ئەو تەنها گۆڕانکارییە سادەیەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا خۆراکی میدیاییتان باشتر دەکات
هەواڵەکانت لە کوێوە دەست دەکەوێت؟ لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن تێگەیشتنت لە کاروباری هەنووکەیی قووڵتر بکەیتەوە – بەلەخۆگرتنی لێکۆڵینەوەکان.
نوسینی: ئاماندا ڕوجێری
وەرگێڕان: ئازەر عوسمان
هێندە نابێت هاتووینەتە ناو ساڵی ٢٠٢٤، ئەستەمە بزانین ئەم ساڵ چ شێوەیەک دەبێت. بەڵام شتێک دڵنیاییە: لە ڕووی سیاسییەوە، گرەوێکی گەورەیە. هەڵبژاردن لە ئەمریکا، ڕووسیا، ئۆکرانیا، بەنگلادیش، هیندستان، تایوان، کۆریای باشوور و ئەفریقای باشوور، بۆ پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و زۆرێک پێشبینی دەکەن لە بەریتانیاشدا. ئەوە باسی ململانێ نێودەوڵەتییەکانی ئیسرائیل-غەززە، ئۆکرانیا و شوێنەکانی دیکە ناکەین، قەیرانی کەشوهەوا، تەقینەوەی AI و ئاڵنگاری ئابووری – لەنێو ئەو کێشە بەرفراوانانەی تر کە پێویستیان بە جەماوەرێکی ئاگامەند و سەرقاڵ هەیە بۆ یارمەتیدان و چارەسەرکردن.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕەنگە هەرگیز لەوە گرنگتر نەبووبێت کە هاووڵاتییەکی بیرمەند و تێگەیشتوو بیت: وڵاتەکەت گرنگ نییە، پێویستت بە تێگەیشتنێکی ڕوونە لە پرسەکانی جیهان، لەو سیاسەتانەی بۆ چارەسەرکردنیان خراوەتەڕوو. خەڵک هەرگیز لەسەر چارەسەرەکان کۆک نابن، بەڵام ڕاپرسیەکان ئەوە پیشان دەدەن هەروەها زۆربەیان پێیان وایە “ئەندامێکی باشی کۆمەڵگا” شوێن کاروباری هەنووکەیی دەکەوێت.
بە هەندێک پێوەر، دەستی خەڵک بە پرسە هاوچەرخەکان کاڵ دەبێتەوە. بۆ نموونە لە ئەمریکا، ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە بەشێک لە گەورەکان دەڵێن لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان دەکەن لە 51% لە ساڵی 2016 بۆ 38% لە ساڵی 2022. لەنێو گەنجانی تەمەن 18 بۆ 29 ساڵدا، تەنها 19%.ەن
تەنها ئەوە نییە هاوڵاتیان کەمتر کۆنتڕۆڵی میدیای هەواڵی تەقلیدی دەکەن. هەروەها زۆرێک لە شوێنێکی ترەوە هەواڵەکە وەردەگرن. بۆ نموونە لە ڕاپرسییەکانی کۆمپانیای پیودا دەرکەوتووە لە هەر پێنج کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا یەکێکیان هەواڵی سیاسی خۆی بە شێوەیەکی سەرەکی لە سۆشیال میدیاوە وەردەگرێت. وە لەنێو ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ بۆ ٢٩ ساڵدایە، هەمان دەرئەنجامەو نزیکەی نیوەیە.
فەیسبووک باوترین پلاتفۆرمە بۆ بەکارهێنانی هەواڵەکان لە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئەوروپا، لە هەر سێ کەسی باساڵاچووی ئەمریکی یەکێکیان بە بەردەوامی هەواڵ لەوێ وەردەگرێت، بە بەراورد بە یەک لە هەر چوار کەس لە یوتیوب و یەک لە هەر شەش کەس لە ئینستاگرام و تیک تۆک.
بۆ ئەوەی ڕوون بێت، سۆشیال میدیا دەتوانێت سوودی هەبێت: دەتوانێت سەرچاوەی پشتیوانی و کۆمەڵگە بێت، بۆ نموونە، و یارمەتیدەر بێت لە بڵاوکردنەوەی زانیاری بەسوود، وەک ڕێنماییەکانی تەندروستی گشتی. بەڵام لە ڕووی ئاگادارکردنەوەی خەڵکەوە، لایەنی خراپی هەیە. زۆرێک وا گریمانە دەکەن کە سۆشیال میدیا وایکردووە هاوشارییەکانیان زیاتر ئاگاداربن لە ڕووداوەکانی ئێستا. بەڵام لێکۆڵینەوەکان بە گشتی پێچەوانەکەی دۆزیوەتەوە: تا کەسێک کاتێکی زیاتر لە سۆشیال میدیا بەسەر ببات، کەمتر لە سیاسەت و کاروباری هەنووکەیی دەزانێت.
