و: بەرزی مەحمود
کیانوو ڕیڤز بە ڕۆڵی جۆن ویك دەگەڕێتەوە، ئەو دژە پاڵەوانە ئەشکەنجەدراوەی کە زنجیرە فیلمێکی زۆر سەرکەوتووی لێکەوتەوە، وەك کارین جەمیس نوسیویەتی؛ لەوەرزی چوارەمدا کوالێتیەکەی دانەبەزیووە.
لە ٢٠١٤ بەیەکەمین فیلمی جۆن ویك، کیانوو ڕیڤز و دەرهێنەر چاد ستاهێلسکی زنجیرە فیلمێکیان دروستکرد کە سەرکەوت بەسەر زۆرینەی فیلمە ئاکشنەکاندا. تێکەڵاوکردنی جوانکاریەکی هونەری لەگەڵ رێکخستنێکی نایاب و وێنەگرتنی دیمەنی شەڕەکان، ستانداردێکی دانا لەگەڵ هەر سێ وەرزەکەیدا دەگوونجا، بە کۆتا بەشی جۆن ویکی چوارەمیشەوە. چەقۆ و دەمانچە و شمشێر و هونەرەکانی جەنگی زۆرجار بە ڕووناکیەکی مەیلەو سوور و بەدەنگی شکاندنی شوشە دەهاتنە دیمەنەکانەوە، و لایەنی کەم زۆربەی کاتەکان توندوتیژیەکان کارتۆنی دەردەکەوتن بۆ ئەوەی زۆر بێزارکەر نەبێت.
هۆکارێکی دیکە ئەوەیە فیلمەکان زۆر چێژبەخش و سەرکەوتوون، (لەگەڵ ئەوەی زنجیرە فیلمەکە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە). بە پێچەوانەی ئەوەی پێشبینی دەکرێت ئێمە جۆن ویك خودی خۆیمان خۆشدەوێت. ئەوبکوژە کوشندە و خەمبارە کە کەسێکی باش و لەهەمان کات خراپە بۆ سەردەمی ئێمە، درێژەپێدەرێکی سروشتی تۆنی سۆپرانۆ و واڵتەر وایت و هەموو ئەو دژە پاڵەوانە قارەمانانەی دیکەیە کە کەلتوور قبوڵی کردوون. بکوژێکی بەکرێگیراو هەوڵیدا لە ژیانی تاوانکاری ڕزگاری بێت، ویک بە تووڕەیی و تۆڵەسەندنەوە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی هاوسەرەکەی دەمرێت ڕێگرەکان ئەو سەگە دەکوژن کە هاوسەرەکەی بۆی بەجێی هێشتووە. خەم و پەژارەی مرۆڤایەتی وایلێکرد کە تەنها خراپەکارەکان بکوژێت. جوڵە و کردارەکانی ڕیڤز و دڵسۆزیەکەی، و تەنانەت لە مۆنترین حاڵەتەکانیشیدا ویك توانی بێخەوشانە ئەو تێکەڵیەی هەست و جووڵە ووزە بەرجەستە بکات کە فیلمەکان پێناسە دەکات.
ئەو گۆڕانکاریەی لە بەشی چوارەمدا ڕوودەدات کاتێک جۆن ویك بە تەواوی دەبێت بە جەمیس بۆند، ڕاکردن بە جیهاندا و خۆدەربازکردن بەناو شارە سەرنجڕاکێشەکاندا، بە جوڵەیەك وادەکات سەرنجڕاکێشتر دەربکەوێت. کاتی نمایشکردنی فیلمەکە ٢ کاتژمیر و ٤٩خولەکە، لە هەموو ڕوویەکەوە لە فیلمەکانی پێشوو گەورەترە باشتر یان خراپتر نییە، تەنها کاتەکەی زیاترە.
چیرۆکەکە لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە دوا فیلم وەستابوو. ڕێکخراوی (زە های تەیبل) تیایدا کۆنترۆڵی تاوانەکان دەکات لە سەرانسەری جیهان، گرێبەستێکی چەند ملیۆن دۆلاری لەسەر ویك دەردەکات، چونکە ئەندامێکی (زە های تەیبل)ی کوشتووە. بە زاراوەیەکی ئاشناتری مافیایانە، وەکو ئەوە وایە ئەو پیاوێکی مافیای کوشتبێت، و بە ئەنجامدانی ئەمە لەناو هۆتێل کۆنتینێنتاڵ یاسایەکی تری پێشێل کرووە، چونکە گوایە ئەم هۆتێلە سەلامەترین شوێنە بۆ بکوژەکان لە سەرانسەری جیهان. وەک مایکل کۆرلیۆن لە بەشی سێیەمی فیلمی (زە گاد فازەر). ویك بەردەوام دەکێشرێتەوە ناوەوە. ئێستا بۆ ئەوەی جارێکی تر هەوڵی ئازادکردنی خۆی بدات، دەبێت لەگەڵ خراپەکارێکی نوێدا ململانێ بکات، مارکیز دی گرامۆنت (بیل سکارسگارد)، کە لە یەکەم دیمەنیدا کوشتنێکی هێندە زۆردارانە وناڕەحەتکەرانە ئەنجام دەدات ڕاستەوخۆ دەبێتە یەکێک لە کەسایەتییە نەفرەت لێکراوەکانی ئەم زنجیرەفیلمە.
