[فۆتۆگرافی مۆدێرنە چییە]

فۆتۆگرافی مۆدێرنە چییە

لە ئینگلیزییەوە: ساوێن عەلی

 

فۆتۆگرافی مۆدێرن، ئەو قۆناغەیە کە تێیدا فۆتۆگرافی گۆڕانکاری بەسەردا دێت؛ لە فۆتۆگرافی کۆنەوە دەگوازرێتەوە بۆ شێوازێکی نوێ، کە شێوازێکی ڕاستەوخۆتر و ساکارترە. لەم قۆناغەدا سوود لە کامێرا وەرگیرا بۆ چرکاندنی یادگارییەکان، وەک لەوەی کامێراکە تەنها تووڵێک بێت و بۆ چرکاندنی وێنەیەک بەکار بهێندرێت.

فۆتۆگرافی مۆدێرن : مێژوو

فۆتۆگرافی مۆدێرن لە “١٩٠٠”وە دەستی پێ کرد و تا “١٩٦٠”ەکان بەردەوام بوو، بەڵام کاریگەرییەکەی هەتا ئێستا ماوەتەوە. ئەم قۆناغە بە هەنگاونانێکی پلە بە پلە دەستی پێکرد، بە گوێرەی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە شێوازی کۆن سەپاندبووی بەسەر فۆتۆگرافی دا. وەک لە شێوازی وێنەگرتندا ئەنجامیان دەدا، وای دەکرد وێنەکە لە وێنەیەکی کێشراو بچێت؛ کاتێک وێنەکێشەکە فۆکوسێکی نەرمی بەکاردەهێنا. لە کاتێکدا ئەم فۆتۆیانە لە ڕێگەی دەستکاریکردنی وێنە سەرەکییەکان(پێش دەستکاریکردن)، بەرهەم دەهێنران.

ئەم شێوازە تازەیە دەستی کرد بە لێکۆڵینەوەی ئەنجامی فۆتۆگرافی و دەسکاریکردنی ڕاستەوخۆی کامێراکە، وە بەکارهێنانی وەک توڵێک بۆ گرتنی هێڵەکان، شێوەکان، ڕووناکی و سێبەر، پێکهاتەکان و بابەتەکان. بەو شێوازە دەردەکەوتن کە لەبەردەم هاوێنە (لێنز)ەکە بوون.

بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە کە کامێرا چۆن بەکارهێندراوە، فۆتۆگرافی مۆدێرن بە هەمان شێوە لایەنی نوێی دۆزییەوە، کە هێشتا فۆتۆگرافی کۆن درکی پێ نەکردبوو، وەک “بەڵگەنامەی کۆمەڵایەتی (Social Documentary).”

“فۆتۆگرافی ڕاستەوخۆ/سادە(Straight Photography)،” لقێکە لە فۆتۆگرافی مۆدێرن، کە سەرنج دەکاتە سەر گرتنی وێنەکە بە شێوەیەکی زۆر سادە و پوخت، هەر وەک چۆن لەلایەن وێنەگرەکەوە گیراوە.

وێنەگرە سەرەتاکانی مۆدێرن، زیاتر بەلای شێوازی وێنەگرتنی سەر شەقامدا دەچوون. لە کاتێکدا و لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا بە گوێرەی ڕێسا و یاساکان بەردەوام دەبوون.

 

تایبەتمەندییەکانی فۆتۆگرافی مۆدێرنە:

وێنەکانیش بە هەمان شێوە، جەختێکی توندیان کردۆتەوە لەسەر ڕوونی و وردەکارییەکان.

فۆتۆگرافی ڕاستەوخۆ، بوو بە بناغەیەک بۆ چەند لقێکى تری فۆتۆگرافی، وەک: “فۆتۆی ڕۆژنامەوانی(photojournalism), فۆتۆگرافی دۆکیومێنتاری (Documentary Photography)، فۆتۆگرافی سەرجادە(Street Photography) و فۆتۆگرافی خێرا (snapshot photography).”

