Leave a comment