ڕانان: ده‌وران مه‌حموود
بڵێی و نه‌ڵێی، “من، دانیێڵ بڵه‌یک” فیلمێكی ئێجگار كێن ڵۆوچیانه‌ی كێن ڵۆوچه.
“كریستی ڵێمایر”
براوه پێشبینینه‌كراوه‌كه‌ی چڵه خورمای زێڕین له فێستیڤاڵی كاندا بۆ ساڵی ٢٠١٦، فیلمه‌كه‌ش شۆپێنه‌ری كابرایه‌كی نیو ته‌مه‌نه، ڕه‌نجبه‌رێكی دارتاشه و به‌دوو قوونی بیرۆكراسیی سیسته‌می ده‌رامه‌تی به‌ڕیتانییه‌وه گلاراویه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی كه جه‌ڵده‌ی دڵ له ئیش و كاری ده‌خات. به‌ده‌ر له‌و بڕه له بۆڵه بۆڵه فشه‌یه‌ی گۆرین و جاران، كه بێوچانانه وره‌به‌زێنه و نه وه‌هاش زرنگه. ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی هۆنینه‌وه‌ی په‌یپێبردنێكی نه‌گۆڕی راستییخوازانه ده‌دات. به‌ڵام فیلمه‌كه‌ی ڵۆوچ له هه‌مان كاتدا ڕووماڵی بڕێک نمایشی سۆزدارانه ده‌كات و له‌پاڵیشیدا ئۆگرییه قووڵه نۆستالژی و وارییه‌كه‌ی نێو ئه‌ندێشه‌ی چینی كاركه‌رانی نیوكاسڵ ده‌خاته به‌ر باس. (Lemire, 2016)
“من دانیێڵ بڵه‌یک” _ جه‌نگی شیوه‌نێک بۆ ده‌ربه‌رده‌ركراوان. كێن ڵۆوچ (كاثی وه‌ره ماڵه‌وه)ی فیلمی سه‌ده‌ی ٢٠هه‌می به دیارییه‌كی گه‌لێك ڕازاوه‌تر پێشكه‌شی سه‌ده‌ی ٢١هه‌م كرد، ئه‌و ڕقه په‌تییه‌ی كه پاشی ماوه‌یه‌ک له ته‌ماشاكردنی فیلمه‌كه، تێتدا چه‌كه‌ره ده‌كات. (ریان، 2017)
“من ده‌وران مه‌حموود
داوای كوژاندنه‌وه‌ی موزیكی فیلمان ده‌كه‌م به‌رله‌وه‌ی مووچڕكم پێدا بهێن
وە گوێ بۆ ویزه ویز و گزه گزی دنیاش بیرۆكراسییه‌تیش ڕابگرن”
ڵۆوچ، ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كه‌ی دا به‌كارینه‌هێنهاوه بریتیین له ده‌ستته‌رێتیی و جادووی ناجادوو. هیچ شتێک به ناوی خرۆشاندن و ئه‌وه‌ی له فیلماندا پێی ده‌ڵێن تێنشن/Tension بوونی نیه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و پێناوه‌ی كه له چاخی ئێمه‌دا هیچ شتێكی له‌وجۆره له گۆڕێ نیه، هه‌روه‌ک فیلمه‌كه‌ی ڵۆوچ. هه‌روه‌ها لێی تێگه‌یشتووم كه ڵۆوچ گه‌ره‌كی بووه بڵێت، له چینی ئێمه‌دا خرۆشان هه‌بوو، داچڵه‌كین به ڕووداوه‌كان هه‌بوو، هه‌ست و گرژی و ئیره‌یی و ئه‌وین و ئاڵنگاری و جوانی هه‌بوو، چونكه زمانی هاوبه‌شمان هه‌بوو كه وشه‌كانی نیوی ئه‌مانه بوون كه باسم كردن. به‌ڵام له چاخی ئێوه‌دا ته‌نها زمانێک له گۆڕێ بێت ئه‌و زمانه‌یه كه وشه‌كانی نێوی بریتیین له ئیمپڕیالیزم، داگیركه‌ری، پاوانخوازی، سه‌رانه، باج، ده‌رامه‌ت، داتا، ستاتیستیكس و هه‌موو شته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به پێواژۆی بیرۆكراسییه‌ت. خواستم بوو رایبگه‌یه‌نم، موزیكی به‌كارنه‌هێناوه تاوه‌كوو بتخاته جۆش و به‌كوڵتبهێنێت. بوویه‌ره قوڕمیشییه‌كان[1] هه‌را و زه‌نایان تێ نه‌خراوه، چۆنكه هه‌رخۆی له دنیای بیرۆكراسییه‌ت دا هیچ ڕووداوێک چێنابێت، گه‌وره‌ترین ڕووداو چێبێت (مه‌رگی خۆته)، ئه‌وه‌شیان له‌و ڕژێمه‌دا دا، گچكه‌ترینیانه.
