[دوو شیعری عەزیز نەسین]
عەزیز نەسین
وەرگێڕان: محەمەد تاهیر
لێم ببورە
 
من هەندێک جار زۆر زوو دەگەم
وەک لەدایک بوونم
هەندێک جار زۆر درەنگ دەگەم
وەک ئەوەی لەم تەمەنەدا تۆم خۆشدەوێت
بۆ گەیشتن بە خۆشبەختی هەمیشە درەنگ دەگەم
بەڵام بۆلای بەد بەختی خێرا دەگەم
کاتێک دەگەم یان هەمووشتێک تەواو بووە
یاخود هیچ خەبەرێک نییە
ئێستاش لە پلیکانەیەکی ژیاندام
کە بۆ مردن هێشتا زووە
بۆ عاشق بوون زۆر درەنگە
دوبارە درەنگ گەشتم بمبورە
درەنگ یەک پلیکانە خواروی عەشق
بەڵام مردن زۆر نزیکە.
 
 
درۆ
 
بهێڵە ژیان خۆی بڕوات
بهێڵە وابیر بکاتەوە کە هێشتا ئێمە
بۆ گەیشتن بە ساڵێکیتر
ڕۆژێکیتر
ماچێکیتر
بەرامبەر ئەو وەفادارین
با نەزانێت کە ئێمە لە پەرێشانیدا پرسیارەکانمان …
چەندین جار لەگەڵ مردندا نووستم
ئێمە بۆ ژیانکردن
نە، پێویستمان بەهەواهەیە
نە عەشق
نە ئازادی
ئێمە بۆ بەردەوامی
تەنها
پێویستمان بەدرۆیەکە کە فریومان بدات
ئەوەندە گەورە بێت دەمی هەمووپرسیارەکان ببەستێت!

Leave a comment