بەڕێز عەلی
بــــا
هەڵیکرد
کەروێشکە دەکەن کەزییەکانم.
* * *
لەداخی سەنگینیی خۆیان
ژەنگیان هێناوە
بەردەکان.
* * *
کۆلارەکان هەڵدەدەین
بەکرەیان دەدەینێ
بەڵکوو بگەنەوە بەوانەی مناڵیمان.
* * *
لەترسی بەربوونەوە
چنگی لە دیوارەکە گیرکردووە
چنگە پشیلە.
* * *
لەبەر ئیرەیی کوکوختی
بەرپەنجەرەکە جێناهێڵێت
پەڕەسێلکەیەک.
* * *
وەک پیاوێکی پیر
خاو دەڕوات
میلی چرکە ژمێرەکە.
* * *
خۆر ناوەستێت
ماندوو بوون لە مل سووڕاندن
گوڵە بەڕۆژەکان.
* * *
ئەسپێکی توڕە
بە سمکۆڵان
نەسرینەکانی شێلا.
* * *
کە بەنەرمی دەبارێت
دەیەوێت دڵی زەوی نەرم بکات
باران.
* * *
کچێکی خڕیلانە
ئیرەیی بە قەدی ڕێکی
دارسنەوبەرێک دەبات.
* * *
لەو دەشتە شوانێک
تاکێک نەعلی سووری بەجێماوی
لێدەبێت بەگوڵاڵە سوورە.
* * *
بـــا
تێمهەڵدەکات
خۆم وەکو دەشت دەبینم.