په‌نابردنه‌به‌ر رازه‌نمره‌كانی نێو فیلمه‌كه؟
ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كه‌دا تێبینم كرد و پاشه‌كه‌وتم كردن، بریتی بوون له دوو ڕازه‌نمره[2]، كه یه‌كه‌میان (مۆڵی) هاوژینی بڵه‌یک. دووهه‌مینیشیان بریتییه له “نارگیل[3] یان قڕش؟”.
ڕازه‌نمره‌ی یه‌كه‌م كه ده‌توانین وه‌ك ئه‌و چاره‌سه‌ره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین كه فیلمه‌ی ده‌یبه‌خشێت پێمان و ده‌یكاته بژارده. كه ئه‌ویش بریتییه له (مۆڵی) هاوسه‌ری دانیێڵ. مه‌یڵی ڕازه‌نمره هه‌ره به‌تینه‌كه بوو له فیلمه‌كه‌دا، ژنه‌كه‌ی دانیێڵ ئه‌و ترووسكاییه بوو كه به گوێیه‌كانمان بۆنمان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌وڵی تامكردنیمان نه‌ده‌دا. ئه‌و بژارده‌یه بوو كه هه‌رده‌م ده نێو له‌پمان دا بوو و له‌پمان نه‌ده‌كرده‌وه.
هه‌رچواریان له‌سه‌ر خوانێكن، كه‌یتی، منداڵه‌كانی (ده‌یزی و دیلان)، له‌گه‌ڵ دانیێڵ بڵه‌یكدا. ده‌یزی له‌سه‌ر مێز هه‌ڵده‌ستێت و به‌ره‌و ڕووی فۆتۆیه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت كه له‌سه‌ر دۆڵابی پشتیانه. فۆتۆی مۆڵییه، هاوژینه كۆچكردووه‌كه‌ی دانیێڵ. ده‌یزی لێی ده‌نوارێت و پرس ده‌كات كه داخۆ ئاساییه ده‌ستی بداتێ؟ وه‌ڵامی بڵه‌یكیش “به‌ڵێ” ده‌بێت. ده‌یزی وێنه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و…
ده‌یزی:
مۆڵی! هه‌ر وه‌ک ناوی خۆی…
كه‌سێكی چۆناهی بوو؟
دانیێڵ:
ڕووخۆش و ژیر، هه‌هـ
تایبه‌ت بوو. تایبه‌ت بوو ئه‌و! ده‌یزی! سرك نه‌بوو!
خوله‌كێك هه‌ڵده‌ستا، خوله‌كی دوای ئه‌وه داده‌نیشتوو بوو.
ئای ئه‌مان! ئه‌و كه‌نیشكه خه‌نی ده‌كردم. میهری لێ ده‌باری.
به‌ڵام… ده‌یگوت كه سه‌ری وه‌ک زه‌ریایه.
گاهـ مات و مه‌نگ، گاهـ بێئه‌مان.
قه‌ت نه‌یده‌زانی چۆن و له‌كوێ ده‌گیرسێته‌وه.
هه‌رچه‌نده موزیک چاره‌ی كردبوو. به‌ڵام هه‌ر خۆی به زناراندا كێشا.
“بۆ كوێنده‌رێ سه‌وڵان لێبده‌ین ئه‌وشه‌و، دان؟”
ئه‌وه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زارمان بوو.
