باوێشک 
باوێشک
نارین ڕۆستەم
بۆ داپۆشینی ھەژاری،
دایکم نوقرچی لە کوڵمەکانم دەگرت
دوو گڵۆپی سوور دادەگیرسان.
باوکە شۆڕشگێڕەکەم ئەوەی بە دڵ بوو
لەسەر درەختی کتێبەکانەوە،
پاڵەوانی شۆڕشی بۆ ھەڵدەداین
جارێکیان بە ھەڵە،
قاچێکی دەستکردی ھەڵدا.
پۆلیسی گەڕەک ئەوەیان بە دڵ نەبوو
بۆ ئەوەی لە ترسان،
کوڵمەکانم گڵۆپی زەرد دابگیرسێنن
مراوییەکەیان لێ دزیم.
لە دوێنێوە،
خۆم لەناو کەنتۆر شاردووەتەوە
نوقرچ لە کوڵمەکانم دەگرم و دەترسم
ھیچ گڵۆپێک داناگیرسێت.

Leave a comment