[موحەمەد عەلی کەشاوەرز کۆچی دوایی کرد]

سولی ئۆن

موحەمەد عەلی کەشاوەرز، ئەکتەرەکەی کیاڕۆستەمی، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی، موحەمەد عەلی کەشاوەرز، ناسراو بە ڕۆڵی لە فیلمەکانی عەلی حاتەمی وەکو “دایک” و “هەزار داستان”، هەروەها ئەکتەری فیلمی “بە نێو درەختە زەیتوونیەکاندا”، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

موحەمەد تەباتەبایی بەڕێوەبەری ئیستیتوتی هونەرمەندان کە پەیوەستە بە وەزارەتی کولتور و ڕێنوێنی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەکتەرەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی کریاتینی لەشی و نزمبوونەوەی چالاکییەکانی گورچیلەیەوە لە کۆتایی مانگی پێنج لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو، ڕۆژی یەکشەممەش لە نەخۆشخانەی عەتیە لە تاران کۆچی دوایی کرد.

کەشاوەرز لە ساڵی ١٩٣٠ لە ئەسفەهان لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٤٨ دەست دەکات بە نواندن لەسەر تەختەی شانۆ و بە فیلمی “شەوی پشتکۆماو”ی فەروخ غەفاری لە ساڵی ١٩٦٤ دێتە ناو جیهانی سینەماوە.

لە چەندین فیلمی بەناوبانگدا کاریکردووە لەوانە دایک، هەزار داستان لە دەرهێنانی عەلی حاتەمی و فیلمی بە نێو درەختە زەیتوونیەکاندا لە دەرهێنانی عەباس کیاڕۆستەمی.

ئەم ئەکتەرە ڕۆڵی شەکوری لە فیلمی کەرەڤانی ساڵی ١٩٧٨ گێڕاوە، کە بەرهەمێکی ئێرانی- ئەمریکییە و جەیمس فارگۆ دەرهێنانی بۆ کردووە و لە ڕۆمانێکی جەیمس میچێنەرەوە وەرگیراوە. فیلمەکە لە ئێران وێنەیگیراوە و ئەکتەری ئەمریکی- مەکسیکیش، ئەنتۆنی کوین لەو فیلمەدا بەشداریکردووە، کە ڕۆڵی زوڵفیقار دەگێڕێت.

کەشاڤەرز یادەوەری و دۆکیومێنتی ژیانی لە ناوەڕاستی مانگی نیسان و لە یادی ٩٠ ساڵەی لەدایکبوونیدا بەخشییە مۆزەخانەی فیلمی ئێران.

نامەیەکی بە دەست نووسراوی هاوڕێی کۆچکردووی و دەرهێنەری شانۆیی و نووسەری شانۆیی حەمید سەمەندەریان یەکێکە لەو شتە گرنگانەی لەو دۆکیومێنتانەدا هەیە.

بەشێک لە بڕوانامەکانی و یادەوەرییەکانی شابان ئوستادخانی، ئەو کەسەی کە لە فیلمەکەی عەلی حاتەمیدا، هەزار داستان ڕۆڵدەگێڕێت، بەشێکی ترە لەو شتانەی کە بەخشیوویەتییە مۆزەخانەکە.

ئەو گرێبەستانەی واژووی کردوون بۆ چەند فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنی کە ئەو تیایدا نواندنی کردووە، لە نێویاندا پێڵاوەکانی میرزا نەورۆز، بەڕێز مامە ناپلیۆن، شاربەدەران و سادق کوردەش لە نێو کۆکراوەکەدان.

هەروەها مستیلەکەی و قەڵەمێک و عەینەک و قەڵەمی حیبر و کڵاو و چەندین شتی تریشی بەخشیووتە مۆزەخانەکە.

 

سەرچاوە: تاران تایمز

Related Posts

Leave a comment