بەشی دووەم
وه‌رگێڕان: ده‌وران مه‌حموود
“تا نەهێڵین ئەم گوڕوتینە هەنوکەییە خامۆش ببێتەوە”
ستانلی کوبریک و بەبازاڕکردنی (Dr. Strangelove) ١٩٤٦ دەکەوێتە سەر دیدی دەرهێنەر. خواستەکانی بەبازاڕکردن دەشێن هەندێکجار یەکدی ببڕن یان جیاواز بن کاتێک باس دێتە سەر باسی بەرهەمهێنانی فیلم و بەشگەکانی دابەشکاری (کۆمپانیاکانی دابەشکاری) و هونەرمەندان، و لە “بەبازاڕکردنەکەی د. ئەوینی نامۆ”، پیتەر کرێیمەر ڕاڤەی چۆنییەتی تێوەگلانی دەرهێنەر دەکات لە بەبازاڕکردنی فیلمەکانی دا. ستانلی کوبریک هەرگیز خۆی لانەداوە و سڵی نەکردۆتەوە لە بانگەوازکردنی فیلمەکانی. کەڵکوەرگرتنێکی فراوان لە (ئەرشیڤی ستانلی کوبریک) لە زانکۆی هونەران لە لەندەن، دەقەکەی باسی ئەوە دەکات کە چۆن، لە ئاستێکی زۆر زوو دا، ستانلی کوبریک لە بەبازاڕکردنە ئەمریکییەکەی (د. ئەوینی نامۆ) تێوەگلا، کە کار گەیشتە ئەوەی هەر ڕکابەرێکی شیاو پەکبخات. هەروەها ئەم دەقە هێڵ بە بن ئەو هەیانە دا دەهێنێت کە لە کاتی بەرهەمهێنان و یەکەم هەڵمەتی بانگەوازی Dr. Strangelove, ئەو دەرهێنەرە ناودارە لە خۆبانگەوازێتیی دا گەلێک بەهرەمەند بوو، هەرچەندە کە مەتریاڵی بەبازاڕکردن دواتر بۆ هەڵمەتی بانگەوازیی و وەشان و بڵاوکاری فیلمەکە بەکارهێندرا پتر لەسەر مژارە باوەکانی وەک “ئەستێرە، کۆمێدیا و گان” ڕادەوەستا.
هەروەها لەبیرمان نەچێت کە بەبازاڕکردنی فیلمە دەربارەی ستاندنی دەستمایەشە نەک هەر تەنها دەربارەی پەیداکردنی دۆستانی سینەما بێت، ئەمەش بە واتای بەهەندوەرگرتنی روانەرانی دەستنیشانکراو دێت لەو دەمەی کە مامەڵە لەگەڵ ژانرایەکی فیلم دەکەین. لە “بەئامانجگرتنی ژنانی ئەمریکی: بەبازاڕکردنی فیلم، مێژووی ژانرا، و فیلمی هاڵیوودیەکانی سەبارەت بە “ژنان لە بن مەترسی دا”، ریچارد نۆوێڵ مامەڵە لەگەڵ فیلمەکانی سەبارەت بە “ژنان لە بن مەترسی دا” و ڕوانەرە فەرسەندە مێیینەکانی دەکات. ئەم کابرایە (ریچارد نۆوێڵ) نزیکەی دەیەیەک لە نێو ئەم ژانرایە دا هەمووشۆ و چالاکی هەبوو لە کاتێکی دا کە ژنان زیاتر و زیاتر (بنمیچی شووشەبەند)*یان دەشکاند لە ئەمریکا،
*بنمیچی شووشەبەند: مێتافۆڕێکە کە بۆ گوزارەکردن لە بەربەستێکی نادیار بەکاردێت کە ڕێگری لە دێمگرافی پێبەخشراو دەکات (کە هەر بەسەر ژنان دا سەپێندراوە) لە ڕابوون لەوسەری ئاست و چینی پلەبەندی و پاوانخوازی. ئەم مێتافۆڕە دەستپێک لە لایەن فێمنستانەوە بەکارهێندراوە بۆ ئاماژەدان بە بەربەستەکانی بەردەم کاری ژنە بەرپرس و دەسەڵاتداران.