تۆ ئەمە لە سولی ئۆن دەخوێنیتەوە، بۆیە دەکرێت لێت خۆش بێت کە پێت وابوو ئێمە تەنها شمشاڵەکەی خۆمان دەژەنین وەک دابینکەرێکی هەواڵی سەرەکی. بەڵام دڵنیاییشین، بەڵگە هەیە کە پشتگیری ئەم لێدوانانە دەکات.
هەر لە ڕاپرسییەکەی ساڵی ٢٠٢٠ی پیودا[i] دەرکەوتووە، ئەو کەسە ئەمریکییانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی سۆشیال میدیایان هەبووە، بۆ نموونە، کەمترین ئەگەری وەڵامدانەوەی دروستیان هەیە سەبارەت بە بابەتەکانی ناو هەواڵەکان، وەک پەتای کۆڤید-١٩ و لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ. تەنها 17%ی ئەوانەی بە پلەی یەکەم هەواڵەکانیان لە سۆشیال میدیاوە وەرگرتووە “زانیاری سیاسی بەرز”یان هەبووە، لە بەرامبەر 45% ئەوانەی هەواڵەکانیان لە ماڵپەڕێک یان ئەپێکی هەواڵەوە وەرگرتووە.
بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا نەک هەر کەمتر بزانن لە جیهاندا چی ڕوودەدات – بەڵکو ئەگەری ئەوە زیاتر بوو کە ئیدیعا و تیۆری پیلانگێڕی درۆ، یان نەسەلمێنراویان بیستووە. وە کەمتر نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بەم بانگەشانە بە بەراورد بە کۆهۆرتەکانی تر.
ئەم دۆزینەوانە لەلایەن لێکۆڵینەوەی دیکەوە پشتگیری کراون. بۆ نموونە لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە تا بەشداربووان زیاتر فەیسبووک بەکاربهێنن بۆ بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان، زانیاری سیاسییان کەمتر دەبێتەوە. یەکێکی تر بۆی دەرکەوتووە هەر نیو کاتژمێرێکی زیادە لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا زانیاری کەم دەکاتەوە بە نزیکەی یەک وەڵامی دروست لە هەڵسەنگاندنێکی ١٦ پرسیارییەوەیە.
بێگومان دەکرێت وەک دۆخی مریشک و هێلکە بێت. ڕەنگە ئەو کەسانەی کەمتر ئارەزووی سیاسەت دەکەن، ڕەنگە زیاتر لە تیک تۆک بن یان با (بڵێین) ئەپی بی بی سی نیوز بخوێننەوە. وە خەڵک لە مێژە ناڕەزایی سیاسی گەنجان ئیدانە دەکەن. (لە یەکێک لە وتارەکانی ساڵی ١٩٣٨دا تیایدا هاتووە کە لە خوێندنەوەیدابووم، سەرۆکێکی پێشووی زانکۆ گریای “خاڵێکی دیاریکردووە لە نێوان خواستی گەنجان بۆ سیاسەتی ئێستا” – کە بە وتەی خۆی و دەرئەنجامەکەی بەهۆی سەرقاڵی بە “سینەما” و “ئۆتۆمبێلی ماتۆڕ”ەوە بووە).
بەڵام سۆشیال میدیا تەڵەی زۆری هەیە کە بە باشی ئەرگۆمێنتەکان دەهێنێتەوە، هەروەها. یەکێک لەوانە مەیلی پێشبینیکراوی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیایە بۆ دروستکردنی “فلتەرە بڵقدارەکان”: ئەو چەمبەرانەی (ژوورانەی) دەنگدەدەنەوە نەک تەنها لەلایەن کۆمەڵگە و هاوبیرەکانەوە یارمەتیدەر بوون، بەڵکو لەلایەن ئەلگۆریتمگەلێکی ئاڵۆزترەوە نزیکترین بۆچوونە سیاسییەکانتان دەزانن و پاڵت پێدەنێن ناوەڕۆکی هاوشێوە بخەیتەڕوو. هەندێک لێکۆڵینەوە دەریانخستووە ئەمە کاریگەرییەکی بەهێزی نییە وەک ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە – و تەنانەت بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بەرکەوتەی سەرچاوەی میدیایی جۆراوجۆرتر دەبن لە چاو بەکارهێنەرانی میدیای تەقلیدی. بەڵام پسپۆڕانی دیکەش لەگەڵ ئەوە نین و لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە بۆ بابەتگەلێکی زۆر دابەشکەر، بەتایبەتی – وەک ڤاکسین و لەباربردن – بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی وەک فەیسبووک و ئێکس (پێشتر تویتەر) زیاتر ئەگەری بینینی ناوەڕۆکێکیان هەیە کە پێشتر لەگەڵ بیروباوەڕەکانیاندا هاوتەریب بێت و گونجاوبێت.
