[ ڤێریتی بابس: تایبەتمەندییە مۆدێرنەکانی کێرستینگ – دەقێکی وێنەیی ]

لە ئینگلیزییەوە: لاژە تەها

کەمیی ژمارەی ئەو بایۆگرافیانەی کە لەبارەی ئەنتۆنی کێرستینگەوە نووسراون جۆرێکە لە دووپاتکردنەوەی پێگەی کێرستینگ وەک یەکێک لە گەورەترین فۆتۆگرافەرانی بواری تەلارسازی تەواوی سەردەمە جیاوازەکان، کە “گەنجینەی ئەرشیفێکی بێوێنەی فۆتۆگرافیی تەلارسازی بنیاتناوە. “بەڵام ئەو خاڵەی کە بە دەگمەن یان ڕەنگە هەر باسیش نەکرابێت، سەرنجڕاکێشیی پۆرترەیتەکانی کێرستینگە کە لەنێوان هەزاران لە کارە فۆتۆگرافییەکانی گەلەری کۆرتاوڵد لە کتێبخانەی هونەریی کۆنوەی پارێزراون.

 

هەستکردن بە خۆڕاگرییەکی نەمر لە هەڵبژاردنی ستراکتۆر و لە کارە فۆتۆگرافییە تەلارسازییەکانی کێرستینگدا بوونی هەیە. ئەم دەقە وێنەییەی خوارەوە هەندێک لەو کارانەی کێرستینگ لەخۆدەگرێت کە پێشتر شیکردنەوەیان بۆ نەکراوە. لەم دەقەدا دەبینین کە کێرستینگ تەنها وێنەی سەردەمی مۆدێرنی نەگرتووە، بەڵکو وێنەکانی بە شێوازی ئێستاتیکای سەردەمی مۆدێرن داڕشتووە. ئەم جۆرە لە داڕشتن هاوتەریبە لەگەڵ هونەری سەدەی نۆزدە و سەدەی بیستدا، هەر لە ڕیبازی ئێمپرسیۆنیزم و سوریالییەوە بۆ هونەری پۆپ. ئاشنایی کێرستینگ بە کاری ئەم فۆتۆگرافەرانەی کە لە بابەتەکەدا ناویان هاتووە و بەراوردکردنیان تەنها ئەگەرێکە.

لە ڕاستەوە: ناتالیا گۆنچارۆڤا، پایسکیلسوار، ١٩١٣ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

زیگا ڤێرتۆڤ، دیمەنێک لە فیلمی (پیاوێک بە کامێرای فیلمەوە) ١٩٢٩ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

ڕێنێ ماگریت، دۆخی مرۆڤ ||، ١٩٣٥ + ڕێنێ ماگرێت، زیندانیی کاڵ، ١٩٤٧ + ڕێنێ ماگرێت، بەرهەم ناهێنرێتەوە + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

پاول ستراند، وال ستریت، ١٩١٥ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

خوان گریس، سیفۆن و بوتڵ، ١٩١٠ + پابلۆ پیکاسۆ، بوتڵی پێرنۆد، ١٩١٢ + لیوس هاین، فۆتۆی بێ ناونیشان + لیوس هاین، فۆتۆی بێ ناونیشان + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

کامیل پیسارۆ، پاقلە بژارکردن، ١٨٨٧ + جان فڕانسوا میلێ، درەوکەر، ١٨٥٧ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

 

بێرت مۆریسۆت، بەندەری لۆرێنت، ١٨٦٩ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

جۆرجس سورات، سێرک، ١٨٩١ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

کاسپەر دەیڤد فریدریک، گەڕۆکێک لەسەر دەریایەک لە تەم، ١٨١٨ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

پیتەر بلەیک، شاشەی مێرزی مارلین مۆنرۆ، ساڵی دروستکردن دیارنییە + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

بێ ناونیشان، گەیشتنی گروپی بیتڵس بۆ ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جۆن ئێف کەنەدی، ١٩٦٤ + ئابی ڕۆوی، سەرۆک کەنەدی هێزی ئاسمانی ئەندرو بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی لەسەر ڕۆخی وێست پاڵم جێدەهێڵێت، فلۆریدا، ١٩٦١ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

هێنری دێ تولوس-لیتراک، ئاڤریل، ١٨٩٣ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

دەنیس بێلۆن، سەلڤادۆر دالی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سوریالیزم، ١٩٣٨ + ئالان بیتن، پشوودان، ١٩٢٩ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

ئاندرێ دێ دێنیس، مارلین مۆنرۆ کاتێک لەسەر ڕۆخی دەریا یاریدەکات، ١٩٤٩ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

تێرری گیڵیام، کاتی کۆکردنەوەی بۆقە قیڕەکەرەکان، ١٩٧٤ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێبخانەی کۆنوەی

ئەلفرێد شتیگلیتز، زستان، شەقامی پێنجەم، ١٨٩٢ + ئەنتۆنی کێرستینگ، کتێخانەی کۆنوەی

Related Posts

Leave a comment