فۆتۆگرافی مۆدێرن، بوو بە بناغەیەک بۆ “گۆنستراکتیڤیزم (بونیادخوازی).” وێنەگرەکان هاندەر بوون بۆ ئەوەی فۆتۆگرافی مۆدێرنە باوەڕی بە بونیادنان(داهێنانگەری) هەبێت، نەک تەنها لە ڕێگای وێنەگرتنەوە دونیای ڕاستی دۆکیومێنت بکات. ئەم وێنانە ناسرابوون بە وردی و سادەیی ئەندازەی وێنەکان، هۆکاری ئەمەش بەکارهێنانی تەکنیکێکی ورد بوو، کە فۆتۆگرافەرەکە/تەکنیکارەکە بەکاری دەبرد. بە هەمان شێوە، “فۆتۆگرافی فاشیۆن”یش لەم کاتەدا سەری هەڵدا. لەم شێوازەدا ئامانجەکە تەنها سەرنجخستنە سەر مۆدێلەکە نەبوو، بەڵکو سەرنجخستنە سەر کاڵاکەش بوو.

فۆتۆگرافی فاشیۆن لە “٢٠” ەکان و”٣٠” ەکاندا، لەلایەن گۆڤارەکانی “ڤۆوک” و “بەزاڕ”ی هارپەر، بەشێوەیەکی خێرا پەرەی سەند. “فۆتۆی ڕۆژنامەوانی”ی بە هەمان شێوە لەم کاتەدا گەشەی کرد، بەهۆی فۆتۆگرافەرەکانی جەنگ و کاریگەرییەکانی گۆڤارەکانی وەکو گۆڤاری “لایف”. “ڕۆبێرت کاپا” و “هێنری کاڕتەر- بڕیسن،” کە لایەنگرانێکی ناسراو بوون.

 

گۆڕانگارییەکی تر:

فۆتۆگرافی مۆدێرن بە ژێر گۆڕانکارییەکی گەورەتردا هات، ئەویش لە “ئەنالۆگ” ەوە گۆڕا بۆ”دیجیتاڵ،” کە ئەمیش لە “٨٠” کانەوە دەستی پێ کرد و بووە هۆی داهێنانی یەکەم کامێرای دیجیتاڵى و “ئەدۆب فۆتۆشۆپ.” لەپاڵ فراوانبوونی توانای فۆتۆگرافەرەکان بۆ گرتنی وێنەی زیاتر، ئەم کاتە زێڕینە ئەو توانایەشی بۆ وێنەگرەکان ڕەخساند، کە لە دوای وێنەگرتن ئازاد بن لە دەستکاریکردنی وێنەکانیان؛ لە پڕۆسەی “پۆست پڕۆسێسیینگ”(چاککردن)، لە کاتێکدا ئەم توانایە لەسەر کاردانەوەی ڕاستی فۆتۆگرافی گفتوگۆی دروست کرد، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بوو بە هۆکارێک بۆ سوود وەرگرتن لەم توانایە؛ لە ڕێی گۆڕانکاری و دەستکاریکردنی وێنەکان. بۆ نموونە بە دروستکردنی “کۆلاژکردن”ی وێنەیی و جوانکاری.

بەرەوپێشچوونی فۆتۆگرافی دیجیتال، بە هەمان شێوە ئاسانکاریشی کرد بۆ وێنەگرتن، بڵاوکردنەوەی وێنە و ئەو توانایەی بەخشی بە هەموو کەسێک کە بتوانن وێنەبگرن و بتوانن وێنەکانیان بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان، دەستکاری بکەن و بڵاوبکەنەوە.

 

وێنەگرە مۆدێرنە بەناوبانگەکان:

لایەنگرە ناسراوەکانی فۆتۆگرافی مۆدێرن، بریتین لە “ئەلفرێد شتیگلیتز،” سەرەکیترین لایەنگری فۆتۆگرافی مۆدێرن و فۆتۆگرافی ڕاسەوخۆ. “ئانسێل ئادمس، ڕۆبێرت کاپا، هێنری کارتەر-بریسن، پۆڵ ستراند و ئێدوارد وێستن.”