زۆرجار پێدەچێت ئەلگۆریتمەکان پاداشتی هەڵوێستە ئایدیۆلۆژییە توندڕەوەکان بدەنەوە و ئەوانەی هەڵوێستی توندڕەوتریان هەیە لەسەر ئەم پلاتفۆرمانە زۆرترین چالاکیان هەیە. بۆ نموونە لەسەر X، بەکارهێنەرانی پێگەی توندڕەو زیاتر لە بەکارهێنەرانی مامناوەندتر تویت دەکەن، لەکاتێکدا زۆربەی تویتەکان لەلایەن کەمینەیەک لە بەکارهێنەرانی توندڕەوەوە هاوبەش دەکرێن.
هەندێک لە کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا لە ژێر فشاردا، خزمەتگوزارییان ناساندووە ئامانجیان ڕێگریکردنە لە زانیاری هەڵە. بەڵام زۆرێک لە ناوەڕۆکەکان پشکنینی ڕاستییەکان و پشتڕاستکردنەوەیان بۆ ناکرێت، بۆیە ئەم پلاتفۆرمانە بوونەتە گۆڕەپانی شەڕی هاوبەش بۆ هێزەکانی پڕوپاگەندە و زانیاری ناڕاست و زانیاری هەڵە. زۆرجار ئیدیعای ساختە و ڤایرۆسن. تەنانەت هەندێکیان ڕێگەی خۆیان دەخەنە ناو سەرچاوە میدیاییە سەرەکییەکانەوە، وەکو ئەو بانگەشە درۆینەیەی ئەم دواییە کە دەڵێت منداڵێکی ساوای فەلەستینی کە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە کوژراوە لە ڕاستیدا بووکەڵە بووە، زانیاری هەڵە کە لە چیرۆکێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستدا دووبارەکرایەوە (و دواتر کێشرایەوە).
کەواتە، ئەگەر بەدوای ئەوەدا دەگەڕێیت لە ساڵی ٢٠٢٤دا هاوڵاتییەکی زیرەکتر و زانیاری باشتر بەدەست بێنیت، ئەوا پێویستە بە تەواوی خۆت لە سۆشیال میدیا بەدوور بگرێت؟ مەرج نییە. وەک هەموو شتێک کە بەندە بە چۆنیەتی بەکارهێنان. بە لەبەرچاوگرتنی توێژینەوەکە، من دەڵێم باشترین ڕێگەی مێشکی ساغ دەبێت: کاتەکانت لە سۆشیال میدیا سنووردار بکەی. هەوڵبدە بەکاری بهێنیت، بە پلەی یەکەم، بۆ مەبەستە ڕەسەنەکان و سەرچاوەی سوود و زانیاری (ئەگەر ئەمڕۆ، تا ڕادەیەک کۆن و بەسەرچووە) پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێیان و دروستکردنی پەیوەندی نوێ لەوانەیە ئاڵنگارییەکی تربێت.
تا ئەو شوێنەی کە بۆ زانیاری کۆکردنەوە لە سۆشیال میدیادا دەگەڕێیت، دڵنیابە بە شوێن هەواڵ و ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکان دەگەڕێیت. وریابە لەگەڵ ئەو ئەکاونت و پۆستانەی لەلایەن ئەلگۆریتمەکەوە پاڵت پێوەدەنرێت. وە کاتێک تووشی هەواڵ دەبیت، هەمیشە پێش ئەوەی بەشداری بکەیت پشتڕاستی بکەرەوە.
[i] سەنتەری توێژینەوەی پیو (بە سادەیی بە پیو ناسراوە) دامەزراوەیەکی بیرکردنەوەی ئەمریکی بێلایەنە و بنکەکەی لە واشنتۆن دی سییە، زانیاری لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان، ڕای گشتی و ڕەوتە دیمۆگرافییەکان دەدات کە ئەمریکا و جیهان لە قاڵب دەدەن.
—————–
[1] سەنتەری توێژینەوەی پیو (بە سادەیی بە پیو ناسراوە) دامەزراوەیەکی بیرکردنەوەی ئەمریکی بێلایەنە و بنکەکەی لە واشنتۆن دی سییە، زانیاری لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان، ڕای گشتی و ڕەوتە دیمۆگرافییەکان دەدات کە ئەمریکا و جیهان لە قاڵب دەدەن
سەرچاوە: bbc future