لەژێر ئەم کردارە مەزنەدا، کارەکتەرەکە قوڵتر نەبۆتەوە.
لەکاتێکدا ویک شەڕی ڕزگاربوون دەکات، هاوپەیمان و دوژمنی جۆراوجۆر دەبینێت. دۆنی یێن (فیلمەکانی ئیپ مان) ڕۆڵی بکوژێکی کوێر دەگێڕێت، ئیان مەکشەین دەگەڕێتەوە وەک وینستن بەڕێوەبەرە هەمیشە لۆجیكی و ئارامەکەی نیویۆرک کۆنتینێنتاڵ، تاکە کەس کە بتوانێت لە جۆن بپرسێت “ئایا هیچ فێر نەبوویت؟”، وەك هەمیشە شێواز و ڕەفتاری مەکشەین فیلمەکەی چێژبەخشتر کردووە. لە ئۆساکا دیمەنە گەورەکانی ئەکشن بە تیر و هەروەها شمشێرەوە ڕوودەدەن، لە نێوان کەیسی نمایشی شووشەیی کە جلوبەرگی ساموراییان تێدایە، شوێنێکی کلاسیکی ویکە. لە بەرلین، ویک شەڕ لەگەڵ کیلا (سکۆت ئەدکینز) دەکات، خراپەکارێکی چەقۆکێش و ددانی زێڕینە و کەسێکی سەیرە بۆ فیلمێکی ویک، وەک وایە بە هەڵە ڕەتکرابێتەوە لە گۆڵدفینگەرەوە. بەڵام لە دیمەنێکی خەرجی زۆردا، ویك لە یانەیەکی سەمادا بەدوای دەکەوێت. تیایدا ئاوەکان دێنە خوارەوە و دیوار دروست دەکەن، و میوزیکەکە ناهێڵێت دەنگی ئەو تەقە و تەورانەی کە دەدرێن لەسەر ببیسترێت. بەدرێژایی کات وێك لەلایەن زە ترەکەر (شامیر ئەندەرسۆن) ڕاودەنرێت، ڕاوچییەکی بەخشندەیە لەگەڵ سەگێکی بکوژی زۆر باش ڕاهێنراو (لە ڕاستیدا پێنج سەگی ستۆنتی باوەڕپێنەکراو)
وە لە پاریس، ویک کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مارکیز هەیە، و تاوەری ئیڤڵ باکگراوەندێکی وێنەیی دروستدەکات. و دیمەنێکی گەورە و لوتکە لەسەر پلیکانەکان و لە سێبەری ساکرێ کۆردا دانراوە.
باکگراوندەکان وا لە شوێنی تاوانکاریەکە دەکەن وەک بابەتێکی وێنەگرتنی بریقەداری گۆڤاری مۆدە دەرکەوێت،ئەمە هێچ کێشەیەکی تێدا نیە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پڵۆتەکە ئەندازاریانە وا لێکراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەورووبەر ڕێکبکەوێت. فیلمەکە پرسیارێك لە هەموو فیلمەکانی ویك دەهەژێنێت؛ ئایا ویك وەکو بکووژ لە دایکبووە؟ یان پیاوێکی باشە لە ژێر هەموو ئەمانەدا؟ “ئەمە تۆیت”. مارکیز پێی دەڵێت. “بکوژ.” پرسایرەکە ڕاستۆخۆیانە لێرەدا وەڵام نەدراوەتەوە. لەژێر ئەم کردارە مەزنەدا، کارەکتەرەکە قوڵتر نەبۆتەوە. بۆ زنجیرەیەکی ئەکشن ئەوە کەموکوڕی نییە، بەڵام دەرفەتێکی لەدەستچووە.
ئەم زنجیرە فیلمە لە ئێستاوە بە ئاراستەی نوێ گەشە دەکات، زنجیرەی (زە کۆنتینێنتاڵ) کە سێ ئەڵقەیە و ئەمساڵ لە کەناڵی Peacock بڵاودەبێتەوە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوودەدات و چیرۆکی بنچینەی وینستن و هۆتێلەکەی دەگێڕێتەوە.و بەرهەمهێنانی فیلمی (بالارینا) تەواو بووە، کە سێتەکە لە نێوان ویکی ٣ و ٤ دایە، ئانا دی ئارماس وەک بکوژێکی سەماکار ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. نازانین ئەو کچە ئین پوینت دەکوژێت یان نا، بەڵام دەزانین ڕیڤز لە فیلمەکەدایە. دیارە تا ئەو کاتەی زنجیرە فیلمەکە بەردەوام بێت لە پارە پەیداکردن بە شێوەیەك لە شێوەکان جۆن ویک هەرگیز نامرێت.
سەرچاوە: BBC Culture