نازیحا سەلیم کێیە؟

وەرگێڕانی: ڕۆبین عەلی

 

نازیحا سەلیم لە ئەستەنبوڵ لە ساڵی ١٩٢٧ لە خێزانێکی عێراقی، لە بنەڕەتدا خەڵکی موسڵ بوون لە دایکبوو. لەوکاتەدا باوکی ئەفسەر بوو لە سوپای عوسمانی، لە تورکیا جێگیرکرابوون. ئەم خێزانە گەڕانەوە بۆ بەغداد کاتێک نازیحا منداڵێکی بچووک بوو.

نازیحا لەناو خێزانێکی هونەری عێراقی لە دایکبوو کە لە تورکیا دەژیان. باوکی، حاجی محەمەد سەلیم، وێنەکێش بوو لە کاتێکدا دایکیشی بە هەمان شێوە هونەرمەندێکی شارەزابوو کاری چنینی دەکرد. هونەرمەند، عەبدول قادر ئەلقەسام، یەکەم وێنەکێشی عێراقی بوو بە ستایلی ئەوروپی وێنە بکێشێت. کە لەوانەیە خزمێکی کۆن یاخود ئامۆزای باوکی نازیحا بووبێت.

برا گەورەکانیشی بەهەمان شێوە هونەرمەندی بەتوانا بوون. ڕەشید سەلیم (١٩١٨)، کارتۆنیستێکی سیاسی بوو. سواد سەلیم( ١٩١٨), نیگارکێش و دیزاینەر بوو، دیزاینی جلوبەرگی سەربازی دەکرد بۆ کۆماری عێراق. جەواد سەلیم(١٩٢٠) بەهەمان شێوە هونەرمەند و پەیکەرتاشێکی بەناوبانگ بوو. نیزار سەلیم (١٩٢٥) بە هەمان شێوە هونەرمەند بوو.

نازیحا، یەکەمین ژن بوو لەنێو ئەوانەی کە خەڵات کران بۆ خوێندنی هونەر لە دەرەوەی وڵات. لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا بەشی هونەری لە پەیمانگای هونەریی بەغداد  تەواوکرد و پاش بەدەستهێنانی زەماڵەی خوێندن، بەردەوام بوو لە خوێندنی هونەر لە پاریس. دواتر لە ساڵی ١٩٦٠ ناوبراو گەڕایەوە پەیمانگای هونەر بۆ کارکردن وەک مامۆستا و هەر لەوێ مایەوە تا کاتی خانەنشین بوونی لەساڵی ١٩٨٠.

نازیحا بەژداربوویەکی ئێجگار چالاکی بواری هونەر بوو لە کۆمەڵگای عێراقیدا، وە ئەندامی دەزگای گروپی هونەریی ئەل_ڕەواد (کە ناسرابوون بە ئاڤانگارد یاخود گروپی سەرەتایی)؛ یەکەمین گروپی هونەریی عێراقی بوون کە هەوڵیان بۆ تێهەڵکێش کردنی تەکنیکە هونەرییە ئەوروپییە نوێیەکان دەدا لە چوارچێوەی ئیستاتیکای عێراقیدا. ئەم گروپە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر نەوەی دواتری هونەرمەندە عێراقییەکان هەبوو.

نازیحا ساڵی ٢٠٠٣ بەهۆی جەڵدەوە تووشی ئیفلیجی بوو، دوای ئەم نەخۆشییە بۆ ماوەی ٥ ساڵ ژیا، پاشان لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا لە بەغداد کۆچی دوایی کرد. جەلال تاڵەبانی کۆچی دوایی ناوبراوی بە “خەسارەتێکی گەورە لە هونەر و کولتووری عێراقی ناوبرد”.

 

 

Related Posts

Leave a comment