كۆتا قسه‌ی به منی گوت، گوتی…
“ده‌مهه‌وێ دوور دوور به‌له‌مم بئاژۆم، دان، به پاڵپشتی با. ئه‌وه هه‌موو ئه‌وه‌یه ده‌مهه‌وێت، دان.”
به‌ڕاستی به‌بێ مۆڵی ونم.
ئێمه‌ش به‌بێ مۆڵی ونین. مۆڵی ئه‌و هیوایه بوو كه له شاری بیرۆكراسییه‌ت دا هه‌مانبوو كه‌چی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و چوو خۆی بە زناراندا كێشا و خۆی كوشت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی لامان لێ نه‌ده‌كرده‌وه و گوێمان نه‌ده‌دایه. تاكه ڕزگاری ئێمه له دیدی كێن ڵۆوچه‌وه، مۆڵیه. ئه‌و بزێوییه‌ی مۆڵی، كێن ڵۆوچ مه‌به‌ستی لێی ئه‌و بزاڤه چه‌پ و ئه‌ناركیستییانه‌ن كه ده‌توانین به‌كاریانبهێنین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیرۆكراسییه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه په‌نای بۆ نابه‌ین و خه‌مساردیمان به‌رامبه‌ری، واده‌كات كه ئه‌م بزاڤانه‌ش به‌ره به‌ره له نێو پێواژۆی بیرۆكراسییه‌تدا شی ببنه‌وه.
ڕازه‌نمره‌ی دووهه‌م وه‌ك زووتر ئاماژه‌مان پێی دا بیرتی بوو له “نارگیل یان قڕش؟”. مه‌به‌ستمان له‌م ڕسته پرسیارییه چیه؟ ڕۆژێک له رۆژان بڵه‌یک كه له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی كه‌یتی دێته خوارێ و دیلان له خواره‌وه‌ی په‌یژه‌كان بۆ هه‌ڵڕشتنی وه‌ڕه‌زییه‌كه‌ی، ته‌په ته‌پ به تۆپه ده‌ستییه‌كه‌ی ده‌كات. بڵه‌یک له ته‌نیشتی لاده‌دات و لێی ده‌پرسێت: “دیلان! با پرسیارێكت لێ بكه‌م. ئایا خه‌ڵكی به زۆری به چی ده‌مرن… نارگیل یان قرش؟”. دیلان په‌سته و وه‌ڵامی ناداته‌وه.
هه‌روا و دوای چه‌ندین رۆژ، له‌سه‌ر خوانی نیوه‌ڕۆدا، دیلان پڕتاو وه‌ڵامه‌كه‌ی تێ فرێده‌دات و ده‌ڵێت: نارگیل!
لێره‌شدا من وای بۆ ده‌ڕوانم كه ڵۆوچ هه‌ر هاومه‌به‌ست بووبێت له‌گه‌ڵ یوڤاڵ نوهـ هه‌راریدا كه ده‌ڵێت “ئه‌وه‌نده‌ی به كۆكا_كۆلا ده‌مرین، ئه‌وه‌نده به جه‌نگ نامرین”. كێن ڵۆوچ هاواری ئه‌وه ده‌كات: گه‌لێک چاتره به ژه‌هری نێو دنیای ئازادی دره‌نگتر بمرین وه‌ک له‌وه‌ی به هه‌نگوینی نێو دنیای بیرۆكراسییه‌ت زوو له‌ناوبچین.
دواجار، فیلمه‌كه‌ی ڵۆوچ ناڕه‌زاییه‌كی ئێجگار به‌جێیه بۆ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێزی تاک و شكۆی مرۆڤایه‌تی.
چاوكانی
Lemire, C., 2016. I, Daniel Blake. Rogerbert, p. 3.
ریان, ف., 2017. من، دانیێڵ بڵه‌یك سیمایه‌كی راستیخوازانه‌ی ژیانی پیتاكه، مه‌گه‌ر نا؟. ذه گاردیان.
[1] Key Events
[2] كۆد
[3] گوێزی هندی