[مۆڕاڵ و هونەری سەردەمی کلاسیک]

مۆڕاڵ و هونەری سەردەمی کلاسیک

لە ئینگلیزییەوە: هەنگوین ڕەفیق

 

مۆڕاڵ لە ناو هونەردا، لە سەردەمی کلاسیکدا گۆڕانی بەسەردا هات. لە نەبوونی هیچ ڕۆڵێکی گرنگ لە هونەری “ڕۆکۆکۆ”ەوە، بوو بە خاوەنی ڕۆڵێکی گەورە لە هونەری نیۆکلاسیکیدا. لە هونەری ڕۆکۆکۆ دا مۆڕاڵ گرنگییەکی وەهای نەبوو. ئەوەی گرنگ بوو چێژوەرگرتن بوو لەو هونەرە. هەر بۆیە لە هونەرەکەدا هەمیشە مۆڕاڵ دەرنەدەبڕدرا، یاخود ئەو مۆڕاڵانە نەبوون کە دەبوو خەڵکی ئەو کاتە هەیان بێت. لەکاتێکدا زۆر گرنگ بوو هونەرە نیۆکلاسیکییەکان خاوەن مۆڕاڵی باش بن؛ بەو مانایەی ئیلهامبەخش بن بۆ خەڵک، تاکوو ببنە کەسانی خاوەن مۆڕاڵی باش و بیرکەرەوە.

لەو هونەرەدا، خەڵکەکان وا وێنا دەکران کە دوای بەها مۆڕاڵیيەکان کەوتبێتن، یاخود بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبوون، بە هۆکاری ئەوەی دوای مۆڕاڵە ڕاستەکان نەکەوتبوون.

تابلۆی هونەریی “نامەی ئەڤین”ی “فغانسوا بوشێ،” کە لە ساڵی ١٩٧٥ دروستکراوە، نموونەیەکی باشە بۆ ستایڵی هونەری ڕۆکۆکۆ و نموونە مۆڕاڵییەکان. لەم تابلۆیە هیچ مۆڕاڵێکی تێدا نییە کە بە ئاسانی ببیندرێت، وێنەی دوو کچە کە گفتوگۆ لەبارەی شتێکەوە دەکەن و کوڕێک سەیریان دەکات. هیچ مۆڕاڵێکی ڕاستی لەم تابلۆیەدا دەرناکەوێت. هەر لەبەر ئەوەشە ئەم تابلۆیە نموونەیەکی باشی ستایڵی هونەری ڕۆکۆکۆ’یە. ئەم پارچە هونەرییەم هەڵبژارد لەبەر ئەوەی دیمەنێکی جوانی هەیە. ڕەنگەکان شایەنی پیاهەڵدانن. سێبەری ڕەنگە شین و سەوزەکان لێک دەچن. هاوکات عەزی کچەکان زەقتر لە هەموو بەشەکانی تر دەرکەوتوون، هەموو وردەکاری ناو دار و گوڵەكان سەرنجم ڕادەکێشن.

ئەمەیان تابلۆی “هێلکە شکاوەکان”ی “ژۆن باپتاس”ە، ساڵی ١٧٥٦ دروست کراوە. ئەم پارچەیە بەرەو دەستپێکی گۆڕانی هونەر دەڕوات، لە ڕۆکۆکۆە بۆ نیۆکلاسیک. بەها مۆڕاڵیەکان لەم تابلۆیەدا زیاتر دەربڕدراون وەک لە تابلۆی پێشوو. بە ڕوونی دەردەکەوێت کە کچی ناو ئەم تابلۆیە لە شتێک توڕەیە. لە کاتێکدا ژنە پیرەکە پیاوەکەی گرتووە. بە هۆی شێوازی وەستانی کچەکە و هێلکە شکاوەکانی تەنیشتی گریمانەی ئەوە دەکرێت، پەردەی کچێنی لە دەست دابێت. کەواتە ئەم تابلۆیە مۆڕاڵی ئەو سەردەمە پیشان دەدات، کە کارێکی خراپە لە پێش هاوسەرگیری، لەگەڵ کەسانی تردا سێکس بکەیت. ئەمەش لە ڕێگەی هەستی کەسانی ناو تابلۆکە پیشاندراوە. لەبەر هەستی کەسەکانی ناوی ئەم تابلۆیەم هەڵبژارد. دەتوانیت درک بەوە بکەیت کە ژنە پیرەکە لە دووانەکەی تر توڕەیە. کچکە غەمگینە و پیاوەکە شڵەژاوە. ئەوەش سەرنجت ڕادەکێشێت کە چۆن کچەکە لە ناوەڕاستی تابلۆکەدا زەقکراوەتەوە، چاوت بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت.

تابلۆی”ماچە دزراوەکە”ی “ژۆن-ئۆنۆغی فغاگۆنارد،” ساڵی ١٧٨٨ دروستکراوە، ئەم تابلۆیە نموونەیەکی باشی کاری هونەری نیۆکلاسیکییە. مۆڕاڵەکانی ناو ئەم تابلۆیە بە ئاسانی دەستنیشان دەکرێن. ئەو دوو کەسەی ناو تابلۆکە بە نهێنی پێکەوەن، ئەوە دەردەخات کە خەڵکانی ئەو کاتە بۆیان نەبووە خۆشەویستی بۆ یەکتر دەرببڕن، هەروەها نەدەبوو بە شێوەیەک هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتریدا بکەن وەک ئەوەی لە پەیوەندیدا بن.

وا دەردەکەوێت کچەکە ڕاڕایە لەبارەی ئەوەی کە ڕوودەدات و ئەو ماچە بە ڕەزامەندی خۆی نییە. لە کاتی هەڵگرتنەوەی شتێکدا کوڕی ناو پەنجەرەکە ڕایوەستاندووە. ئەم تابلۆیەم بە هۆی وردەکاريیەکانیيەوە هەڵبژاردووە، وردەکاری لە عەزی کچەکەدا هەیە بە شێواوی و چرچییەکانییەوە. هەروەها دیوارەکان؛ دەتوانیت هەموو درزەکانی ناو دیوارەکە ببینیت. حەزم لە ڕەنگە پاستێلەکانی تابلۆکەشە، هەموو ڕەنگەکان ڕووناک و کاڵن.

Leave a comment