نووسینی: هێمن بەرزنجی
نووسین ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نییه له په‌راوێزێكدا، له‌گۆشه‌ی ژوورێكدا خۆت مه‌لاس بده‌یت و شیعر و تێکست و چیرۆكی جوان بنووسیت، كه له‌خودی واقع و به‌ریه‌ك كه‌وتنی مرۆڤ بوونی خۆته‌وه دووربێت.
نابێت نووسین بۆ خزمه‌تی قین و بوغز و كاره نه‌شیاو و زیاده‌ڕۆییه‌كانت به‌كاربێنیت، ده‌بێت نووسین بتكاته مرۆڤێكی جوانناخ و هه‌ڵبژێردراو، بتكاته سه‌رمه‌شقی مرۆڤی نموونه.
له‌كاتێكدا خۆشه‌ویستی نییه، خۆشه‌ویستی دروست بكه‌یت، له‌كاتێكدا ڕق و زمانی به‌دكاری ده‌بینیت، ئه‌و ڕۆڵه ببینیت زمانیان پاكژ بكه‌یته‌وه و دڕكی قینیان تیاده‌ربێنیت.
فێریان بكه‌یت به زمانی گوڵ بدوێن، یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خۆیانه‌وه هه‌یه لێی بدوێن، نه‌ك كه‌سانی تر.
له‌كاتێكدا كه‌سانی هه‌ژار و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌بینیت. ببیته پارووه نانێك و ده‌ستی هاوكاریت درێژ بكه‌یت.
ده‌بێت چه‌تری پێشه‌نگ بیت بۆ نه‌وه‌كانی تر.
لام سه‌یره هه‌ن ده‌نووسن، هه‌ن چه‌ندین كتێب و نووسینیان هه‌یه، كه‌چی له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ بوون خه‌ریكی خشم و قینن. خه‌ریكی تۆمه‌تن بۆ سه‌ر شكاندنی شكۆ و كه‌رامه‌تی یه‌كتر، خه‌ریكن له‌ڕێگه‌ی نووسینه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌پێشده‌خه‌ن و بۆشاییه ماددی و سێكسییه‌كانیان پڕده‌كه‌نه‌وه. لام سه‌یره چه‌ندین كتێبت خوێندووەتەوە، هێشتا هیچی له‌ژیانت نه‌گۆڕیوه. هێشتا ئه‌و به‌رگه چڵكنه‌ی پێ فڕێنه‌داویت.
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌نووسیت، نووسین بتژێنێت مه‌نووسه، بۆ ئه‌وه ده‌نووسیت بۆشاییه سێكسییه‌كانت پڕبكه‌یته‌وه مه‌نووسه. بۆ ئه‌وه ده‌نووسیت كه ناتوانی مرۆڤ بیت و مرۆڤانه ڕفتار بكه‌یت مه‌نووسه. هه‌زاران كاری تر هه‌یه جگه له‌نووسین بۆ ئه‌وانه.
تۆ كه هێشتا مرۆڤ نیت، چۆن ده‌توانیت بنووسیت و باسی مرۆڤایه‌تی بكه‌یت، چۆن ده‌توانیت بیر و ڕا و فیكری خۆت بۆ مرۆڤایه‌تی په‌خش بكه‌یت.
تۆ نووسه‌ریت، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌رگای ڕق و قین و تۆمه‌ت له خۆت دابخه‌یت و خۆت له‌ناخه‌وه باكژ بكه‌یته‌وه، دێیت ده‌رگای مه‌عریفی له سه‌ر خۆت و هه‌زاران داده‌خەیت و به قفڵی ڕق ئه‌ستووری خۆت ده‌رگای مه‌عریفه كڵۆم ده‌ده‌یت، كه‌چی پێت وایه كارێكی باشت كردووه و ڕێگری ده‌كه‌یت له‌وه‌ی كه خۆشت ناوێت و ده‌ته‌وێت ئازاری ده‌روونیی دروست بكه‌یت.
تۆ كه توانای خۆشویستنی مرۆڤت نییه، تۆ كه به‌ده‌ستی خۆت ئازاری ده‌روونیی ده‌خوڵقێنیت، بۆچی ده‌نووسیت؟ سه‌ره‌تا بپرسه نووسین چی له ژیانی تۆ گۆڕی؟ ئایا تۆی كرده مرۆڤ و وه‌ك نووسه‌ره جددییه‌كان تێبكۆشیت بۆ مرۆڤایه‌تی؟