[ پەڕاوی ئەنتۆنی کێرستینگ ]
لە یەکەم ڕۆژی وەرزی نوێی سولی ئۆندا، ماڵپەڕ و سۆشیاڵ میدیاکانی دەستیانکرد بە بڵاوکردنەوەی پەڕاوێک لەبارەی ئەنتۆنی کێرستینگی فۆتۆگرافەری بەڕیتانییەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بابەتی لەبارەی ئەم فۆتۆگرافەرەوە بڵاوکردەوە. ئەنتۆنی فرانک کێرستینگ (٧ی نۆڤەمبەری ١٩١٦ – ٢ی سێپتەمبەری ٢٠٠٨) فۆتۆگرافەرێکی بەڕیتانییە و بە فۆتۆ تەلارسازییەکانی بەناوبانگە. ئەو فۆتۆگرافەرە لە ساڵی ١٩٤٤ سەردانی ئێزیدییەکان دەکات. هەرچەندە لە زمانیان تێنەگەیشتووە و بە داب و نەریتیشیان ئاشنا نەبووە، بەڵام دەتوانێت زۆر لە ئێزیدییەکان نزیک بکەوێتەوە و فۆتۆگرافیی تایبەتی ئەوان لە ساتی بەجێهێنانی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆیاندا بگرێت.