“تینا مۆدێتتی” لە ئیتاڵیا لە دایک بووە. لە تەمەنێکی مناڵیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچ دەکات. لە “سان فرانسیسکۆ،” وەک مۆدێل و ئەکتەر لە شانۆدا کاری کردووە. دواتر تینا مۆدێتتی لەگەڵ هاوسەرەکەی “ئێدوارد وێستن،” کە کاریگەری هەبووە لە سەد وێنە فۆتۆگرافییەکەی، بەرەو مەکسیک کۆچیان کردووە.

سەرنج کردنە سەر بەڵگەنامەی کۆمەڵایەتیى و تێکەڵکردنی سیاسەت و هونەر لەگەڵ چەند هونەرمەندێکى وەک: “فریدا کاڵۆو و دیێگۆ ڕێڤیێڕرا،” هەمەئاهەنگی کرد و توانی لەگەڵ ئەواندا کاریگەرترین بەرهەم دروست بکات، بە ناوی “FO.”

“ئەلفرێد شتیگلیتز،” بڕوای وابوو فۆتۆگرافی جۆرێکە لە هونەر، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بڕوای بەو گۆڕانکارییانە هەبوو کە بەسەر فۆتۆگرافیدا هاتبوو، کە گرنگی دەدا بە وێنەی ڕاستەوخۆ و سادە.

“ئانسێل ئادمس و ئێدوارد وێستن” لە “٣٠”ەکاندا دامەزرێنەری گروپی”F64” بوون، ئەمان سەرنجیان دەکردە سەر فۆتۆگرافی مۆدێرنی “ئەمریکای ڕۆژئاوا.”

“پۆڵ ستراند” لایەنگری فۆتۆگرافی مۆدێرن؛ ڕاستەوخۆ، بەڵگەنامە و کامێرای بەکارهێنا، کە بۆ وێنەگرتن توانای قەبارەی گەورەیان هەبووە. ئەو کاریگەریشی هەبووە لەسەر دامەزراندنی گروپی F64، هەروەها پاڵنەر بووە بۆ شێوازی فۆتۆگرافی ڕاستەوخۆ و بەڵگەنامەیی. کارەکانی دواتریشی لەسەر بەکارهێنانی وێنەگرتن بووە، بۆ بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی.

“ڕۆبێرت کاپا” فۆتۆگرافەری جەنگ بووە، کە ناسرابوو بە دووبارە ناساندنەوەی فۆتۆجۆرناڵیزمی جەنگ. ئەو تێڕوانینێکی وردتری هەبوو لەسەر جەنگ، لەبەر ئەوەی لە کەندا (خەندەق/ چاڵی قوڵ) بوو، لە جەنگی جیهانی دووەم و جەنگەکانی پێشتردا.

“هێنری کارتەر- بڕیسۆن،” “کاندید فۆتۆگرافی”(جۆرێکە لە فۆتۆگرافی)، لەلای خەڵک ناساند و خۆشەویستى کرد، فیلمی “35”ملمیشی بەرهەمهێنا. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرەکانی “ماگنیوم فۆتۆس،” بە هاوشانی لەگەڵ “ڕۆبێرت کاپا و دەیڤد سیمۆر” و بە هاوشانی کەسانی تریش. ئەو ناسراوە بە ئەو بۆچوونەی کە دەبێت فۆتۆگرافی ساتەکە وەک خۆی بچرکێندرێت. هەروەها کاریگەرییەکانی کارتەر-بریسۆن لەسەر وێنەگرتنی سەر شەقام، بەڵگەنامەیی و فۆتۆجۆرنالیستیک هەتاکوو ئەمڕۆ ماوە.

 

Leave a comment