“بەئامانجگرتنی ژنانی ئەمریکا”، سەرەتا دەخزێتە نێو هەڵمەتی چاوڕاو بۆ بانگەوازێکی هەستانکییانە لە پێناو کۆستنەوەی پارە دا لە کۆتاییەکانی ١٩٧٠کان دا. ریچارد نۆوێڵ دواتر دەچێت دەست بە بەدواداچوون دەکات کە چۆن دابەشکار و بەڵێندەرانی هاڵیوود، بەم هەڵمەتانەی پێشووتر پڕچەککرابوون، چاوکراوانە چارەسەری بەبازاڕکردنی فیلمانی سەبارەت بە “ژنانی بن مەترسی” کرد کە لە هەڵمەتەکانی ١٩٨٠کان وەشێندرابوون. لەمەڕ ئەوە دەدوێت کە پێچەوانەی زۆر لێکۆڵینەوە لە فیلمەکانی “ژنانی بن مەترسی بە “گەورەترین ڕەوتی میسۆگینست لە مێژووی ئەمریکا دا” دادەندرێت، شیکارەکانی وریایانە ویستوویانە خۆیان لەو ئەگەرانە بپارێزن کە بە میسۆگینست بانگکردن ناویان دەزڕێندرێنن. ئامانجی هاڵیوود ڕاکێشانی سەرنجی ڕوانەرە مێیینە لاوەکان بوو بە ڕێگەیەک کە دواتر بووە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەبازاڕکردنی ئەو فیلمانەی ڕوانەری هاوشێوەیان کردوونەتە ئامانج.
“به‌بازاڕكردنی فیلمان بۆ كریستیانه پارێزگاره ئه‌مریكییه‌كان: كاودانی فیلمی The Chronicles of Narnia” به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تی به‌بازاڕكردنی دیاریكراو دا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مجاره له هه‌مبه‌ر ڕێنوێنێكی ئایینی هێمن دا. په‌یوه‌ندی نێوان هاڵیوود و كۆمه‌ڵه ئایینییه ئارێزگاره‌كان هه‌رده‌م سه‌خت بووه، به‌ڵام ناتالی دوپۆندئه‌وه‌ی هه‌م ئێستا و هه‌م زووتریش نیگاراندووه، كات كاتی هه‌ماهه‌نگی و هه‌ره‌وه‌زییه. گه‌ر نموونه‌ی The Chronicles of Narnia بهێنینه‌وه، ده‌قه‌كه‌ی سه‌ره‌تا باسی ئه‌و هۆكارانه ده‌كات كه هه‌وه‌سی هاڵیوودییان بۆ به‌ئامانجگرتنی كریستیانه پارێزگاره‌كان هه‌ستاند. پاشان له‌سه‌ر باسی رێكاری هاڵیووهد ده‌ڕوات كه چۆن جڵه‌وی بازاری فیلمی The Chroniclesڕابه‌رانی كریستیانی كرد و چۆن به جیا كریستیانه ئینجیلییه‌كانی به‌ئامانجگرت. هه‌رچه‌ند ده‌قه‌كه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه هاڵیوود چۆن به پاڕێزه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م رێیه دا ڕۆیی، ئه‌وه‌ی كه ده‌شێت ببێته به‌بازاركردنێكی سنوورداری هه‌ماهه‌نگ ته‌نها و ته‌نها چاره‌نووسی هه‌ر نێو بازاری ئه‌مریكییه.
كۆتا به‌ندی مژاره‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌بازاڕكردنی فیلم له هه‌نده‌ران. ئه‌وه‌بوو كتوپڕ بازاڕی بیانیی بۆ هاڵیوود بوو به گرنگی، و له فیلمی ” “پاریس… وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌تدیبێت!!!”: بانگه‌وازه‌كانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی هاڵیوود له سه‌رده‌می پاش جه‌نگ دا،” دانیێڵ ستاینهارت پیشانمان ده‌دات كه چۆناهی جێگه ئه‌نتیكه‌ییه‌كان به‌كارهێندراون بۆ بانگه‌وازكردنی فیلمه‌كانی پاش جه‌نگهه‌م له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ره‌وه‌ش دا. ئه‌و كاته‌ی كه پیشه‌سازییه‌كانی هاڵیوود ده‌گۆڕان له 1950كان دا، فیلمسازی له هه‌نده‌ران بوو به ڕێگه‌یه‌ك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی فیلمان له كرێی ته‌له‌ڤزیۆن، تاكوو دووباره ڕوانه‌ران ڕابكێشنه‌وه نێو هۆڵه‌كانی سینه‌ما. “پاریس… وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌تدیبێت!!!” ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌نوێنێت و وه‌ها نیگا له وێنه خودییه‌كه‌ی پیشه‌سازی فیلمی ئه‌مریكی تیژ ده‌كات كه ئه‌وكات به‌گه‌ڕخرابوون، بۆ نموونه به‌م ڕێگه‌یه وه‌شانوانانی هاڵیوود ئاهییان به‌به‌ر شوێنه ئه‌نتیكه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا و ڕۆژنامه‌گه‌ری بیانیی دا هێنایه‌وه، وه پاشان گوازرایه‌وه بۆ كارخانه‌كانی سینه‌ما و سه‌رجه‌م ئاسته گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی فیلم.
