به‌ره‌نگاریی فیلمساز هێڤار عومه‌ر له هه‌مبه‌ر ناهۆشیاریی فیلمسازی.
رانانی: ده‌وران مه‌حموود
“وەک بڵێی به‌رده‌نگانی فیلمان ته‌نها چاویان هه‌بێت و بێ گوێچكه بن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی له پیشه‌ی فیلمسازیی و نێو سینه‌مای باشووری كوردستان دا هه‌یه به گشتی.”
مانگی گوڵانی 2722ی كوردی خوێندكارێكی ئه‌كادیمیای فیلمسازی له هه‌ولێر، كه پیشه‌ی ده‌نگگریی و تێكه‌ڵكه‌ره‌ی ده‌نگی به‌رهه‌مه ، به كورته فیلمێك به‌ره‌نگارییه‌كی په‌تیی ئه‌و خه‌مساردیی و ناهۆشیارییە فیلمسازییه‌ی كرد.
هێڤار عومه‌ر، ده‌نگگر و تێكه‌ڵكه‌ره‌ی ده‌نگی به‌رهه‌مەكه هاوكات خوێندكاری قۆناغی كۆتایی ئه‌كادیمیای فیلمسازی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه به هاوكاری خوێندكارانی هه‌مان به‌ش و سه‌رپه‌رشتیاریی مامۆستا ئاراد حه‌سه‌نزاده و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه، هه‌ستا به سازكردنی كورته فیلمێك. تێیدا چیرۆك له‌مه‌ڕ سه‌ربوورده‌ی گه‌نجێكی ده‌نگگر و تێكه‌ڵكه‌ره‌ی ده‌نگی به‌رهه‌مهێنانه كه له‌سه‌ر دانانگه‌ی فیلمێك و له ڕۆژانی فیلمكردنێدا دووچاری دۆخێكی سۆزداریی هه‌ستناكانه و مه‌لوولیی بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه بڵێم پڕۆژه‌كه وه‌ك كارنامه‌ی ئه‌كادیمیاكه كراوه. ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی كورته فیلمه‌كه ئاریشه‌یه‌كی هه‌ره شه‌رمه‌زاركه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ڕاده‌نێت و مژاری سه‌ره‌كییش هه‌ر هه‌وه كه پێواژۆی نێرسالاریی و دیارده و نه‌ریتی كچكوژیی شه‌رمه‌زار ده‌كات. له په‌نا ئه‌وه‌شدا فیلمساز بایه‌خێكی ئێجگار تێری به پیشه‌گه‌رانی ئه‌و پێگه‌یه داوه (جێبه‌جێكارانی ده‌نگی فیلم). فیلمسازی گه‌نج هێڤار عومه‌ر وه‌ك هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی دیكه‌ی نێو بواری ده‌نگ له فیلم‌دا، هه‌ستی به‌و پرسه كردووه و له ژیانی پیشه‌یی خۆیدا له باشووری كوردستان گه‌لێك جار ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
“له زۆرینه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه وه‌ك ده‌نگگر و تێكه‌ڵكه‌ره‌ی ده‌نگی به‌رهه‌مدا به‌شدار بووین، هێدسێتێكی زیاده‌مان له‌گه‌ڵ خۆمان بردووه تایبه‌ت به ده‌رهێنه‌ر تاوه‌كو یه‌كسه‌ر پشتی تۆماركردنێ بیسه‌ری ده‌نگه‌كه ببنه‌وه، به‌ڵام هێدسێته‌كه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، وه‌لایان ناوه یان هه‌یه هه‌ر نه‌یزانیوه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی كاری ده‌رهێنه‌ر” ده‌نگگر و تێكه‌ڵكه‌رانی ده‌نگی به‌رهه‌مان له باشووری كوردستان وا ده‌ڵێن.
هه‌ر وه‌ك له ده‌می پیشه‌گه‌رانی نێو بواری ده‌نگ خۆیان و هه‌میش له میانه‌ی ئه‌زموونی خۆت له زۆربه‌ی دانانگه‌كانیكاره فیلمسازییه‌كاندا ئه‌و كه‌مكورتییه ده‌بینیت و هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت كه ته‌واوی سه‌رنجی ده‌رهێنه‌ر له‌سه‌ر بیناییه به ره‌نگ، وێنه و دیمه‌نه‌وه. له ئه‌كادیمیاكانی فیلمسازیدا فێرخوازان به گشتی له ڕه‌هه‌ندی بیناییه‌وه هانده‌درێن. لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بگێڕمه‌وه كه له‌م ماوه‌یه‌دا بوو، هاوڕێیه‌ك كه نزیكی حه‌وت ساڵه وه‌ك سینه‌ماتۆگرافه‌ر و كامێره‌مان كار ده‌كات له میدیا و كاره بودجه-مامناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ یه‌كه‌مجار كاری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كردبوو و به‌ر ده‌رهێنه‌ر كه‌وتبوو كه هێدسێتی به‌كارده‌هێنا بۆ گوێوگرتن له تێكه‌ڵكاری ده‌نگی به‌رهه‌م. ڕادده‌ی ناهۆشیاری فیلمسازانی باشوور له هه‌مبه‌ر تێكه‌ڵكاری ده‌نگ له فیلمسازییدا ئێجگار به‌رزه. پڕۆژه‌ی كارنامه‌ی هێڤار هه‌وڵ و به‌ره‌نگارییه‌كی په‌تیی و ڕووته له سۆنگه‌ی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارییه‌تی له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ریی ئه‌م پرسه‌دا. به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه له چیرۆكی فیلمه‌كه‌یدا به‌هۆی كه‌لوپه‌له ده‌نگییه‌كانی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كییه‌وه، تاوانێك ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ی من تێیمدا به‌دی كرد، ئه‌و چیرۆكه تازه و ژیكه‌ڵه‌یه بوو، كه فیلمساز له ڕێیه‌وه هه‌وڵی ده‌دا ئاوه‌ها گله‌یی خۆی له هه‌مبه‌ر پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها ناهۆشیاریی فیلمسازی بگه‌یه‌نێت به‌و پێیه‌ی گه‌ر ناهۆشیاری فیلمسازی له ئێستادا چاره نه‌كرێت، پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌و ساناییه ناگه‌نه چاره‌سه‌رێك به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه سینه‌ما كارتێكه‌رترین هونه‌ری نێو فه‌رهه‌نگی جڤاكه. هێڤار ئه‌وه‌ی ویستی له كورته فیلمه‌كه‌یدا ده‌ریبڕی ته‌نها ئه‌وه‌ی له ڕه‌شنووسی فیلمه‌كه‌ی دا له دێڕه سه‌ربه‌ند نووسیویه‌تی ” ئەگەر دەنگ هەبێت، هەموو شتە شاراوەکان ئاشکرا دەکرێن.”
سەرچاوەکان:
Sound Recordist
Production Sound Mixer
Film Pre Script
Tag Line