مایکڵ کرەیگ-مارتن (دار بەڕوو)
33333

مایکڵ کرەیگ-مارتن (دار بەڕوو، ١٩٧٣)

وەرگێران: هەڵگورد ئەحمەد

 

کاتێک ئەم پەرداخە ئاوە لەسەر ڕەفەیەک دەردەکەوێت، هونەرمەندەکە دێت و دەڵێت: لەڕاستیدا ئەمە دار بەڕووە. پێداگریی کرەیگ-مارتن بۆئەوەیە پرسە گرنگەکانمان سەبارەت بە چیەتی هونەر و بڕوابوون بە قودرەتی هونەرمەندمان لا بوروژێنێت. ئەکرێت ئەم کارە هونەرییە هەوڵێک بێت بۆ گەڵاڵەکردنی تێگەیشتنێک سەبارەت بەو ووتەیەی دۆشامپ کاتێک دەڵێت: دەکرێت هەر تەنێک (ئۆبجێکتێک) هونەر بێت.

کرەیگ مارتن کۆمەڵیک پرسیار و وەڵامی لەو لاپەڕەی لەپاڵ کارەکەدا دانراوە خستوەتە بەر دیدی خوێنەر تێیدا تیشک دەخاتە سەر قودرەتی هونەر لە گۆڕانکاریهێنان بەسەر شتەکاندا، هاوکات ئەو بینەرەی گومانی لەو قودەرتەی هونەر هەیە، یاخود ئیمانی تەواوەتی پێی هەیە.

 

 کاری هونەری “داربەڕوو”، لە پەرداخێک ئاوی سادەوساکار پێکدێت لەسەر ڕەفەیەکی بچوکی لەشوشە-پێکهاتوو دانراوە و بە دیوارێکەوە لەسەروی باڵای مرۆفەوە داکوتراوە. کرەیگ مارتن زنجیرەیەک پرسیارو وەڵامی ڕێکخستووەو لەپاڵ کارەکە دایناوە. لەو پرسیار و وەڵامانەدا هاتووە، هونەرمەندەکە باس لەوە دەکات کە پەرداخە ئاوەکە گۆڕانکاری بەسەردا هێنراوەو بووە بە داربەڕویەک. کاتێک کاری داربەڕویەک نیشاندرا، لەساڵی ١٩٧٤ لە ڕوان گەلەری، لەندەن، تێکستەکە لەسەر پارچە وەرەقەی جیاجیا پرینت کرابوو. دوابەدوای یەک لەلای چەپی ڕەفەو پەرداخەکەوە بەدیوارەکەوە چەسپکرابوو. تێکستەکەی کرەیگ-مارتن بەئەنقەست ناچار بە بڕواهێنان بەشتێکمان دەکات کە ئەستەمە ملبدەین. ئەو پرسیارانەی لەم لاپەڕەدا وروژێنراون سەبارەت بەو پێگەی هونەرمەندە لە گوڕانکاریهێنان بەسەر ئۆبجێکەتەکاندا وەک پێگەیەکی ئەستەم و گوماناوی، هاوشان گووتی هەندێک گلەیی بەجێی وەک: ‘ئایا هەرخۆت نیت ئەم پەرداخە ئاوە بە دەربەڕوو ناودەبەیت؟’ و ‘بەڵام ئەوە بزانە کە دار بەڕوو تەنها لە زیهن و بیرکردنەوەی ئێمەدا بوونی هەیە.’ وەڵامی ئەوەی چی داربەڕووە و چی دەربەڕوو نیە لەسەر ئەو قایلبوون و ملدانەی تۆ وەستاوە ‘کاتێک داندەنێیت بەوەی جارێ داربەڕوو  لەڕووی فیزیاییەوە بوونی هەیە و داتریش داربەڕوو بەو پەرداخە ئاوەی سەر ڕەفەکە بزانیت… ئەگەر نەتوانیت ئەمە بکەیت، ئاوا بەمێشکیشدا ناچێت پەرداخیک بریتیبێت لە داربەڕوویەک’. بیرۆکەی ئەم پەرداخە ئاوە لە بیرۆکەی گۆڕانکاری بنەچەیی بەسەر مادە و توخمەکانەوە هاتووە، ئەم بیرۆکەش بیرۆکەیەکی جەوهەرییە لای کاسۆلیکیەکان بەتایبەت کاتێک باوەڕیان بەوە هەیە کە نان و شەراب گۆڕدراوە بۆ جەستە و خوێنی مەسیح تەنها شتێک کە وەک خۆی ماوە ئەوەیە کە فۆرمی نان و شەرابەکە وەک خۆیان ماونەتەوە، دەنا لە ڕاستیدا ئەم دوانە بریتین لە گۆشت و خوێنی مەسیح. بۆ ئەوەی بتوانین بڕوا بەوە بکەین شتێک لەپشت ڕواڵەتە فیزیاییەکەیەوە شتێکی ترە، هەر ئەوەندە دەخوازێت وەرچەرخان بەسەر دونیابینیماندا بهێنین. ئەو جۆرە بینینە (دونیابینیە)، بریتیە لە جەوهەری پرۆسەی بیرکردنەوەی چەمکی (کۆنسێپچوەڵی) بەهۆیەوە بەها هۆشەکی و هەستەکییەکان لە وێنە و ئۆبجێکتەکانەوە خۆیان بەیاندەکەن. کرەیک مارتن دەیەوێت ئەم بڕوا ئایینیە لەڕێی کاری هونەری ‘دار بەڕوو’ەکەیوە وەک میتافۆرێک وەرگرێت و تێمانبگەیەنێت کە ئەو سیستەمەی کاسۆلیک بۆ بڕواهێنان بۆ شتێک بەکاریدەهێنن هاوشێوەی هەمان سیستەمە لە هونەریشدا.

 

Leave a comment