له فیلمی “فره ڕووه‌چه‌ته‌كانی چوونه نێو ئه‌ژدیهاوه”، پییێر فڕانسوا پێێرانۆ ڕاڤه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن دابه‌شكاری نێوده‌وڵه‌تیی و به‌بازاڕكردنی فیلمێك ده‌توانێت كارتێكه‌ر بێت له هه‌ره ده‌ستپێكی ده‌ستپێكی پڕۆژه‌یه‌ك. به په‌نجەڕاكێشان بۆ توخمه‌یلی سه‌رگوزه‌شته‌یی ناچوونیه‌ك، ده‌قه‌كه هێڵ به ژێر ئه‌وه دا دێنێت كه چۆن هاوبه‌رهه‌مهێنانی هاڵیوود_هۆنك كۆنگ “چوونه نێو ئه‌ژدیهاوه” وا داڕ‌ێژرابوو كه هه‌م ئاسیاوییه‌كان و ڕۆژئاواییه‌كانیش سه‌رمه‌ست بكات، له ده‌می جاڕدانی كاری بڕوس لی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌م توخمانه دواتر له به‌بازاڕكردنی فیلمه‌كه دا به‌كارهێندران، جا له پاشان دا ئاوێزانكران تاوه‌كو ده‌گه‌ڵ هه‌وه‌س و ئاره‌زووی سه‌ردانیكه‌رانی سینه‌ما بگونجێت. خۆكردییانه، توخمه‌كان به هونه‌ره جه‌نگییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ستكران، James Bond franchise، زنجیره فیلمه‌كان و په‌رتووكه كه‌میكه‌كان زیاتر و كه‌متر ڕۆشندار بوون له به‌بازاڕكردنه ڕازاوه نێوخۆییه‌كه‌ی فیلمه‌كه. له كۆتایی دا، “فره ڕووه‌چه‌ته‌كانی چوونه نێو ئه‌ژدیهاوه”یش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه وێنه جووڵاوه‌كان ده‌شێت ببنه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆیان، هه‌روه‌ك ڕوونبووه‌ته‌وه به‌هۆی به‌بازاڕكردنه ئه‌مریكییه‌كه‌ی فیلمه‌كه. هه‌ر به‌ڕاست و ڕه‌وانیی ڕیشه‌ی له ڕه‌وشه ڕامیارییه‌كه‌ی جه‌نگی سارد دا داكوتی، ورده ورده ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی به فیلمی “چوونه نێو ئه‌ژدیهاوه” به‌خشی كه به‌بازاڕكردنه ئاسیاییه‌كه‌ی ته‌واو فه‌رمۆشكرابوو.
له دوایی دا، “به‌بازاڕكردنه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی وودی ئاڵن: “هه‌ر كه‌س ده‌ڵێت وێم خۆشده‌وێت” یان ئه‌رێ وایه؟” تیشك ده‌خاته سه‌ر دیدگایه‌كی تایبه‌تی به‌بازاڕكردنی فیلمان له هه‌نده‌ران و چه‌ندینی دیكه. ناونیشان و پۆسته‌ره‌كه‌ی كه دۆستاییه‌تی و په‌یوه‌ندیی هه‌ره سه‌ره‌تایی ڕوانه‌ران له‌گه‌ل فیلمان دا له‌خۆده‌گرێت. فرێدریك بریسێت پۆسته‌ره ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسییه‌كانی فیلمه‌یلی وودی ئالن به‌راوردی یه‌كدی ده‌كات، به ڕێكخستن و ناونیشانیان و به‌كارهێنانی نووسینئاساكانیان. ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان پیشان ده‌دات كه چۆن پێشبینی سه‌باره‌ت به ڕوانه‌رانی فه‌ڕه‌نسی ئاخێو ڕه‌نگه كار له دوورنوماییه‌كانی به‌بازاڕكردنی “بڕاندی وودی ئاڵن” بكات له بازاڕی فه‌ره‌نسی دا.
به چاوخشاندنه‌وه به سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان دا، بابه‌ت و بازاڕه‌كان، ده‌قه نماشكراوه‌كان ئاوها ڕۆشناییێكی نوێ ده‌به‌خشێته به‌بازاڕكردن و سینه‌ما. ئه‌م په‌یوه‌ندییه كیانێكی دیرین و به‌رده‌وام بووه كه گرێدراوه به هه‌موو جۆرێكی وێنه‌ی جووڵاو، چ ستۆدیۆ و چ كیانه سه‌ربه‌خۆكان. ئه‌م ده‌قانه ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندی نیوان به‌بازاڕكردن و سینه‌ما نوماییه‌نده‌ی به‌به‌رهه‌مهاتوو یان پاشه‌بیری پیشه‌سازی فیلم ناكات، به‌ڵكوو ڕاستینه‌ییانه به‌ش و كه‌رتێكی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و ئه‌زموونی سه‌ردانیكردنی سینه‌مایه.
ژێده‌ر:
Nathalie Dupont et Joël Augros, « Cinema and Marketing: When Cultural Demands Meet Industrial Practices », InMedia [En ligne], 3 | 2013, mis en ligne le 22 avril 2013, consulté le 14 avril 2022. URL : http://journals.openedition.org/inmedia/625 ; DOI : https://doi.org/10.4000/inmedia.625
بەشی یەکەم: